ڕێباز مام شۆرش: چۆن لە چەمک و یەکـسانـی دەگەین.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بۆ تێگەیشتن لە هەر چەمک و بابەتێک، پێویستە سەرەتا ئەو چەمکە یان ئەو بابەتە پێناسەبکرێت بۆ ئەوەی بەرچاو ڕونیمان هەبێت.
‏‎سەرەتا دەپرسین یەکسانی چیە: ئایا ئەوانە ئامانجێکی شایستەن بۆ تێکۆشان لە پێناو ئەواندا، چۆن دەتوانرێ ئەو ئامانجانە بەدەست بهێنرێت؟.
بۆ وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارانە دەڵێین، فەلسەفەی ڕامیاری بابەتێکی مەزنە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم چەمکە، چونکە تێکەڵ دەبێت لەگەڵ ئابووری – زانستی – مێژویی – بیردۆزی، چونکە یەکسانی دەستنیشانکردنی ژیانێکی هاوشێوەی یەکدی نییە، لەکۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا وەک ئەوەی ئەنارشیزمەکان داوای دەکەن، بەڵکو جەوهەری یەکسانی ڕەخساندنی ژینگەیەکی یەکسانە بۆ دەرخستنی بەهرەی مرۆڤەکان تا بگەن بە توانا و قودرەتی ئەوەی کە پێی گەیشتوون، چونکە لە ڕووی تیۆریەوە چەمکی یەکسانی (دادپەروەری) لە چەند ڕوانگەیەکەوە سەیر دەکرێت، بۆ پێناسەکەشی چەندین واتا و هۆکار هەڵدەگرێت، کە پەیوەستە بە ئاڵۆزی چەمکەکەوە هەروەها چەندین فاکتەری خودی و بابەتی لەوانەش کەسیەتی بیرمەندەکە و بارودۆخی سەردەمەکەی، خاڵێکی تر بریتییە لەو دەستەواژانەی دیکەی نزیک لە چەمکی دادپەروەری وەکو چێژ – ئازادی – بەختەوەری – ئەرک – یەکسانی – ماف – بەرپرسیاریەتی و… هیتد، لەلایەکی دیکەوە چەمکەکە لە ڕووی واتاو گوزارشتەوە ڕەنگە پر بە پێستی خۆی بێت، واتە ئایدیا وەک تێکستی هزروان و فەیلەسوفەکان جێگەی خۆی گرتبێت و تا ڕادەیەکیش کاری پێ کرابێت، بۆ نموونە رۆژانە بە دەیان تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، بابەتی ئیکۆلۆژی ( ژینگەیی) لە جیھاندا ئەنجام دەدرێت، بەڵام داخۆ تا چەند توانراوە ئیجرائات بکرێ و مافی ئەو قوربانیانە بسەنرێتەوە، بۆ گەیشتن بە هەقیقەتی یەکسانی دەبێت جارێکی تر لە دەرەوەی عەقڵیەتی پارچە، لە ناویشیدا سیستەمی دەسەڵاتداری و سەرمایەداری پێناسەیەکی تر کە شایستەی چەمکی یەکسانی بێت بکەینەوە کە ئەویش ژیانێکی ئازادە وەک سروشتی کۆی ئەو بوونەی کە لە نێویدا دەژین، بەبێ ئەم تێڕوانینە چەمکی یەکسانی ڕزگاری نابێت لەو هەموو چەواشەکاریانەی کە لە ژێر ناوی ئەم چەمکەدا ڕۆژانە هەزاران جار نایەکسانی ڕەوایەتی پێ دەدرێت، ئەم تێڕوانینە بە ئاشنابوونمان بە زانستەکانی یەکسانی ڕوونتر درکی پێ دەکرێت.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت