دانا مەنمی: بۆچی مەلا مستەفا پێی ناخۆش بووە پێی بوترێت مامۆستا!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مام جەلال لە بیرەوەرییەكانیدا لە كتێبی ( دیداری تەمەن)دا باس لە یەكەم بینینی مەلا مستەفا دەكات و دەگیریتەوەو دەلیت: كاتێك بۆ بەشداری فیستیڤاڵێك چووینەتە مۆسكۆ لە ساڵی 1957 لە شوێنی فیستیڤاڵەكە نەچوومە دەرەوە بە ئومێدی ئەوەی هەواڵێك ببیستم لە بارەی مەلا مستەفاوە. دەڵێت: ڕۆژێك لەبەردەم بینای فیستیڤاڵەكە بەجلی كوردییەوە دانیشتبووم دووكەس لێم نزیك بوونەوەو دوای خۆناساندن وتویانە هاتوون كەسێك ببینن لەناو وەفدی عێراق كە ناوی جەلالە. مام جەلالیش لەوەڵامدا ئەو کەسە منم.
تاڵەبانی دەڵێت: یەكێكیان گوتی، من ئەسعەدی خۆشەویم، هاتوم بتبەم بۆ لای مەلا مستەفا، ئەو چاوەڕوانمان ئەكات. پاشان سواری تەكسی بووین و لە بەردەم باڵەخانەیەك دابەزین و جەڕەسمان لێدا، مەلا مستەفا خۆی هات دەرگاكەی كردەوە، سمێڵی تاشی بوو، زۆر خۆشحاڵ بوم بە دیتنی مەلا مستەفا. مام جەلال دەڵێت: هەر لەو سەفەرەدا تێگەیشتم، مەلا مستەفا ئەو پیاوە رۆشنبیرە هاوچەرخە نییە كە من چاوەڕێم ئەكرد!
تاڵەبانی لە لە بیرەوەرییەكانیدا باس لەوە دەکات کە بۆچی مەلا مستەفا پێی ناخۆش بووە پێی بوترێت مامۆستا؟. تالەبانی چیرۆكەكە بەو جۆرە دەگێڕێتەوە كە وەفدێكیان دروست كردووە بۆ سەردانی مەلا مستەفا لە گوندێك لە نزیك بێتواتە، یەكێك لە ئەندامانی وەفدەكە ناوی عەبدولحسێن فەیلی بووەو ئێوارەیەك گەیشتوونەتە لای مەلا مستەفا، مەلا مستەفا ماندوبونی لە عەبدولحسێن کردو گوتی: عەبدولحسێن چۆنی؟ ئەویش گوتی: دەستت ماچ ئەكەم مامۆستا زۆر باشم! تالەبانی دەلیت: هەركە گوتی “مامۆستا” مەلا مستەفا پێی گوت: جا تۆ خۆت (سەگبابی) عەبدولحسێنیش ترسی لێنیشت و گوتی: جا مامۆستا خۆمن هیچ بێئ ەدەبییەكم نەكردوە لە ڕوی جەنابتا، مەلا مستەفا گوتی: نەخێر بۆ خۆت سەگبابی.
تاڵەبانی لە گیرانەوەی چیرۆكەكەدا دەڵێت: لەو كاتەدا ویستومە تەداخول بكەم. بەڵام عەلی عەسكەری ئاماژەیەكی بۆ کردم كە بیدەنگ بم” با تۆزێ جنێو بخوات.” تالەبانی دەلیت: دوای كەمێك عەبدولحسێن بە ڕەنگێكی زەردەوە بە مەلا مستەفا دەڵێت: باشە مامۆستا من چیم گوت، جەنابت وا لێم توڕە بویت؟ مەلا مستەفاش دەڵێت: بۆ خۆت سەگبابی، حەز دەكەی تا ئێوارە ئەتۆ بەمن بڵێ سەگباب، ئەمنیش بە تۆ ئەڵیمەوە بۆ خۆت سەگبابی! پاش کەمیک عەبدولحسێن بە مەلا مستەفا دەلیت: ئاخر من كەی وامگوتوە؟” مەلا مستەفاش لە وەلامدا گوتویەتی: ئەوەی بەمن بڵێ مامۆستا، وەك ئەوە وایە بەمن بڵێ سەگباب، مامۆستا سەگبابە مامۆستا وایە وایە.
تالەبانی دەلیت: دواتر مەلا مستەفا ڕوی لەمن كرد و گوتی: (جەلالە شێت) توخوا حەقم نیە! هەرکەس پێم بلی مامۆستا، منیش پێ ئەڵێم سەگباب.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت