عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مامه ریشه، ئه‌فسانه‌که‌ی گه‌رمیان/ بەشی دووەم.
پیلانه‌که‌ی ئه‌بوغرێب
له ساڵی 1978 ئیستخباراتی سوپای عێراق به‌پێی به‌رنامه‌و پلانێکی نه‌خشه بۆ داێژراو [ کامیل ته‌یب دێوانه] یان له زیندانی ئه‌بوغرێب به‌ردا، به هۆی تاوانێکه‌وه 20 ساڵ حکوم درابوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناوی پێشمه‌رگایه‌تی یه‌وه روو بکاته شاخ و ببێ به پێشمه‌رگه. له هه‌لێکدا [سیروان تاڵه‌بانی، سه‌رکه‌وت گه‌رمیانی، خالید گه‌رمیانی ] بکوژێت. کامیل ته‌یب، تالبی حاجی جه‌مال هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت، هه‌ردووکیان به دوو چه‌که‌وه روو ده‌که‌نه گوندی [ حه‌فتا چه‌شمه] بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی پێشمه‌رگه‌و شۆڕش به‌ده‌ست بهێنن، هه‌وڵی کوشتنی موختاری گونده‌که ده‌ده‌ن، به‌ڵام به رێکه‌وت موختاره‌که ئه‌و کاته له ماڵه‌وه نابێت.
ئێواره‌که‌ی هه‌ردووکیان ده‌گه‌نه گوندی تاڵه‌بان، تالبی حاجی جه‌مال روو ده‌کاته ماڵی نه‌جمه‌دین، کامیل یش ده‌بێت به میوانی ناسیاوێکیان، نه‌جمه‌دین { مامە ڕیشە } عاشقی پێشمه‌رگایه‌تی و شاخ وای زانی بوو ئه‌وان پێشمه‌رگه‌ن، به‌یانییه‌که‌ی له گه‌ڵیان دا که‌وتبووه رێ، هه‌رسێکیان روو ده‌که‌نه گوندی بنه‌که، تالبی حاجی جه‌مال له رێگا له ده‌ست کامیل هه‌ڵدێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌مچه‌ماڵ.
کامیل و نه‌جمه‌دین { مامە ڕیشە } له گوندی بنه‌که ده‌گه‌ن به حه‌مه‌جان و حه‌مه‌خان، هه‌رچواریان پێکه‌وه روو ده‌که‌نه گوندی [کانی عوبێد]، خالید گه‌رمیانی و سه‌رکه‌وت گه‌رمیانی و سامان گه‌رمیانی و مه‌حمود سه‌نگاوی و مام ساڵح ی گۆری ئه‌سپی له کانی عوبید ده‌بن، نهێنی پلانه‌که‌ی کامیل ته‌یب یان له ئه‌بوغرێبه‌وه پێگه‌یشت بوو، پێشوازیان لێ ده‌که‌ن، دواتر ده‌یانه‌وێت بۆ جه‌وله بکه‌ونه رێ، ده‌بوایه مه‌سافه‌یان وه‌ربگرتایه، له‌و کاته‌دا که مه‌سافه وه‌ده‌گرن،
هه‌رچواریان چه‌ک ده‌که‌ن و ده‌یانبه‌نه خوار ئاواییه‌که و ئه‌وه‌نده‌یان لێ ده‌ده‌ن له پهلو پۆیان ده‌خه‌ن، کامیل ته‌یب دان ده‌نێت به ته‌واوی نهێنی پیلانه‌که، حه‌مه‌جان و حه‌مه‌خان یش نهێنێکه ئاشکرا ده‌که‌ن. نه‌جمه‌دین { مامە ڕیشە } ده‌ڵێت: من ئاگام له‌و پلانه نییه و هاتوم ببم به پێشمه‌رگه.
زیاتر لێ ی ده‌که‌ونه گومانه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی لێ ده‌ده‌ن هه‌موو جه‌سته‌ی خه‌ڵتانی خوێنی ده‌که‌ن، دواتر هه‌ر چواریان ده‌به‌نه تیله‌کۆ بۆ لای سیروان تاڵه‌بانی لێپرسراوی هه‌رێمی 5 ی قه‌ره‌داخ و گه‌رمیان، له دوای لێکۆڵینه‌وه، سیروان تاڵه‌بانی بڕیار ده‌دات نه‌جمه‌دین { مامە ڕیشە } ئازاد بکه‌ن، به‌ڵام به پێشمه‌رگه وه‌ری نه‌گرن و بگه‌رێته‌وه بۆ گونده‌که‌ی خۆیان، حه‌مه‌جان و حه‌مه‌خان یش به‌ربده‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی جارێکی تر خیانه‌ت نه‌که‌ن، کامیل ته‌یب دێوانه‌ش له گه‌ڵ خۆیان دا ده‌به‌نه [ ئه‌ستێڵ ] ی قه‌ره‌داغ و به‌سزای گه‌ل و شۆڕش یان گه‌یاند.
یه‌که‌م پێشمه‌رگه‌ی بان جه‌باری و قه‌ره‌حه‌سه‌ن
نه‌جمه‌دین { مامە ڕیشە } دڵ شکا بوو، به‌ڵام بڕوای به‌وه نه‌بوو بگه‌ڕێته‌وه تاڵه‌بان و بچێته‌وه ژێر سێبه‌ری دام‌و ده‌زگاکانی رژێم، بریاری دا به ته‌نیا خۆی وه‌ک پێشمه‌رگه له‌و ناوچه‌کانی [ چه‌مچه‌ماڵ، بان جه‌باری، هه‌مه‌وه‌ند، زه‌نگه‌نه، قه‌ره‌حه‌سه‌ن ] بمێنێته‌وه، هه‌ر ئه‌کاته ساڵی 1978 تفه‌نگێکی په‌ره‌شوتی په‌یدا کرد، له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌کان هێشتا نه‌گه‌یشتبونه هه‌موو شوێنێکی ناوچه‌که، که ئه‌ویان بینی به ته‌نیا هه‌ر خۆی له ناوچه‌که، ده‌نگ بڵاو بووه‌وه که‌وا [پێشمه‌رگه‌یه‌ک به ته‌نیا جه‌وله ده‌کات، تفه‌نگێکی په‌ڕه‌شوتی کردۆته شان و خه‌نجه‌رێکی سپی به به‌ر پشتێنه‌که‌ی دا کردووه، شه‌وانه جه‌وله به [تاڵه‌بان، گۆران، داره‌توو، نۆره، کوره داوێ] دا ده‌کات. خه‌ڵکی گونده‌کان توشی تێرامان ببوون. سه‌ریان سوڕما. نه‌جمه‌دین { مامە ڕیشە } به رۆژ له‌و هه‌رده‌و شیوو ته‌لان و باخ و شوێنه چۆڵانه‌دا خۆی حه‌شار ده‌دا، زۆرجار سه‌رما و برسێتی بریسکی لێ بڕیبوو، به‌ڵام ئه‌و به جۆرێک عاشقی هه‌ڵوێست و یاخی بوون و پێشمه‌رگایه‌تی ببوو ده‌ست به‌رداری نه‌ده‌بوو، ده‌یویست وه‌ک کادره‌کانی کۆمه‌ڵه هه‌ڵسوکه‌وت بکات دژی پرۆسه‌ی ته‌عریب و ته‌بعیس بوو، ئه‌و سه‌رده‌مه رژێم هه‌وڵی ده‌دا به ناوی [نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌وارییه‌وه]، مه‌به‌سته ژه‌هراوییه‌کانی بچه‌سپێنێت.
نه‌جمه‌دین { مامە ڕیشە } رووی ده‌کرده گونده‌کان و کتێبی عه‌ره‌بی قوتابخانه‌کانی کۆده‌کرده‌وه و به به‌رچاوی خه‌ڵکی گونده‌کان ده‌یسوتاند، به تفه‌نگه‌که‌ی له دووره‌وه مشتی له ره‌باییه‌کان ده‌گرت و ته‌قه‌ی لێ ده‌کردن، به‌مه زیاتر بووه مایه‌ی پرسیار‌و تێڕامان و سه‌رنجی خه‌ڵکی گونده‌کان. ئه‌و ترسی مه‌رگی خستبووه دڵی موختاره‌کان، [ ئه‌و سه‌رده‌مه رژێم مانگانه 30 دیناری ده‌دا به موختاره‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ و باس و جموجوڵی پێشمه‌رگاکان و رێخستنه نهێنییه‌کانی شۆڕش بگه‌یه‌نن به مونه‌زه‌مه، ئه‌وسا خه‌ڵکی گونده‌کان به موختاره‌کانیان ده‌وت [سی خۆره‌کان].
له وکاته‌دا جاشه‌کان به ئوتۆمۆبیلی تایبه‌تی گوند به گوند به دوای نه‌جمه‌دین { مامە ڕیشە } و پێشمه‌رگه ی مه‌فره‌زه سهرهتاییهکانا ده‌گه‌ڕان، پێشمه‌رگه‌کانی هه‌رێمی 5 ی قه‌ره‌داخ و گه‌رمیان، هه‌واڵی سه‌رچڵی و نه‌به‌ردییه‌کانی نه‌جمه‌دین { مامە ڕیشە } یان پێده‌گه‌یشت له ناو جه‌رگه‌ی سه‌ربازگه‌و ره‌بایه‌و تۆڕی جاسوس و ره‌فیق حیزبی و نه‌سیر موتهقهدیمهکان و جاشه‌کانا به‌رپای ده‌کرد.
له هاوینی 1979 دا خالید گه‌رمیانی رووی کردبوه هه‌ر گوندێ، هه ر باسی یاخی بوو سه‌رکه‌شیه پڕ لهجهربهزهییهکهی نه‌جمه‌دین { مامە ڕیشە } یان ده‌کرد،لای خۆی به پێشمه‌رگه وه‌ری گرت. نازناوی [عادل ] ی پێ به‌خشی، چه‌ند جه‌وله‌یه‌کیان پێکه‌وه کرد، له گوندی[ کارێزه‌ی ] ده‌لۆ رووبه‌رووی جاشه‌کانی قاله فه‌ره‌ج بوونه‌وه، له‌و شه‌ره‌دا نه‌جمه‌دین لێهاتوانه دێته ده‌ست، شوین ده‌ستی له به‌رگری و روو به‌روو بونهوهکهدا دیار ده‌بێت و ده‌بێته مایه‌ی تێڕامانیان، خالید گه‌رمیانی بۆی ده‌رده‌که‌وێت که‌چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی زه‌بر وه‌شێن و هه‌ڵمه‌ت به‌رو به ده‌ست وبرده، له‌و شه‌ره‌دا فیشه‌کێک به‌ر قۆڵی نه‌جمه‌دین ده‌که‌وێت و برینداری ده‌کات، خالید گه‌رمیانی له به‌ر ئازایه‌تی و لێهاتوویی کڵاشینکۆفێکی پێشکه‌ش ده‌کات دوایی ده‌بێت به خۆشه‌ویستی شه‌هید خالید گه‌رمیانی و هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی گه‌رمیان و قه‌ره‌داخ و سه‌راپا خه‌ڵکی کوردستان.
سه‌رچاوه/ کتێبی پێشمه‌رگه پۆڵاینه‌که
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی دووەم.
- -
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ڕەشهبای ژه‌هر ئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان / بەشی دووەم.
- -
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان.
- All Posts