سەردەشت محەمەد: پیاوبەو توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان ڕاگرە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پیاوبەو توندوتیژی بەرامبەر بەژنان ڕاگرە” ئەمە دروشمی سەر تیشێرتەکەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و کوڕی سەرکردەی کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو، کاتێک لە 8 ی مارسی ساڵی 2019 دا لە ڕۆژی جیهانی دژی توندوتیژی دژبەئافرەتان وەک پاڵپشتییەک بۆژنان و ئافرەتانی کوردستان، ئەم پەیامەی بەخەڵکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند. ئەو نەک هەرخۆی، بەڵکو سەرکردەی کۆچکردوش هەمان تێڕوانی هەبوو لەبارەی ڕێزگرتن لە ژنان و داکۆکی کارێکی سەرسەختی مافەکانی ژنان بوو، ئەگەر ئێستاش لە قوباد تاڵەبانی بپرسیت گومانی تێدانیە کە ئێستاش و لەداهاتووشدا هەمان تێڕوانی هەیە بەرامبەر بە ژنان و سورە لەسەر هەمان دروشم، بەڵام دەکرێت بپرسین ئایا داکۆکی کردن لەپرس و مافەکانی ژنان تەنها بە دروشمە یاخود پێویست دەکات کرداریشی لەگەڵدابێت؟
بەدڵنیاییەوە دروشمی بێکردار نەک بەتەنها سودی نابێت و بەردێک ناخاتە سەربەرد، بەڵکو دروشمی بێکردار دەبێتە خاڵێکی خراپ لەسەر ئەوکەسەی کە هەڵگری ئەودروشمەیە، بۆیە لەم چرکەساتەوە دەبێت چاودێری جوڵەو بڕیار و کردارەکانی قوبادتاڵەبانی بین کەئایە ئەودروشمەش دەکات بەکردار؟
ئێستا قوبادتالەبانی لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکدا، چونکە هەرئەمڕۆ و لەپایتەختی ڕۆشنبیریداو هەرلەوشارەوە کە ئەو دروشمەکەی تێدا بەرزکردەوە، کچە خوێندکارێکی زانکۆ دەکەوێتە بەرهێرش و پەلاماری نێرینەیەکی چەکدار و بەسەختی برینداری دەکات لەکاتێکدا تاوانی ئەو تەنها ئەوەیە کە داوای مافێکی سەرەتایی خۆی دەکات ئەویش گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیانە کەماوەی چەندساڵێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو حکومەتەی کە قوبادتاڵەبانی تیایدا جێگرو بڕیاردەری دووەمە بەبیانوی قەیرانی داراییەوە ئەومافەسەرەتایی لێزەوت کردون، ئەمە لەکاتێکدا دەتوانرا لەبری بریندارکردنی کچان و کوڕانی زانکۆ و سوکایەتی پێکردنیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە، لەڕێگای گفتوگۆکردن و دانیشتن و بەڵێندان بۆجێبەجێ کردنی داواکاریەکانیان قەناعەت بەخوێدکاران بهێنن و ڕێگە نەدرایە نێرینەیەک سوکایەتی بە مێینەیەک بکات، بۆیە باشتروایە قوبادتاڵەبانی بۆڕزگاربوون و سەرکەوتن بەسەر ئەو تاقیکردنەوەدا دەستبەجێ بڕیاری سزادانی ئەو چەکدارانە دەربکات کەسزای خوێندکارانیان داوەو کچانی زانکۆیان بریندارکردووە، ئەگەرنا بۆ جارێکی دیکە و لە 8ی مارسی ساڵی داهاتوودا چی بەکچان و ژنان دەڵێت؟ چۆن دەتوانێت بەڵێنیان پێبدات کەداکۆکی کاری مافەڕەواکانیان دەبێت و چۆن دەتوانێت بەڵێنیان پێبدات کە ڕێگەنەدات پیاوان توندوتیژی دژبەژنان ئەنجام بدەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت