عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: شاری جه‌به‌ل حه‌مرین.

سه‌دام حسین دوای کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و 8 قۆناغی ئه‌نفالی کورد، شارێکی تری دروست کرد به‌ ناوی (هه‌ڵه‌بجه‌ی نوێ). له‌ دوای ڕاپه‌ڕین باره‌گای زۆربه‌ی سه‌رکرده‌ی بەرهه‌ڵستکارانی شیعه‌ی عێراق له‌ سلێمانی و هه‌ولێر بوو، له‌ دوای گۆڕانکاری 9- 4- 2003، راماڵینی سه‌دام و دام و ده‌زگا داپلۆسێنه‌رکان و سوپای عێراق، سه‌رکرده‌ شیعه‌کان له‌ کوردستانه‌وە بۆ به‌غداد گه‌ڕانه‌وه. به‌ڵام ئه‌ندام په‌رله‌مانی لیسته‌کانیان،‌ له‌ هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق، دژی زۆر له مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی کورد ده‌وه‌ستنه‌وه‌.
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردو حیزبه‌ سیاییه‌کان، ده‌بوایه‌ راسته‌وخۆ روویان نه‌کردایه‌ته‌ ناو کۆشکه‌کانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد، له‌سه‌ر پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، له‌ سه‌ره‌تادا به‌ خێمەو دواتر بناغه‌ی شارێکی نوێ یان له‌ نزیک گۆڕه ‌به‌ کۆمه‌ڵه‌کانی ئه‌نفال له‌ جه‌به‌ل حه‌مرین ی بنیات نایه‌، به‌ ناوی( شاری جه‌به‌ل حه‌مرین).
ئیسک و پروسکی ئه‌نفالی گۆڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌که‌یان له‌ جه‌به‌ل حه‌مرین ده‌رنه‌هێنایه‌، له‌ شوێنی گۆڕه ‌به‌ کۆمه‌ڵه‌کانی جه‌به‌ل حه‌مرین، مۆنۆمینتێکی گه‌وره‌ی پڕ شکۆ‌یان بۆ ئیسک و پروسکی ئه‌نفال و جینۆساید کورد دروست بکردایه‌.
له 14- 4 دا نوێنه‌ری وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و ئه‌و میدیای بینراو بیستراو تۆمارانه‌ی که‌ تراژیدیای ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفالی کوردیان گه‌یاند به‌ دنیا، بانگ بکرانایه‌، گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی جه‌به‌ل حه‌مرین یان وه‌ک پایته‌ختی جینۆسایدی کورد به‌ دنیا بناسیایه‌. سه‌رکرده‌کانی کورد هیزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیان، به‌ ‌ گیانی چه‌ق به‌ستوی حیزبایه‌تی په‌روه‌رده‌ نه‌کردایه‌، به‌ خۆشه‌ویستی خاک له‌ هێڵی جه‌به‌ل حه‌مرینی سنووری نیشتمان دیان بمه‌زرانایه. کۆلێجی سه‌ربازیان له‌وێ بۆ خزمه‌تی خاک به‌ زانستی تیوری و پراکتیکی سه‌ربازی بۆ گه‌نجه‌کان دروست بکرایه‌.
سه‌رکرده‌ سیاسییه‌ کان، ده‌بوایه‌ له‌وێ، وه‌ک سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئه‌نفال و گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ و جینۆساید، له‌شاری جه‌به‌ل حه‌مرین، به‌ وتاری نه‌ته‌وه‌یی پێشوازیان له‌ سه‌رکرده‌و وه‌فدی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و عێراق بکردایه‌، کاره‌ دبلۆماسییه‌کانیان دوور له‌ چوار چێوه‌ی حیزبایه‌تی، وه‌ک سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌و شوێنه‌دا هه‌ڵسوڕانایه‌، به‌مه‌ش سه‌رکردەکانی کورد سنووری سروشتی جوغرافیای کوردستانیان، به‌ ئیسک و پروسکی گۆڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌کانی ئه‌نفال به‌ عێراق و به‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و عه‌ره‌بی ده‌ناساند. به‌ڵام ئه‌وان گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کانی جه‌به‌ل حه‌مرین یان ده‌رهێناو و گواستیانه‌وه‌ بۆ چه‌مچه‌ماڵ دێبنه‌ی ناحیه‌ی رزگاری، نزیک که‌لار. سه‌رکرده‌ سیاسییه‌کانی کورد له‌ هه‌رێم و به‌غداد وتاری نه‌ته‌وه‌ی کوردیان کرد به‌قوربانی عه‌قڵی چه‌ق به‌ستوی حیزبایه‌تی یه‌کتری یان سڕییه‌وه‌. ئه‌زمونێکی حیزبی تێک شکاویان پێشکه‌ش به‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان کرد، به‌هاو شکۆی تراژیدیای ئه‌نفال و گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان و جینۆسایدی کوردیان بچوک کرده‌وه‌.
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد مۆدیلێکی حوکمرانی وایان به‌ هه‌رێم و عێراق و ده‌ره‌وه‌ نیشان دا، له‌ سه‌رکرده‌ی هیچ نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانێکی دنیا ناچێ، وه‌ک چۆن نه‌یانتوانی به‌ ئیسک و پروسکی ئه‌نفالی جه‌به‌ل حه‌مرین بپارێزن، شاری جه‌به‌ل حه‌مرین دروست بکه‌ن،کرا به‌ حه‌شارگه‌و بنکه‌ی داعش.

 

لە گۆگلە بنوسە wtarikurd ڕۆژانە بابەتی نوێ بخوێنەوە. ACEPTAR
Aviso de cookies