عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: بێ سه‌رو شوین کردنی دڵشاد مه‌ریوانی.
سه‌عات 5 ی ئێواره‌ی 12- 02- 1989 به‌فر ده‌باری، شار خامۆش بوو، دڵشاد مه‌ریوانی له ماڵه‌وه چووه ده‌ره‌وه، رووی کرده یانه‌ی فه‌رمانبه‌ران، سه‌عات 7 ی ئێواره چه‌ند ئه‌منێک روو ده‌که‌نه سه‌ر مێزه‌که‌ی و ده‌ڵێن: مامۆستا چه‌ند سه‌عاتێک کارمان پێته، وه‌ره له گه‌ڵمانا، دوایی بگه‌ڕێره‌وه.
سه‌عات 8 و 45 ده‌قیقه هه‌مزه‌ی عه‌لی ده‌ده‌ی هاوڕێ و زاوای رووی کرده ماڵه‌وه به شیرین ی هاوسه‌ری دڵشادی وت: ئه‌من دڵشادیان ده‌سگیر کرد.
بۆ به‌یانیه‌که‌ی که‌س و کاره‌که‌ی روویان ده‌کرده هه‌ر زیندانێک، ده‌یان وت: لای ئێمه نییه.
دوای 8 مانگ له بێ سۆراغی دڵشاد،که‌سوکاری بیستیان، ته‌نیا رۆژانی 3 شه‌مان ئه‌منه‌کان له پرسگه‌که‌یان وه‌ڵامی خه‌ڵک ده‌ده‌نه‌وه.
دڵشاد مه‌ریوانی پێشبینی ده‌سگیرکردنی کردبوو، به شیرین ی وتبوو: ده‌زانم ده‌سگیر ده‌کرێم، به‌ڵام شیرین قه‌د روو نه‌که‌یته ئه‌و شوێنانه‌وه و هه‌واڵم بپرسی، ده‌زانم فایله‌که‌م لای به‌عس زۆر گه‌وره‌یه،گه‌ر بمگرن جارێکی تر، نایه‌مه ده‌رێ.
سێ شه‌مه‌یه‌کیان شیرین و دایکی دڵشاد روویان کرده پرسگه‌ی ئه‌من ی سلێمانی، ئه‌منێک ناو نیشان و زانیاریان لێوه‌رگرتن و پیی وتن: سێ شه‌مه‌ی داهاتوو وه‌رنه‌وه بۆ وه‌ڵامه‌که‌ی.
دوای هه‌فته‌که ته‌نیا دایکی چوو بوو بۆسۆراخی، پیان وت:کوڕه‌که‌تمان کوشتووه.
دایکی دڵشاد به جه‌رگی بڕاو و گریانه‌وه ئه‌و هه‌واڵه‌ی گه‌یاند به خانه‌واده‌که‌یان. شیرین توشی هیستریا بوو، له‌گه‌ڵ خوشکێکی دڵشاد دا رووی کرده دائیره‌ی ئه‌منی سلێمانی، پڕ به گه‌رووی هاواری به‌سه‌ر ئه‌منی پرسگه‌که دا کرد: له‌به‌رچی هاوسه‌ره‌که‌متان کوشتووه، چی کردووه؟
ئەمنێک پێی وت بوو: وه‌ڵامی تۆ ناده‌ینه‌وه پیاوێک بنێره! له‌و کاته‌دا براکانی دڵشاد له‌وێ نه‌بوون، ته‌نیا برایه‌کی له‌وێ بوو، ئه‌ویش فیرار بوو نه‌یتوانی بچێت، زاوه‌یه‌کیان چوو بۆ سۆراغی، دوای مانگێک هاتووچۆی ئه‌من ی سلێمانی، دواجار شه‌هاده‌ی وه‌فات نامه‌که‌یان پێ دابوو، وتیان: دڵشاد کۆمه‌ڵه و تێک ده‌ربووه، قه‌ده‌غه‌یه پرسه‌شی بۆ دابنێن.
شیرین خان ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد: دڵشاد مه‌ریوانی زۆر هه‌ست ناسک بوو، تراژیدیای ئه‌نفال و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه و بێ سه‌روشوین کردنی هاوڕێ ی برام بێ سنوور کاریگه‌ری له ناخ و هۆشی دا دروست کردبوو، تووشی بار‌و دۆخێکی پڕ له وه‌ڕسی و بێزاری و ره‌ش بینی ببوو، هیچ هیوایه‌کی به ژیان نه‌مابوو، له‌ناخی دا هه‌ستی به هه‌ره‌سێکی زۆر ده‌کرد.
دوای شه‌هید بوونی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌منی سلێمانی به ناسیاوێکی وتبوو: بۆیه دڵشاد مه‌ریوانیمان زیندان کرد، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو نووسه‌ران و ئه‌دیبانی کوردی پێ چاوترسێن بکه‌ین، تا له کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌کان دا له دژمان قسه نه‌که‌ن، به‌ڵام پارێزگاری سلێمانی چاودێری وردی له‌سه‌ر دڵشاد مه‌ریوانی دانا بوو، چه‌ندان راپۆرتی له‌سه‌ر تۆمار کرا، راپۆرته‌کانی گه‌یاندبووه، ده‌ست عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید. ئه‌ویش بڕیاریدا بوو ئیعدامی بکه‌ن.
سه‌رچاوه : عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ..به‌رگی دووه‌م ..ل 122-113
+ دوای راپه‌ڕین چه‌ندان په‌ڵگه نامه‌یه‌ک ده‌ست جه‌ماوه‌رو پێشمه‌رگه که‌وت، له به‌ڵگه‌نامه‌ی 24 / 8 / 1989، لیستێک ناو له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی یه‌وه تۆمار کراوه، ناوی 87 زیندانی تیایه . که له 13 / 3 / 1989 ئیعدام کراون، یه‌کێ له‌و ناوانه (دڵشاد محه‌مه‌د ئه‌مین فه‌تاح مه‌ریونی) یه، له به‌رامبه‌ر ناوه‌که‌ی دا
ئه‌م چه‌ند وشه‌یه تۆمار :
( ئه‌م تاوانباره مامۆستای زمانی کوردی بووه له ناوه‌ندی شۆڕشی کوڕان، وانه‌ی کوردی ده‌وته‌وه له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی پیتی لاتینی، به‌هۆی بیر‌و باوه‌ڕه جیا خوازییه‌وه. یه‌کێک بووه له رۆشنبیرانی کۆمه‌ڵه‌ی تێکده‌ران ).
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: سیناریۆی خانه‌واده‌یه‌ک.
- -
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: بێ ئەلتەرناتیڤ.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: دەنگ و ئاواز و مۆزیکی جیهانی.
- All Posts