عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: که‌سایه‌تییه‌کان.

پێش راپه‌ڕین زۆر له‌ شێخ و کوره‌ شێخ و سه ر‌ۆک عه‌شره‌ ت و کوڕی سه‌رۆک عه‌شره‌تی خێڵه‌کان و ده‌وڵه‌مه‌ندو کوڕه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی کورد، له‌ بۆنه‌ جیاجیاکاندا، به‌ خۆبردنه‌ پێشه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات، په‌نایان ده‌برده‌ به‌ر ده‌عوه‌ت و ده‌عوه‌ت کاری و دیاری گران به‌ها بۆ ‌ ئه‌من و ئیستیخبارات و مخابه‌رات و لێپرسراوانی به‌عس و سه‌دام. بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نمایش و سیناریۆیانه‌دا، له‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ نزیک ببنه‌وه. هه‌موو ماهیه‌تی که‌سێتی خۆیان ده‌کرد به‌ سێبه‌ری ئه‌وان و ده‌بوون به‌ کۆیله‌و هاوڕێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌.
له‌ جه‌نگی عێراق – ئێران دا، زۆر له‌م ئه‌م که‌سێتی یه‌ دیارانه‌ی کورد، له‌شاشه‌ی ته‌له‌فیزیونی به‌غداو که‌رکوک و رۆژنامه‌کان بینران، به‌ ده‌یان کیلۆ ئاڵتونیان برد بۆسه‌دام و قادسیه‌، وێنه‌کانیان له‌ سه‌ر لاپه‌ره‌ی رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌کان و شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆن دۆکۆمینتێکی دیارن. پڕن له‌ چیرۆکی به خشنده‌یی ئه‌م که‌سێتی یه‌ دیارانه‌ بۆ خزمه‌تی حفیزوڵڵا، دژ به‌ نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه که‌یان. ده‌یان له‌و که‌سێتییانه ناویان له‌ لیستی تۆماره‌ تایبه‌تیه‌که‌ی سه‌دام دا به‌ (هاوڕێ ی سه‌دام حسین )تۆمار کراوبوو. پیان دورترا، (ره‌فیقی سه‌دام ).
دوای راپه‌ڕین هه‌ر ئه‌و شێخ و سه‌رۆک عه‌شره‌ت و ئاغاو خێڵ و ده‌وڵه‌مه‌ندو کوڕه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ئینتیهازیانه‌، به‌ خۆبردنه‌ پێشه‌وه‌ و ماستاو بوون به‌ هاڕێی سه‌رۆکی حیزبه‌کوردییه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم.
له‌ سه‌رده‌می سه‌دام و حکومه‌تی هه‌رێم، به‌م جۆبه‌ره‌ که‌سایه‌تی یه مه‌قاش و ئینتهازی و ماستاو چی و جاسوس و خائینانه‌، ده‌وترا که‌سایه‌تی دیاری کورد.گه‌ر به‌ پێوه‌ری به‌های کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌های سه‌روه‌ری مرۆڤ و شکۆی باڵای مرۆڤایه‌تی بڕوانینه‌ سه‌نگی قورسایی ئه‌م که‌سایه‌تییانه، دوو روو و دووفاق‌ و هیچ له‌ بارا نه‌بوون، هیج به‌هایه‌کی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی نابینین، له‌ نمایشی درۆو سیناریۆی ره‌نگه‌ جیاجیاکان و فیڵی بچوک و گه‌وره‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ کانی سه‌رده‌می (سه‌دام و به‌عس و حیزبی کوردی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی هه‌رێم).
ئیستا ئه‌م که‌سێتییه‌ دروسکراوانه‌ ی کورد، بۆ به‌ده‌ستهێنانی، ده‌ستکه‌وتی ته‌کیه‌ی زه‌به‌لاحی خه‌یاڵاوی و دیوه‌خان و کۆمپانیاکانیان، به خێڵه‌کی و شێخایه‌تییه‌وه‌. بۆ پاراستنی سه‌رمایه‌و بزنز و ده‌سکه‌وته‌کانیان نمایشێکی نوێ ی سه‌رده‌می ده‌نوێن. ئه‌فسانه‌ی سه‌رده‌می جه‌هاله‌ت و خه‌رافیات زیندوو ده‌که‌نه‌وه‌، بۆ گێڵ کردنی کۆمه‌ڵگا و به‌ده‌ست هێنانی کورسی ده‌سه‌ڵات.
گه‌ر به‌وردی بڕوانینه‌ یاده‌وه‌رییه‌کانی ئه‌م که‌سێتی یانه‌ی کورد، هه‌ر له‌ بیره‌وه‌ری باپیره‌ گه‌وره‌یان و باوک و خۆیان دا، ده‌یان و سه‌دان هه‌زاره‌ها لاپه‌ره‌ی سیناریۆی سلبیاتی ئینتیهازی و سوکایه‌تی و شه‌رمه‌زاری و خیانه‌ت ده‌بینرێ، به‌ڵام ئه‌م حیزبانه‌ و حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکی هه‌رێـم، به‌هه‌مان به‌رنامه‌ و نه‌خشه‌و پلانی و کلتوری سه‌ردەمی سه‌دام و سه‌رده‌می به‌عس و، هه‌ر هه‌موو ئه‌و لاپه‌ڕه‌ ی رسوایی و خیانه‌ت و شه‌رمه‌زاریانه‌ی رابوردویان بۆ ده‌که‌ن، به‌ لاپه‌ره‌ی شکۆی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌وه‌یی و نیشتنمانی و به‌های باڵای ته‌ریقه‌تی ئاینی و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و کوردایه‌تی.
ئه‌م که‌سێتی یانه‌، پسپۆڕی باڵای ئینتهازی و دووفاقی و مه‌قاشی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن، به‌ خه‌ونه‌ نه‌رجسیه‌ته‌کانیان رۆڵی گرنگیان له‌ کایه‌کانی ئه‌م حیزبانه‌و ئه‌م حکومه‌ته‌ی هه‌رێم و سه‌رۆکی هه‌رێم دا هه‌یه‌.
ئایا بۆ لێپرسراوانی حیزبه‌کان و حکومەتی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی هه‌رێم، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌کانیان، بوون به‌ هاڕێی ئه‌م که‌سایه‌تی یه دیارانه‌ی کورد، هه‌مان که‌سایه‌تی و هه‌مان ماهیه‌تی ئه‌م که‌سایه‌تی یانه یان هه‌یه‌…؟ یا هه‌ردوولایان فۆتۆکۆپی یه‌کترن، هه‌ر وه‌ک ئه‌من و ئیستیخبارات و لێپرسراوانی به‌عس و سه‌دامن؟

 

لە گۆگلە بنوسە wtarikurd ڕۆژانە بابەتی نوێ بخوێنەوە. ACEPTAR
Aviso de cookies