سەردەشت محەمەد: زاک کۆپڵین چی دیکەی ئاشکراکرد؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕاپۆرتە بنکۆڵکارییەکەی، زاک کۆپڵین، ڕۆژنامەنووسی ئەمریكی، کە لە گۆڤاری ئەمریكان پرۆسپێكت، بڵاوی كردەوە، كە تێیدا وردەكاریی دەربارەی كڕینی باڵەخانەیەك لەلایەن مەسرور بازرانییەوە لە ئەمریكا خستبووە ڕوو، ئەم ڕاپۆرتە تەنها هەڵدانەوەی مەلەفێکی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی هەرێمی کوردستانی بۆ ئێمە ئاشکرانەکرد، بەڵکو چەندین پرسی دیکەی بۆ ئێمە ڕونکردەوە، لەوانە پرسی تیرۆرکردن و تێک شکاندنی ژنی کورد لەلایەن بەرپرسان و هێزەسیاسییەکانی هەرێمەوە کە هەرکات بیانەوێت و بزانن کە بەرژەوەندیەکانیان دەکەوێتەمەترسییەوە ئەوا باشترین ڕێگا بۆ پاراستنی ئابڕوی خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان پەنابردنە بۆ شەرفی نەیارەکانیان کە ژنە.
ئەم ڕاپۆرتە بنکۆڵکارییە کەدەربارەی هەڵدانەوەی مەلەفێکی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی وڵاتە نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی ناچار بەڕونکردنەوەیەک کرد، لە ڕونکردنەوەکەدا هاتووە
“دوای بەدواداچوونمان، دەركەوت نووسەری ڕاپۆرتەكە، پەیوەندیی لەگەڵ خێزانی پەرلەمانتارێكی كوردی پێشووی عێراق هەیە، كە هاووڵاتیی ئەمەریكییە و بە هەڵوێستەكانی دژ بە خەڵكی كوردستان ناسراوە و بەهۆی كردەوە و هەڵوێستی خۆفرۆشانەی، لەلایەن خەڵكی نیشتمانپەروەری كوردستانەوە، سزا درا و لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی پێ نەدرا و ڕیسوا كرا.
ئەو ڕونکردنەوەیەی نوسینگەی سەرۆکی حکومەت دەبێتە هۆی تیرۆرکردنی ژنێک لەڕووی دەرونییەوە، چونکە بە خیانەتکار وەسف دەکرێت ئەمە وەک تۆڵەکردنەوەیەک لەو کەسەی کەپاڵپشتی لە هەڵدانەوەی ئەم مەلەفەدا دەکات.
لەبەرامبەر ئەم تیرۆرە دەرونیەدا دەبوو ڕێکخراوەکانی ژنان ئەوڕێکخراوانەی کە لەسەر قسەیەکی مامۆستایەکی ئاینی هەڵایەکی گەورە بەرپادەکەن بێدەنگیان هەڵبژاردوو تائێستا هیچ کاردانەوەیەکان نییە، ئەم بێدەنگییە دەیانخاتە بەردەم پرسیارێکی گەورە و گرنگ ئەویش ئەوەیە ئەم جیاوازییە کردنە لەپای چی؟ بۆ قسەی مامۆستایەکی ئاینی ڕاتان دەچڵەکێنێت و پێکەوە هاواردەکەن کەچی تیرۆرکردنی ژنێک لەڕووی دەرونییەوە لەلایەن بەرپرسێکی باڵاوە، بەرپرسێک کەخۆی بەداکۆکیکار لەمافی ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنان دەزانێت واتان لێناکات بچوکترین ناڕەزایەتی دەرببڕن، ئەم بێدەنگی هەڵبژاردنەی ڕێکخراوەکانی ژنان دەمانگەیەنێت بەو باوەڕەی ئەم ڕێکخراوانەش خۆیان بەشدارن لەم تیرۆرەدەرونییەدا ئەگەرنا دەبوو ئێستا ڕێکخراوەکانی ژنان دەیان چالاکی و گردبونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجامدایە و پەڕلەمانیان ناچار بەدانیشتنێکی تایبەت لەم بارەیەوە بکردایە و سەرۆکی حکومەتیان ناچار بەداوای لێبوردن بکردایە، بەڵام دیارە ڕێکخراوەکان سەربەخۆنین و ئەم ناسەربەخۆیە وای لێکردون هەر کەیسێک لەبەرژەوەندییان نەبێت بەگرنکی نەزانن و بۆ ئەنجامدانی ناڕەزایەتییەک کۆنەبنەوە.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت