زەبەنگ بەهادین: ئەمە راستی نێوان ئێمە و دەسەڵاتە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

میکانینیزمی دروستی سیاسەت لە بەرێوەربردنی وڵات فەراهەمکردنی دیموکراسی راستەقینە و بوونی سەروەری یاسا و سیستمێکی ئابوری زانستی و شەفافە، بەدەر لەمانە ئەو دەسەلاتە دەبێتە دەسەڵاتی ستراتیژ و تاکتیک و فێڵ، بەرەنجامی ئەم جۆرە مامەڵەیەش گەندەڵی و داروخانی ئابوری و سیستمی کۆمەلایەتی و شارستانییە.
سی ساڵە دەسەلات لە کوردوستان لە بوارێکی گەندەڵیەوە باز دەداتە بوارێکی نوێتر، ئەم باز بازێنە لەسەر بەها خراپەکانی سەردەمی بەعسەوە بەردەوامی کێشا، ئەو رەوشتە ناشایستانەی بەعس چاندی لە کۆمەلگای کوردی لە دوای راپەرین لە بری کارکردنی دەسەلاتی کوردی بۆ سرینەوەی ئەو پەروەردە نەخۆشە و کاڵکردنەوەی بە پێچەوانەوە ئەوانیش تێکەلی بوون و بگرە برەویشیان پێدا سەرەنجامەکەی ئەم گەندەلییە تەنچێنراوەیە کە ئێستا لە ناو سیستم و دەسەلاتدا بوونی هەیە، کێشە کە تا ئێرە لە پەروەردەی کۆمەڵگا و سیستمی دەسەلاتدا بوو، بەلام بە رێکەوتنێکی نەبینراو ئێستا دەسەلات و خەلک دەیانەوێت لە سەرجەم بوارەکان رێبکەون لە بەشکردنی گەندەڵیدا.
لە پەروەردەدا بابەتی کرچ و کال پێشکەش بکرێت، لە بەرامبەردا خوێندکار وەلامی کرچ و کال بداتەوە، مامۆستا موچە وەرگرێت، خوێندکار دەرچێت. لە خوێندنی باڵا ئەو مامۆستایە زانست پێشکەش بکات نایانەوێت مان دەگرن تا لابرێت. ماستەر و دکتۆرا لەسەر بنەمای حیزبی و بەرژەوەندی کەسی و تایبەتییە نەک ئاستی خوێندن و زانست و فێر بوون. راپۆرت و توێژینەوە زانستیییەکان بە پارە لە دەرەوەی زانکۆ دەکرێت و پێشکەش دەکرێت، هەلسەنگاندنی ماستەرێک 15 خولەک بێت دەبێت زانست کەوتبێتە کوێوە. تەندروستی هەمان بار و دۆخ خەستاخانەی تایبەت دەرمانی بێ کوالیتی و بەسەرچوو نرخی ئارەزو مەندانە، بەرتیل و پەلپ گرتن هەموو جومگەکان تەنانەت لە دەوامی پەیوەستی کارکردن و کاتژمێری کارکردن لە بەرامبەر موچەدا، چارەکە موچە و لێبرین بە جۆرێکی لێهاتوە وەک ئەوەی دەسەلات بڵێ من گەندەلم خەلکیش بلێت با ئێمەش گەندەل بین و دەوام نەکەین نە تۆ قسە بکە نە ئێمە قسە دەکەین. جومگەیەک نەماوە بۆگەنی گەندەلێ نەچوبیتە سەری، بەم دۆخە بروات هەردولا یەکسان دەبن لە گەندەلی و ویرانکاریی تا دەگەنە ئاستێک تەواو رێک دەکەون با دەسەلات گەندەل بیت. بەلام میللەتیش گەندەل بێت. دوکاندار و فرۆشیار و فیتەر و وەستا و کرێکار هیچ کامییان هێندەی ماندوو بونەکەیان پارە وەرناگرن، بەلکو پارەی زۆر و کوالیتی کەم، شوێنیک نەماوە گەندەڵی پەی پێ نەبردبێت، هەموان باش دەزانن ئەوەی دەسەلات دەیکات هەمان ئەمەیە کە خۆیان دەیکەن. بەلام لەوەی خۆیان خۆیان گێل دەکەن و خۆیان دەدزنەوە، بۆگەنی بەعس نەک نەما هەمووی گرتەوە، گەیشتوینەتە ئاستێک یاسا لاستیکییە پەروەردە بۆ بەرێکردن و بروانامەیە تەندروستی بۆ گیرفانە بازار بۆ ساخکردنەوە و دەولەمەند بوون و قۆلبرینە، کەس نەماوە راست بلێت لە کاسپی کردنیدا، کارەبا و ئاو و خزمەتگوزاری بۆ داپۆشینی ناشرینەکان و بۆ بە تایبەتکردن و گیرفان پرکردنی کۆمپانیاکانی حیزبە.
لە ئێرە بە دوا هیوای چاکسازی یان گۆرینی دەسەلات سفر دەبێتەوە لە بری ئەوە دەسەلات و میللەت رێک دەکەون ئەوەی هەیە دەبێت بۆ گیرفانی هەردولا بێت، گرنگ نییە رەوایە یان نا رەوا گرنگ هەردولا سوودمەند بن، با وولات بۆ نەوەکانی داهاتوو وێران بێت گرنگ ئێستا هەردولامان خۆش بژین و بیگوزەرێنین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت