عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: تا که‌ی نا عه‌داله‌تی و غه‌در؟

خوێندکارانی کورد له‌ قۆناغه‌جیا جیاکان دا، پێشه‌نگی هه‌موو جم و جۆڵ و هه‌نگاو و گۆڕانکارییه‌کان بوون، له‌سه‌رده‌می سه‌دام دا بۆ دابینکردنی مافی نه‌ته‌وه‌که‌یان شه‌پۆل شه‌پۆل ده‌رژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌کان و ده‌سگیرو زیندان ده‌ کران، له‌ به‌رده‌م خوێندنگا و سه‌رشه‌قامه‌کان گوله‌ باران ده‌ کران.
ئه‌رکی سه‌ره‌کی په‌له‌‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم بوو، به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو تویژینه‌وه‌ی زانستی له‌ سه‌ر پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی زانستی، له‌ باخچه‌ی ساوایانه‌وه‌ تا زانکۆکان، گرنگیان به‌ خوێندکاران بدایه‌، هه‌موو کار ئاسانیەک و مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانیان بۆ بدابین بکردایه‌.
زۆربه‌ی ئه‌و خوێندکارانه‌ له‌ چین و توێژه‌ ره‌نجده‌ره‌کانن، کچ و کوڕی ئه‌و مرۆڤه‌ زه‌حمه‌ت کێشانه‌ن، به‌هۆی بێ بازاڕێ و سستی کایه‌کانی بژێوی ژیانیان بێ کارو کاسپین، ده‌رامه‌تی ژیانیان ئه‌وه نده‌ قورس و دژواره‌، هیچ یاساو رێساو ویژدانێک ناتوانێ له‌ به‌رده‌م عیزه‌تی نه‌فسی باڵای ئه‌وان دا خۆی بگرێ.
ئه‌و خوێندکارانه‌ کوڕو کچی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ن، ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵێکه حکومه‌تی هه‌رێم دوور له‌ هه‌موو یاساو رێسایه‌ک به‌ مه‌زاجی خۆیان، موچه‌ی چه‌ندان مانگی لێ بڕیوون، بڕیاری مه‌زاجیانه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم، ژیانی کوله‌ مه‌رگی ئه‌و خانه‌وادانه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تر قورسترو دژوارتر و ئاڵۆزتر کردووه‌.
گه‌ر به‌راوردی نێوان ژیانی کوڕو کچی ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌و خوێندکارانه‌ی رژاونه‌ته‌ سه‌رشه‌قامه‌کان بکرێ، جیاوازیه‌کی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ ده‌بینرێ ته‌نیا ویژدانی ئه‌وان ده‌توانێ له‌ به‌رده‌م ئه‌و هه‌موو نا عه‌داڵه‌تی و غه‌دره‌دا بێ ده‌نگ بێ.
ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵێکه‌ ئه‌م حکومه‌ته‌ ده‌رماڵه‌ی ئه‌و خوێندکارانه‌ی بڕێوه‌، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه‌ بکه‌ن قاسه‌کانی خۆیان پڕه‌ له‌ سه‌فته‌ دۆلار، نازانن له‌ کوێ بیشارنه‌وه‌، چۆن ئه‌و هه‌موو ده‌فته‌ره‌ دۆلارانه‌ خه‌رج بکه‌ن، ئه‌و خوێندکارانه‌ به‌و ژیانه مه‌مری و مه‌ژییه‌وه‌، ئه‌و مافه‌ ساده‌ سه‌ره‌تاییه‌یان پێ ره‌وا نابینرێ.گه‌ر دوای 100هه‌زار دینار ده‌رماڵه‌ بکه‌ن بۆ پاره‌ی پاس و له‌فه‌یه‌، به‌ زله‌ و شه ق و داری کاره‌با وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه‌ و گازی فرمێسک رێژنیان به‌سه‌ردا ده‌ڕێژن.
سبه‌ی کچ و کوڕی ده‌‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، به‌ سیسته‌می خانه‌نەدانی و بنه‌ماڵه‌و پاشایه‌تی، ده‌چنه‌ شوێنی باوکیان و ده‌چنه‌ سه‌رکورسی ده‌سه‌ڵات و ده‌بنه‌وه‌ به‌ مه‌لیک، خوێندکارانی چین و تویژه‌ ره‌نجده‌ره‌کانیش دوای ته‌واوکردنی خوێندن نه‌ له‌ که‌رتی گشتی حکومه‌ت و نه‌ له‌ که‌رتی تایبه‌تی جێگایه‌ن نابێته‌وه‌.
له‌ ناو ئه‌م هه‌موو جیاوازی و ناعه‌داله‌تی و غه‌دره‌دا، ده‌بێ له‌ ماڵه‌وه‌ بێ کارو کاسپی زه‌مه‌نه‌کانی ژیانیان به‌ گیرفانی خاڵی و به‌برسێتی به‌ڕێ بکه‌ن، یا له‌ وڵاتی بێ ده‌ستوور و بێ یاسایی دا، روو بکه‌نه‌ سه‌ر سنووری وڵاتان و له‌و رێگاو بانانه‌ ره‌ق ببنه‌وه،‌ یا ببن به‌ خۆراکی زینده‌وه‌ره‌کانی ده‌ریا، تاکه‌ی ناعه‌داڵه‌تی و غه‌در.

لە گۆگلە بنوسە wtarikurd ڕۆژانە بابەتی نوێ بخوێنەوە. ACEPTAR
Aviso de cookies