ریسواترین مێژو وبێ ئابروترین و رەگەزپەرست و شۆڤێنى و خوێنڕێژترین دەولەت لەسەرگۆى زەوى.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

باسکردنى مێژووى تورک لەسەر زمانى نوسەرانى خۆیان. رەحمى تروان، نوسەرى تورک ئەم بابەتەى نوسیوە بەناونیشانى (یادەوەرى پاشاکان) و بڵاوى کردۆتەوە سەبارەت بە مێژووى خوێناوى دەولەتى عوسمانى تێیداهاتوە:
دواى کۆچى دوایی ئار تورغرول کێشەو ئاژاوەیەک کەوتە نێوان دۆندارى براى و کورەکەى عوسمان، ئاژاوەکەش بەوە کۆتایی هات کە مامى خۆى کوشت و دەستى گرت بەسەر دەسەلات و بەم شێوەیەش دەولەتى عوسمانى دامەزرا.
کورەکەى مورادى یەکەم کاتێ بوو بەپاشا، ئەویش هەردوو براکەى ئیبراهیم و خەلیلى کوشت لەترسى چاو لەدەسەلاتیان.کاتێ لەسەرەمەرگ و لەناوجیگا بوو لەکاتى شەڕى کۆسۆڤۆ 1389 بریارى دەرکرد بە خنکاندنى یەعقوبى کوڕى تا بەربەرەکانێى براکەى نەکات لەدەسەلات.
سولتان محەمەدى دووەم بەوە ناسراوە ئەستەمبولى رزگار کرد، فەتوایەکى شەرعى دەرکرد و هەردوو براکەى کوشت بەبیانوى یەکپارچەیی و پارێزگارى بەرژەوەندى باڵاى دەولەت.
سولتان مورادى سێهەم هەر کەتاجى پاشایەتى لەسەرنرا دواى باوکى 5 براى خۆى کوشتوە.
کوڕى سولتان موراد, محەمەدى سێهەم هیچى لەتاوانکارى و خوێنڕێژى کەمتر نەبووە لەباوکى، چونکە 19 براى خۆى کوشت و ژمارەى پێوانەیی شکاند. بەوەشەوە نەوەستا، بەڵکو کوڕە 16 ساڵیەکەى خۆى کوشت تا دەسەلات بۆ سولتان ئەحمەدى کورى بمێنێتەوە کە تەمەنى 14 ساڵان بوو، ئەو سولتانەى مزگەوتى سولتان ئەحمەد یا مزگەوتى شین لە ئەستەمبول دروستکرد.
(بەمەزەندەى من ئەو برایانە هەمووی لەپەیوەندى ناشەرعى لەگەل کەنیزەکدا، ئەوانە بوون لەوولاتانى بەلقانەوە دەیانهێنان بۆ کۆشکەکانیان بۆ ئاهەنگ و ڕابواردنەکانیان ).
کاتێ عوسمانیەکان ویستیان قاهیرە بخەنە ژێر رکێفى خۆیانەوە 50 هەزار هاوولاتى موسلمانى میسرییان قەتل و عام کرد، ئەوەش کاتێ رووى دا کە سولتان سەلیم داوایەکى ئاراستەى تومان باى کرد کە ملکەچى فەرمانەکانى بێت، بەلام تۆمان باى ئەوەى رەت کردەوە، بۆیە ئەوکوشتارە ئەنجام درا. تۆمان باى هێزی خۆیان رێکخستەوەو خەندەقیان لێدا و هانى هاوولاتیانى بۆ بەرگرى، بەلام لەکۆتایی دا شکستیى هیناو هەلات و چوە لاى شێخ حسن بن مەرعى و ئەویش زمانى لێدا و گرتیان و کوشتیان. بەو شێوەیە میسر بووە ویلایەتێکى عوسمانى. سولتان سەلیمیش هەردوو براکەى خۆى کوشت، چونکە دژى ئەو کارە خوێنرێژیانەى بوون.
ئەوانەى ئاماژەى پێکراوە هەمو بکوژەکان خیلافەتى ئیسلامییان گەرەک بووە و کوژراوەکانیش بەهەمان شێوە هەردوو لاشیان باوەریان بەهەردوو شایتمان هەبووە، ئەوە زنجیرەیەکى کۆنى ترسناک و تۆقێنەرە، بەلام ئیمە تەنها ئەوەى مێژوومان خوێندۆتەوەو گوتومانە کە خۆمان ویستومانە و گوترا، داعش بەرهەمى ئەم ڕۆژگارەیە و ترساین و سەرمان سوڕما کەبەرهەمى ئەم سەردەمە بێ دیارە لەکۆنەوە واهاتووە.
ببورن ئیمە کوشت و کوشتارى ملیۆنان ئەرمەن و کورد و موسلمانان و کریستیانەکانمان لەیادە کە بونەتە قوربانى خیلافەتى ئیسلامى بەناوى ئیسلامەوە، تورکیش هەر تورکە. با ئەوەشتان یاد بخەمەوە ئاژاوە تایەفیەکەى ساڵى 1850 لە حەلەب و ئاژاوەکەى دیمەشقى سالى 1860ى غوتەو دۆلى بەڕەدا و جەبل الشیخ و جبل الدروز و جبل لبنان و زەحلەودێر القمر هەموى دەسیسەى تورک بووە، بەداخەوە کە سەدان هەزار کەس گیانى تێدا سپارد و، چۆڵکردنى قەلقیلیا و لیواى ئەسکەندەرون لە کریستیانە سورى و یۆنانى و ئەرمەنەکان لەنیوان سالەکانى 1918 و1928 کە گۆرانکارى دیموگرافى ناوچەکەى بەدواوە بوو.
ئەوەى سەیرە بکوژەکان خیلافەتى ئیسلامییان دەویست و کوژراوەکانیش هەروەها و بکوژەکانیش الله أكبر یان دەوتەوە و کوژراوەکانیش شایەتمانیان دەهێنا.

تێبینى
د. جۆزیف زەیتون/ نوسینى رەحمى تروان/ بیرەوەرى پادشکان و کتابات فى المیزان وەرگیراوە
بەرچفەکردنى/ عوسمان عومەر

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت