سەر سنوری پۆڵۆنیاو بەلارووس, کێشەی کۆچبەران لە سودی حوکمەتی پۆلۆنیایە

سەرچاوە: Rebekka Wiese ZEIT ONLINE

وەرگێرانی بۆ کوردی/ پشکۆ ئەمین
سەدان کۆچبەر لەسەر سنوری نێوان پۆڵەنداو بیلاروسدا گیریان خواردووە، کاتێکی زۆر مەترسیدارە، هۆکەشی پۆڵۆنیاو فەشەلی یەکیەتی ئەوروپایە، وەک زانای زانستی سیاسی Pioter Buras ( پیوتەر بۆراس ) ئاماژەی پێدەکات.
لە سنووری نێوان بیلا رووس و پۆلەندەدا، خەڵكێکی زۆر چادریان هەڵداوە، ڕۆژی دووشەمە سەدان کۆچبەر هەوڵیاندا لە سنوری بیلا روسەوە، بپەڕنەوە ناو سنوری یەکیەتی ئەوروپاوە (پۆڵۆنیا). هێزە چەکدارەکانی پۆلۆنیا رێگەیان لێگرتن و گێڕانیانەوە بۆناوسنووری بیلاروس. ئێستا کۆچبەران لەسەر سنوری نێوان بیلا رووس و پۆلۆنیادا گیریان خواردوە. یەکیەتی ئەوروپا هەوڵیدا هاوکاری دەوڵەتی پۆڵۆنیا بکات، بەڵام تا ئێستا پۆڵۆنیا رەفزی کردووە کە هاوکاری وەربگرێت.
بۆ باسی کۆچبەران و گرژی نیوان بیلارووس و پۆلۆنیا، رۆژنامەی تسایت ئۆنلاین(ZEIT ONLINE ) پرسیاری لە زانای سیاسی و ئەندامی بەرپرسی ژووری وارشۆ لە یەکیەتی ئەوروپا Pioter Buras کرد، تا بۆمان روونکاتەوە، بۆچی پۆلۆنیا رەفزی هاوکاری دەکات و بۆ وەریناگرێت؟
پیوتەر دەڵێت: پۆلۆنیا سود لەم بارگرژیە وەردەگریت، دەیەوێت ئاوها بمێنێتەوە!
تسایت ئۆنلاین دەپرسێت: پۆڵۆنیا هێزی سنوورو ئەفسەرو پۆلیس و سەربازی لەسەر سنوور کۆکردۆتەوە دەترسێت کە پێکدادان و شەر روو بدات، تاچەند ئەمە راستی تێدایە؟
پیوتەر بۆراس دەڵێت: بەڵێ شەرو ئاژاوە لەسەر سنوور دروست بوو هێزەکانی سەرسنوور گازی فرمێسک ڕیژیان بەکار هێنا، وەک نمونەیەک، هەروەها بە پاڵنان و پێکێشان و پیادان هێزەکانی پۆڵۆنیا، پەنابەرەکانیان گێڕایەوە ئەو دیوو سنوور بۆناو بیلارووس، پیوتەر وتی، بەدڵخۆشیەوە دەڵێم کەتا ئێستا هیچ فیشەکێک نەتەقیوە، بەڵام ترس و دڵە راوکێم هەیە، کە ئەمە بگۆریت و تەقە رووبدات، پیوتەر خۆی دەپرسێت، پرسیارەکە لێرەدایە چی روودەدات گەر بیلارووس، ئاژاوەکە گەورەترکات؟
تسایت ئۆنلاین دەپرسیت: پێتوایە دیکتاتۆرەکەی بیلاروس ئەلیکسەندەر لۆکاشینکۆ هەوڵ بۆ ئەمەبدات؟
پیوتەر بۆراس: هیچ شکێکم لەوەنیە،کە لۆکاشینکۆ هەوڵ بۆ ئەوەدەدات، بەڵام بڕوا ناکەم هێرشی سەربازی گەورە رووبدات، لۆکاشینکۆ دەیەوێت سەر سنوور ئاڵۆزترکات تەق و تۆقی تێکەوێت، رەنگبێت سەربازەکانی بیلاروس سەربازەکانی پۆڵۆنیا تورەبکەن، ئەمە ببێتە هۆی گەورەبوونی کێشەو ئاڵۆزیەکان بەخێرای.
تسایت دەپرسێت: لۆکاشینکۆ لە گەورەبوونی ئاڵۆزی چیدەست دەکەوێت؟
بۆراس: لۆکاشینکۆ دەیەوێت پۆڵۆنیاو یەکیەتی ئەورپا تووشی کێشە بکات، لەراستیدا ئەمە کێشەی پەناهێندە نیە، ئەمە یەکێکە لە هەوڵەکانی لۆکاشینکۆ بۆ ئەوەی پاڵەپەستۆ بخاتە سەر پۆلۆنیاو یەکیەتی ئەوروپا. بیلارووس ئەمانە بە ئارەزوو دەنێرێت و بەکاریان دەهێنێت بەناوی گەیشتن بەئەوروپا، لە رێگەشدا هەرچیان پێیە لێیان دەستێنین و دەیدزن، ئەمە تاوانێکی گەورەیە بیلا روس دەیکات. لۆکا دەیەوێت بەمە تۆڵە لە یەکیەتی ئەوروپا بکاتەوە،کە لە هەڵبژاردندان هاوکاریی ئۆپۆزسێۆنە دیموکراتەکەی کرد لە بیلا روسدا، لۆکا هەوڵدەدات بەم کارانە یەکیەتی ئەوروپا والێبکات تا سزاکانی سەر بەلاروس لابەرێت. پیتەر دریژەی پێدەدا، حوکمەتەکەشمان ئەم کێشەیە وەک شەر و هێرشێک بۆسەر پۆلۆنیا نیشاندەدات.
تسایت ئۆنلاین: حوکمەتی پۆلۆنیا چۆن رووبەروی ئەم کێشەیەدەبێتەوە؟
بۆراس:کێشەی پەنابەر لەم کاتەدا لەخزمەتی حوکمەتی پۆڵۆنیادایەو خۆی دەیەوێت و پیویستی پێیەتی، چوونکە حوکمەتی پۆڵۆنیا خۆی لە کێشەدایە، بەپێی سەرژمێرەکان دەنگەکانی بەرەو دابەزین ڕۆشتووە، هەر لەم رۆژانەدا خۆپیشاندان هەبوو دژی یاسای لەباربردنی منداڵ. بۆیە کێشەی کۆچبەران لەم کاتەدا خزمەت بەحوکمەت دەکات، تا خۆی وەک پاڵەوان و پارێزەری وڵات و میلەت نیشانبدات، دەیەوێت بڵێت کە حوکمەت پاریزگاریکەری سنورەکانی وڵاتی پۆڵۆنیایە.
تەماشاکە حوکمەت ئەم کێشەیە وەک جەنگ نیشانی پۆڵۆنیەکان دەدات، بۆ ئەوەی میلەت بیر لە کێشەی تر نەکاتەوە، وا باسی دەکات کە وڵاتەکەمان هێرشی لە سەرە!
تسایت ئۆنلاین: یەکیەتی ئەوروپا هاوکاری پێشکەشی حوکمەتی پۆلۆنیا کرد، بەڵام حوکمەت وەری نەگرت بۆچی؟
بۆراس:کۆمەڵێک هۆی جیاواز هەیە:
یەکەم/ وەک وتم ، حوکمەت دەیەوێت کە خۆی وەک پارێزەری وڵات نیشان بدات، وە دەیەوێت بڵێت پۆڵۆنیا دەوڵەتێکی بەهێزەو خاوەنی حوکمەتێکی بەهێزەو هێزێکی چەکداری هەیەو پشت بەکەس نا بەستێت، تەنانەت بەهاوپەیمانەکانی ناو یەکیەتی ئەوروپاش.
دووهەم/ رەنگبێت پاش وەرگرتنی هاوکاری، ئەوروپا پرسیار لە حوکمەتی پۆلۆنیا بکەن، دەربارەی هەندێک پرسیار کە پۆلۆنیا نایەوێت بیکەن، وەک:
ئەگەر پۆڵۆنیا ئێستا هاوکاری وەرگرت،کەواتە دەبێت کە پۆلۆنیا پرسیار لە خۆی بکات، ئەوسا ساڵی 2015 دەبێت چۆن بووبێت کاتێک ئەو هەموو کۆچبەرە روویان کردە ئەوروپا، ئەوسا ولاتانیتر داوای هاوکاریان لە وڵاتانی خوارووی ئەوروپا کرد بە پۆلۆنیاشەوە بۆ هاوکاری پەناهێندە، بەڵام پۆڵۆنیا وتینئەمە کێشەی من نیەو هاوکاری نەکردن.
سێهەم/ پیویستە خەڵک پرسیار دەربارەی دیارنەبوونی رێکخراو میدیاکارانی ئەوروپا بکات،کە بۆ لە سنوری پۆلۆنیانین لەکاتێکدا لەو سنوورە لە 2 سێپتەمبەرەوە، باری نائاسایی تێدا ڕاگەیەنراوەو بە ناوچەیەکی قەدەغە کراو ناودەبرێت. پۆلۆنیا رێگەی نادات و نایەوێت، نە یەکیەتی ئەوروپا نەمیدیا جیهانیەکان نە رۆژنامەنوسان و تەلەفزیونەکان تەنانەت رۆژنامەنوسی پۆلۆنیاش پچنە ئەو سنوورە، هەروەها نایەوێت و ڕیگە نادات کە رێکخراوە خێرخوازیەکان هاوکاریە مرۆیەکانی وەک خواردن و جل و بەرگ بۆ ئەو خەڵکەی لەو سنورە گیریان خواردوە ببەن.
پۆلۆنیا نایەوێت کەس برواتە ئەوێ، تا کەس ئاگادار نەبێت و نەزانێت لەو سنوورە چ تاوانێکی نایاسای دەکرێت و روو دەدات، کاری زۆر نایاسای دەکرێت، وەک پارە وەرگرتن و بەرتیل و قاچاخچیتی.
تسایت ئۆنلاین: یەکیەتی ئەروپا دەتوانێت چیبکات بۆ چارەسەریئەم کارەساتە؟
بۆراس: پیویستە یەکیەتی ئەوروپا هەوڵبدات ڕێگەبگیرێت لە هاتنی کۆچبەران لە رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە بۆ بیلا رووس، پیویست بوو زۆر زووتر لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا کە پەناهیندەی لێوەدێت وەک عیراق و تورکیا و ئەردەن وتوێژیان لەگەڵدا بکردنایە، ئاشکرایە کە زوربەی کۆچبەر لەم وڵاتانەوە دێن، بەتایبەت دەبوایە لەگەڵ نوسینەگەکانی فرۆشتنی بلیتی فرۆکەدا وت و ویژ بکرایە، کە بلیتی بەلا رووس بەو شێوەیە نەفرۆشن، ئەو نوسینگانە بەستراون بەخەتی فرۆکەی ئەوروپیەوە. تێناگەم بۆ تائیستا یەکیەتی ئەوروپا لەگەڵ ئێراقدا، گفتوگۆی نەکردوە لە کاتێکدا پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ ئیراقدا هەیە، رەنگبێت گفتوگۆ لەگەڵ تورکیادا قورسبێت سەرنەگرێت. پۆلۆنیا هاوپەیمانێکی باشی ناو یەکیەتی ئەوروپایە، پیویستە سزای ئەو خەتی فرۆکانە بدرێت، کە بازرگانی بەو خەڵکانەوە دەکەن و دەیانهێنین وە دەبێت سزاکان لەسەر ئابووری بلارووس زیاتر بکرێت و دابنرێت. ئەوەی ئێستا یەکیەتی ئەوروپا دەیکات بەکەڵکی ئەمرۆ نایەت، پێویستە هاوکاری ئەو وڵاتانە بکات کە پەیوەندیان بەم کارانەوە هەیە، تا کارە نامرۆڤایەتیەکانی لۆکاشینکۆ سەرنەگرێت، ئەمانە فەشەلی یەکیەتی ئەوروپایە کە زووتر نەهاتە ناوکێشەکەوە.
تسایت ئۆنلاین: بۆچی یەکیەتی ئەوروپا تا ئێستا کاری زیاتری نەکردوە؟
بۆراس: پۆلۆنیا هەندێک تاوانی دەکەوێتە سەرشان، لەبەرئەوەی تا ئێستا بەروون و ئاشکرا کێشەکەی روون نەکردۆتەوە، وە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی بیرورا لە سەر سەروەری یاسا لەنێوان پۆلۆنیاو یەکیەتی ئەوروپادا، یەکیەتی ئەوروپا ئەم کێشەیەی بەهێند وەرنەگرت، چوونکە پەناهیندە تا ئێستا لەم رێگەیەوە کەمتربووە، لەچاو ڕیگەی دەریای سپی ناوەڕاستدا.
هێشتا کێشەیەک هەیە لەناو وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپادا، لەسەر سیاسەتی هەریەکەیان، بەرامبەر بە کۆچ و کۆچ بەران، بەتایبەت لەم ساڵانەی دوایدا، هەندێک لێبوردن هەبوە، لەبەردەم پارێزگاری لە سنورەکانی ئەوروپا، دەبیت ئەوەش بڵێم کە زۆرجار بەتەواوی کار بە بریارو یاساکانی یەکەیتیەکە نەکراوە، بە تایبەتی لە لایەن هەنگاریاوە بۆنموونە. هەروەها لەدەریای سپی ناوەراستدا، وە ئێستاس یەکیەتی ئەوروپا چاوی خۆی داخستوەو کێشەکەی بۆ پۆلۆنیا جێهێشتوە. ئەمەش فەشەلی یەکیەتی ئەوروپایە،کە زووتر نەچووە ناو کیشەکەوەو لێی نەکۆڵیەوە.
تسایت ئۆنلاین: بەڵام یەکیەتی ئەوروپا چۆن دەتوانێت پچیتە ناوەوەو کاربکات لەکاتێکدا پۆلۆنیا رەفزی بکات؟
بۆراس: بێگومان ناتوانرێت پاڵەپەستۆ لەسەر پۆلۆنیا زیادبکرێت بۆ رازیکردنی، بۆیە هەرکێشەی پۆلۆنیا نیە بەتەنها، بەڵکوو کیشەی ئەوروپاشە.
دەبێت لەنێوان سەرۆکی وڵاتانی ئەوروپادا گفتوگۆی لەسەر بکەن، بەڵام وەڵامی ئەم کێشەیەو جارەسەریش تەنها بەداخستنی سنور و هێنانی سەربازیش ناکرێت و دەبینە پشتگیری و هاوکاری دڕندەیەکەی لۆکاشینکۆ، پێویستە بیربکەینەوە چۆن رێگە لە دروستبوونی کێشەی مرۆڤایەتی بگرین، بۆ نموونە ریگەو چارەسەرە ئینسانیەکانیی، رێکخراوە مرۆڤیەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەناهیندە. لە هەمان کاتیشدا دەبێت سزا بخرێتە سەر بیلارووس و گفتوگۆکردن لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا، بۆ رێگری لەهاتنی کۆچبەران بۆ ئەوروپا.
تسایت ئۆنلاین: خەڵکی پۆڵۆنیا چۆن سەیری کیشەکە دەکەن؟
بۆراس: سەرژمێرێک کراوە لەسەر ئەم کێشەیە کەمترین کەس داوای دەرکردنی پەناهیندەکان دەکات، لەو لاشەوە لە %60 خەڵکەکە، داوا دەکەن کە رێگەبدرێت بە کۆچبەرەکان داوای پەناهیندەی لێرە بکەن، ئەمە جیاوازی بۆچوونی خەڵکەکەیە، هەندێک ئاشتی و ئاسایشی دەوێت، هەندێکیش مرۆڤانە بیردەکاتەوە، تاکە رێگەچارەی کردنەوەی گرێکەیە ئەمەیەو ئاوینەیەکیشە، جیاوازی کۆمەڵگا نیشاندەدات لەم کاتەدا.

لە گۆگلە بنوسە wtarikurd ڕۆژانە بابەتی نوێ بخوێنەوە. ACEPTAR
Aviso de cookies