رێباز مام شۆرش: دیاردەی هەژاریی لە کۆمەڵگادا.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دیارە هەژاری و نەداری هەر لە ئەزەلەوە بوونی هەبووەو وەك حاڵەتێكی كوشندە بەرۆكی زۆرێكی گرتووە، ئەویش هەموو كەسێك بەهۆی چەندین هۆكاری جیاوازەوە تووشی هەژاری و نەداری و دەست كورتی دێت و لە ئەنجامدا هەموو شیرازەی ژیانی تێك دەچێت و تووشی چەندین دەردو نەخۆشی دەروونی دەبێتەوە، ئەمڕۆ هەژاری و نەداری بۆتە بەشی زۆربەی زۆری سەر گۆی زەوی، هەر لەبەر ئەوەشە میللەتی كورد منداڵەكانی خۆیان ناو ناوە (هەژار) جا با بزانین لەملا و ئەولاوە چی دەربارەی هەژاری و نەداری گوتراوە؟
– ئەلبێر كامۆ دەڵێ: بەهەقیقەت من لە خوێندنەوەی كتێبەكەی ماركس ئازادی و سەربەستی فێر نەبووم، ئەوەی فێری بووم هەژاری بوو.
– روبێر تورغۆ دەڵێ: ئەگەر نەماتوانێ ڕۆژێك لە ڕۆژان دژایەتی هەژاری و نەزانی بكەین، ئەوا ناچار دەبین هەژاری و نەزانی نەهێڵین.
– غاندی دەڵێ: هەژاری یەكێكە لە شێوەكانی تووندو تیژی.
– شكسپیر دەڵێ: هەژاران و نەداران بەبێ دەنگی دەمرن و كەس هەستیان پێ ناكات.
– بەرامبەر بە هەژارێك هەرگیز سامانی خۆت باس مەكە.
– جوانترین شت لە هەژاریدا ئەوەیە كە هاوڕێی مەسلحەتت نیە.
– دراوسێكەم لە برسان مرد خزمەكانی لە پرسەكەی مەڕیان سەربڕی.
– هەژاری شەرمەزاری نییە، بەڵام شەرمەزار بوون لە هەژاری شەرمەزارییە.
– ئەگەر مردنیش نەبوایە من هەر ڕۆژەو جارێك بۆ هەژارانی وڵاتی خۆم دەمردم.
– یاخوا دوژمنت هەژار نەبێ، چونكە هەژارەكان لەبەرچاوی دەوڵەمەندەكان زۆر ناشیرینن.
– هەژاری بەخششێكی خواییە، بەمەرجێك مرۆڤەكان سەبرو ئارامی لەسەر بگرن.
كەواتە هەرگیز زگت بە خۆت نەسووتێ ئەگەر هەژاری ڕووی تێكردی و بەتەواوی گیرۆدەی كردی، چونكە ئەوەیان قەدەری ژیانەو مرۆڤ تا ئەو كاتەی كۆچی دوایی دەكات و ژیان بەجێ دێڵێ بە هەموو قۆناغێكدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە مرۆڤ پەند لەو هەژارییە وەربگرێت و كاتێ دەوڵەمەند بەوە دوێنی هەژاری خۆی لە یاد نەكات و هەمیشە هەژار و نەدارانی خۆش بوێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت