ڕێباز مام شۆرش: هونەری دانوستان ژیری.

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

هونەری وتوێژ دانوسان هەر لە کۆنەوە پەیڕەو کراوە و مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە کە مرۆڤ پیادەی کردوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئاسایی و ئاڵۆز و قورسەکان وە کێشە ڕامیاری و ئابوری و کۆمەڵایەتی و بازرگانیەکان. چونکە وتوێژ شێوەیەکە لە شێوەکانی گۆڕینەوەی بیروڕا لە نێوان دوو لایەن یان زیاتر لە کاتی ئاشتی و جەنگدا یان پێکهێنانی حکومەت.
لەم سەردەمە نوێیەدا لە سایەی گەشەکردنی پەیوەندیەکان لە نێوان کۆمەڵەکان و پێکهاتە جیاوازەکان لە یەک دەوڵەتدا وە گەشەی پەیوەندیەکانی سیاسی و ئابوری و بازرگانیەکان لە نێوان وڵاتان بۆیە وتوێژ لە سەر ئاستی ناوخۆ و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی هۆکارێکی پێویست و گرنگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ناکۆکیەکان خاوکردنەوەی ململانێکان و بەرقەرارکردنی لەیەک تێگەشتن لە کارکردندا بۆ ڕەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ هێشتنەوەی هاوسەنگی لە نێوان بەرژەوەندیە جیاوازەکان. بەشێوەیەکی گشتی وتوێژ بۆ گۆڕینەوەی پێشنیارەکانە لە نێوان لایەنە کۆکەکان یان لایەنە ناکۆکەکان بە مەبەستی چارەسەرکردنی دۆزێکی ئاڵۆز لە نێوان لایەنەکان کە بەرژەوەندیەکانی لایەنەکان پارێزراوبن وە زۆر جار وتوێژ لە سەر دوو خاڵی سەرەکی دەبێت:
1- بوونی بەرژەوەندیەکی هاوبەش یان زیاتر.
2- دۆزێکی ئاڵۆز یان چەند دۆزێک.
ئێمەی کورد تائێستا وەکو پرەنسیپ بڕوای تەواومان بە خەباتی دیبلۆماسی و وتوێژ هەیە و لای ئێمە تاکە ڕێگەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلەکەمان وە بەکارهێنانی زمانی زبر و هەڕشە و زەبروزەنگ کۆتایی پێهاتوە وپێویستە ڕێگای دانوسان و وتوێژ هەمیشە ڕێگای تێکۆشانی نوێ بێت. بەڵام ئێمە بەردەوام لە خەباتی چەکداری سەرکەوتووبوین، بەڵام بەردەوام لە سەرمێزی گڤتوگۆ شکستی هێناوە، چونکە هونەری دانوستان نەبۆتە مەنهەجی ئێمە بۆ ئەوەی بتوانین مافەکانمان بەدەستبێنین

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت