عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: سلێمانی له غه‌در و زوڵما ونه!
تاریک و لێڵی به‌یانی بوو، به ته‌نیا له شه‌قامی شه‌ستی یه‌که‌وه به هه‌نگاوی خێرا گه‌یشتمه تایتانیک، له‌وێوه رێگای خۆڵه‌که‌م گرته به‌ر، هه‌موو ئه‌و ده‌وروبه‌ره به‌شۆفڵ ته‌خت کرابوو، له‌م لاو ئه‌ولاوه، هه‌یکه‌لی بینای چه‌ند ڤێلایه‌کی دوو نهۆمی گه‌وره ده‌بینرا، هه‌ر کۆشکێکیان 400 بۆ 500 مه‌ترێک ده‌بوو، ئه‌و هه‌موو رووبه‌ره فراوانه له سه‌رووی تایتانیک، له دامێنی خواره‌وه‌ی گۆیژه دیاری کرابوو بۆکۆشک.
ده‌بوایه ده‌زگا به‌رپرسه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له شاری سلێمانی ئه‌م رووبه‌ره زه‌وییانه‌ی سه‌رووی شه‌قامی شه‌ستییه‌که‌ی سلێمانی که له چاڤی لانده‌وه درێژ ده‌بێته‌وه تا شوقه‌کانی گۆیژه، بکردایه به پارک، بۆ ئه‌وه‌ی دامێنی خواره‌وه‌ی گۆیژه، دار‌و دره‌خت و چیمه‌ن و گوڵ و سه‌وزایی بووایه، ئه‌و پارکه ته‌واوکه‌ریی جوانی و رۆمانسیه‌تی گۆیژه ده‌بوو، بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ته‌وژمی توندی ره‌شه‌بای گۆیژه، به‌مه‌ش دیمه‌نی شاریان جوانتر و دڵگیر تر‌و شه‌نگتر ده‌کرد، ژینکه‌ی شاره‌که‌یان پاک و خاوین و فێنک تر ده‌کردەوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی وه‌ک خزمه‌تی سروشتی جوانی ئه‌م شاره ناکه‌ن، بۆ به به‌ردو بلۆک و چیمه‌نتۆو شیش و ئاسن و دیکۆری گرانبه‌های ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ به ڤێلاو کۆشک و ته‌لاره خهیاڵاوییهکانیان، باڵای سنه‌وبه‌ره‌کان و گۆیژه و سروشتی دڵگیری شار تێک و پێک ده‌ده‌ن.
وه‌ک چۆن له‌م چه‌ند ساڵه‌دا سیمای جوانی سه‌رچنارو ئاوی سه‌رچنارو دارگویز و چناره باڵابه‌رزه‌کانیان تێک شکاند‌و خاپووریان کرد، له هاوینه‌هه‌وارێکی سروشتی کورده‌وارییه‌وه، کردیان به هاوینه‌هه‌وارێکی دروستکراوی کلتووری بێگانه، هه‌موو دیارده ناشیاو نهبهجێکانیان له‌و هاوینه هه‌واره‌دا کۆکرده‌وه، ئاواش ماوه‌یه‌که ده‌یانه‌وێت باڵای سروشتی رۆمانسیه‌تی گۆیژه‌و سنه‌وبه‌ره‌کانی له سیحری جوانی سلێمانی داببڕن.
ده‌بوایه ئه‌و کۆمپانیانه پرۆژه تایبه‌تیه‌کانیان له ئاستی ماسته‌ر پلانێکی وردا بوایه، پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی ئه‌و پرژه زهبەلاحانهی کۆشک و ڤێلاو ته‌لاره‌کانیان له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا‌و خواروی شار جێ به‌جێ بکردایه، نه‌ک نێوان گۆیژه و سلێمانی بکه‌ن به جوغرافیایه‌کی جیاواز بۆ خه‌ونه نه‌رجسی و ڤێلا خهیاڵاوییهکانیان.
گه‌ر ئه‌و پرۆژه و کۆشک و ڤێلاو ته‌لارانه‌یان له‌و شوێنه جوغرافییه تایبه‌تی یه‌دا به‌رده‌وام بێ، سلێمانی و گۆیژه له یه‌ک داده‌بڕن، بۆ ته‌ماعی و ده‌سکه‌وتی خه‌یاڵاویی و قازانجی سه‌رماییه‌ی کۆمپانیا کانیان، گه‌وره‌ترین زیان به رۆمانسیه‌تی گۆیژه و جوانی شار و ژینگه‌ی سروشتی کورده‌واری سلێمانی ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌م دیمه‌نانه به جۆرێک مێشکی جه‌نجاڵ و داگیر کردبووم، نه‌مده‌زانی چۆن هه‌نگاوه‌کانم به‌و رێچکه سه‌ختانه‌دا ناوه، کاتێ به ئاگا هاتمه‌وه، یه‌کێک له هاوڕێ یانی شاخ ئه‌م وێنه‌ی له پێچاو پێچی رێچکه‌دا چرکاند، به‌رده‌وام بوم له‌سه ر رۆیشتن، هه‌ستم به هیلاکی نه‌ده‌کرد، گه‌یشتمه سه‌ر به‌رزاییه‌کانی گۆیژه، له‌و کاته گویژه‌و سلێمانی و ڤێلاکان زیاتر رۆحی داگیرکرد بووم، ئه‌وه‌م به بیردا هات: سه‌دام گه‌وره‌ترین تاوانی به‌رامبه‌ر ئه‌م شاره کرد، دوای راپه‌ڕینش سلێمانی یان له‌غه‌درو زوڵما ون کرد.
* هاوڕێیانی به‌رێزو خۆشه‌ویست، بفهروو گهررهخنهی لۆژیکانهت هه‌یه بینوسه، ده‌نا وشه‌ی نه‌شیاو نابه‌جێ لێره‌دا، بۆ هیچ که‌س و لایه‌نێک جێ ی نابێته‌وه.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: حکومەتی پینە و پەڕۆ.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: داستانی سەرای عەبدولرەقیب یوسف.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مەمرە و مەژیی.
- All Posts