به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: ئایا به په‌له فریاى ناوچەی سوله‌یمانى و ده‌وروبه‌رى ئه‌كه‌ون؟
به‌درێژایی 228 ساڵ له ته‌مه‌نى سلێمانى و ناوچه‌كه‌دا وه‌كو ئێستا ماندوو شه‌كه‌ت نه‌بوه، ڕووداوه‌كان یه‌ك و دووان نیین، سه‌رچاوه‌ى گرفته‌كانیش یه‌ك و دووان نیین، ساڵێك و دووان و سیان نییه سلێمانى و ناوچه‌ى ژێردهستهڵاتى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به به‌راورد به‌ناوچه‌و شوێنه‌كانى دیكه‌ى كوردستان ڕووى له تێكچون و ئاشوبه. ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ى زیان بێت بۆ ئیداره‌كانى سلێمانى و گه‌رمیان و ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌مچه‌ماڵ چه‌ندین هێنده به زیان بۆ ژیانى گشتى له هه‌رێمى كوردستان ئه‌شكێته‌وه. ئایا له توانادا هه‌یه به په‌له و به پلانێكى تۆكمه‌و بوێرانه ڕووبه‌ڕووى ئاسته‌نگییه‌كان ببنه‌وه؟. به پێى تێگه‌یشتن و ئه‌زمون له‌م بابه‌ته‌دا به پوختى گرفته‌كان و هۆكاره‌كانى و چاره‌سه‌ره‌كان ئه‌خه‌مه ڕوو:
یه‌كه‌م: هه‌واڵه‌كان له سلێمانییه‌وه
له ڕاپۆرتێكیدا، ساڵى 2011 ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان شارى سلێمانى به (المنطقه غیر أمنه- ناوچه‌ى نا ئارام ) ناوهێنا، كه ناوچه‌كه‌ش به نا- ئارام ناسێنرایه‌وه ئیتر هیچ جۆره كه‌رتى تایبه‌ت و سه‌رمایه‌یه‌كى بیانى و ناوخۆیی ڕووى تێ ناكات، له ئه‌نجامدا گه‌شه‌ى ئابوریی و كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌وه‌ستێت. له‌ماوه‌ى ته‌نها 2 رۆژدا ئه‌م هه‌واڵانه (ڕووداوانه) له ناوچه‌ى ژێر ده‌سته‌ڵاتى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان دا تۆماركراون:
– ڕۆژنامه‌نوسێك له ڕانیه له ڕووداوێكدا كوژرا.
– مهسڵهحهى كۆنى سلێمانى ئه‌كرێت به شووققه‌و دووكان.
كۆمپانیاكانى پاككردنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى دووباره مانگرتن ئه‌كه‌ن و شاره‌كه زبڵ داى ئه‌پۆشێت.
– باخى گشتى سلێمانى به یاده‌وه‌رییه‌كانیه‌وه تێك ئه‌درێت و ئه‌كرێت به بینا.
– بیناى دادگاى نوێى سلێمانى ئه‌فرۆشرێت!.
– سه‌رۆك كۆمارى عێراق هێشتا سكاڵاى دووه‌مى له دژى ڕۆژنامه‌نوسێك نه‌كشاندۆته‌وه.
– دوو ئۆتۆمبیل لاى بیناى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ته‌قه‌یان له “د. میران محه‌مه‌د” ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى (ی، ن، ك) كرد.
– سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ: هه‌ر به‌هه‌وه‌س پاره‌ى ئاو و كاره‌با ناده‌ین.
– گروپى ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى چه‌مچه‌ماڵ: شارى شه‌هیدان هێشتا خاوه‌نى نه‌خۆشخانه‌یه‌ك نییه‌و، ته‌قینه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى به‌ڕێوه‌یه.
– میدیاكان: گروپى لاله‌زار به نیازى جموجوڵى سه‌ربازیی و سیاسیی نوێن.
– عه‌لى حه‌مه ساڵه‌ح: داهاتى مانگى 1ى ناوچه‌ى ژێردهستهڵاتى یه‌كێتـى سفره‌و هیچ دیار نییە.
– داهاتى زیاتر له 180 ملیار دینارى ناوچه‌ى سلێمانى دیار نامێنێت.
– له گه‌رمیان كه‌سێك به (تاپڕ!) ته‌قه له كه‌سێكى تر ئه‌كات و ئه‌یكوژێت.
– تیمى پاسه‌وانه‌كانى گۆرانى بێژێك له ڕیستۆرانتێك ته‌قه له‌كه‌سێك ئه‌كه‌ن و لاقى ئه‌شكێنن.
– وا بڕوات به‌مزوانه كاركردن له ڕێگاى جووت سایدى كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان ئه‌وه‌ستێت.
– ووتهبێّژى یه‌كێتى به‌ڵینده‌ران: به‌ڵێنده‌ران هێشتا پاره‌ى حه‌وت – هه‌شت ساڵ به‌ر له ئێستایان وه‌رنه‌گرتوه، كه‌چى باسى ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى نوێ ئه‌كرێت.
ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌وه، نمونه‌گه‌لێكی بچوکن كه ته‌نها له‌ماوه‌ى (2) دوو ڕۆژدا ڕوویانداوه‌و له میدیاكاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه.
دووه‌م: ئه‌م گرفتانه له كوێوه دێن؟
ئه‌م گرفتانه په‌یوه‌ستن به ده‌سته‌ڵاته‌وه، له زانستى سیاسی‌دا به‌م حاڵه‌ته‌ى ئێستاى سلێمانى به تایبه‌ت و هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى ئه‌وترێت ” ده‌سته‌ڵات به بێ سیاسه‌ت”. ده‌سته‌ڵات كاتێك ئه‌بێت به ده‌سته‌ڵاتى سیاسى كه دوو خه‌سڵه‌تى تیادا به‌رجه‌سته بێت، یه‌كه‌میان: پلانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه ناوخۆییه‌كان هه‌بێت، دووه‌م: به ڕێگاى جۆراوجۆر ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كییه‌كان ببێته‌وه.
یه‌كێتى نیشتیمانىى كوردستان نزیكه‌ى (15) ساڵه به هۆى گرفته ناوخۆییه‌كانییه‌وه، نه‌یپه‌رژاوه‌ته سه‌رئه‌وه‌ى ده‌سته‌ڵاتێكى سیاسى بێت، هه‌ر له یۆنانى كۆنه‌وه تا ئه‌م چركه‌یه له هه‌ر شوێنێك (كۆمه‌ڵگه)یه‌ك هه‌بو پێویسته له‌و شوێنه (حاكم- واته ده‌سته‌ڵات) هه‌بێت. ئه‌م گرفتانه وایكردووه بۆشاییه‌كى زۆر دروست بێت، بۆیه له هه‌ندێ شوێن خراپه‌كاریی كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ڵكشاوه، له هه‌ندێ شوێن په‌كه‌كه ئه‌یه‌وێت ئه‌م بۆشاییانه پڕ بكاته‌وه، له‌مه‌ولاش ناوچه‌ى سلێمانى و گه‌رمیان كه زۆرترین كۆمپانیاى توركى له بوارى گاز‌و نه‌وت و خزمه‌تگوزاریدا كارى تیا ئه‌كه‌ن، زیاتر و زیاتر ئه‌بێته هۆى بناخهدانانى توركیا‌و ئاژانسه توركییه‌كان، به هۆى هه‌نارده‌كردنى گازى سروشتى هه‌رێمى كوردستان بۆ توركیا. ئه‌مه‌ش ئاڵۆزییه‌كان دوو هێنده زیاتر ئه‌كات. جگه له‌مانه له هه‌ندێ شوێن گروپى پۆپۆلیستى ئه‌و بۆشاییه‌یان قۆستۆته‌وه، له هه‌ندێ شوێن سه‌له‌فییه‌ت بۆشاییهكهى قۆستۆته‌وه.
به شێوه‌یه‌كى زۆر دیاریكراو: یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له ناوچه‌ى ژێر ده‌سته‌ڵاتى خۆیدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به دامه‌زراوه كه‌لتورى و مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه نه‌ماوه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، له‌ماوه‌ى (15) ساڵى ڕابردوودا به سه‌دان كه‌سایه‌تى و ئه‌كادیمیست و خاوه‌ن هزر و سیاسه‌تمه‌دار و بازرگان له ترسى كه‌رامه‌ت و نا ڕوونى ئاینده‌ى خۆیان ناوچه‌ى ژێر ده‌سته‌ڵاتى یه‌كێتییان به جێهێشتوه، یان چونه‌ته هه‌ولێر یان ڕوویان كردۆته ئهمریكاو ئه‌وروپا…
سێهەم: چاره‌سه‌ر بۆ ئێستاى ناوچه‌ى سلێمانى
به‌هه‌موو ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ى سه‌ره‌وه، وێراى سه‌دان تاوانى ئابوریی و سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئه‌منى ساڵانى ڕابردوو، هێشتا جێگره‌وه‌ى یه‌كێتى هه‌ر یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه (واتە ماڵی مام جەلال) نه‌ك سه‌له‌فییه‌ت و په‌كه‌كه‌و نه‌وه‌ى نوێ و گروپ-گروپى دیكه‌ى تر. له ساڵى (2017) دا له دواى ڕووداوه‌كانى (16) ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه نزیكه‌ى (51%) ى خاكى كوردستان له ده‌ست درا، هیچ لۆژیكێك نییه ئێستا نزیكه‌ى (40%)ى ناوچه‌یه‌كى گرنگى ژێر ده‌سته‌ڵاتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به قه‌ده‌ر بسپێردرێت!. ئه‌گه‌ر به‌په‌له بیر له‌م چاره‌سه‌رانه‌ى لای خواره‌وه نه‌كرێته‌وه، زۆر نابات ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان ئەم ناوچەیە ئەخەنە لیستی ئەو شوێنانەی کە بە کەڵکی ژیان نایات:
یه‌كه‌م: پێویسته پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌ك هێزى یه‌كه‌م بڕوا به‌وه بهێنێت كه ئه‌م دووكه‌ڵه گه‌وره‌یه ماناى ئاگرێكى گه‌وره‌یه، با ئه‌ویش به پشكى شێر به‌رپرسیار نه‌بێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاوكارى “بافڵ تاڵه‌بانى” بكات له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى تهحهدداكانى ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها ماڵى مام جه‌لالیش بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ره‌قه‌تى ئه‌م گرفتانه بێن ئه‌بێت له ئاستى قۆناخه‌كه‌دا بن و كۆمه‌ك له سیاسییه به ئه‌زمونه‌كان و هه‌ندێك له سه‌ركرده په‌راوێزخراوه‌كان وه‌ربگرن.
دووه‌م: یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان پلاتفۆڕم (سه‌كۆ) یه‌كى گه‌وره جاڕ بدات، تیایدا هه‌ر له هونه‌رمه‌ندو بازرگان و سیاسهتكارو پێشمه‌رگه‌و نوسه‌ره‌وه تا ئه‌گاته سه‌ركردایه‌تى و قائیدهكانى ڕه‌ئى خۆى قسه‌ى خۆیان بكه‌ن. ئینجا ئه‌و كۆژان و خه‌م و پێشنیارانه تۆماربكات و، فۆڕمهڵهىان بكات و بیكاته به‌ر مه‌بناى (پلینیۆم) ێك و له‌وێوه ئیدى سه‌ركردایه‌تییه‌كى قه‌باره بچوكتر ئیداره‌ى یه‌كێتى بده‌ن، له هه‌موو دونیادا وڵاتێك یان حیزبێك كه مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كان زیاد ئه‌كه‌ن ژماره‌ى سهركردایهتىهكهى كه‌متر ئه‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى زوو بێنه ده‌ست و بڕیار دروست بكه‌ن و بڕیار بده‌ن. به‌ڵام (ی،ن،ك) به پێچه‌وانه‌وه كارى كردووه. ئیتر ئا لێره‌وه‌یه ئه‌م حیزبه ئه‌توانێت گرفتى نه‌بونى گوتار‌و بزربونى ناسنامه‌كه‌ى چاره‌سه‌ر بكات.
سێهه‌م: بونى په‌كه‌كه‌و توركیا له‌و ناوچه‌یه پێویستى به پێناسهكردنهوهیه، به پێچه‌وانه‌وه ناوچه‌كه ئه‌كاته جێگه‌ى ته‌راتێنى هه‌ر لایه‌ك.
چواره‌م: نابێت هیچ ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حیزبه په‌یوه‌ندى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ هیچ ووڵاتێكى بیانى و دراوسێ یان لایه‌نێكى دیكه‌ی عێراقی هه‌بێت بۆ مه‌رامى خۆى.
پێنجه‌م: دڵنیاییدان به بێ هیج پلانێك هێنده‌ى دیكه خه‌ڵك نا ئومێد ئه‌كات. بۆ ئه‌وه‌ى باڵه‌كان و جه‌مسه‌ره‌كان و به‌رپرسه‌كان و مناڵه‌كانیان ئاڵۆزیی دیكه دروست نه‌كه‌ن، له‌ڕووى پاره‌و چه‌كه‌وه سنورداریان بكه‌ن، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به پێى داواكاریى هاوپه‌یمانان بخه‌نه ژێر ده‌سته‌ڵاتى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه، ئیداره‌یه‌كى گشتى سنوردارتر له‌مه‌ى ئێستا به‌رجه‌سته بكه‌ن.
شەشەم: یەکێتی هێزێکی سیاسییەو مێژوو و جوگرافیای هەیە، پارتیش هێزێكی سیاسیی کاریگەرە لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە، ئەبێت بونی پارتی یان بون و مانەوەی یەکێتی و یەکێتیەکان نە بەسترێتەوە بە دژایەتیکردنی پارتییەوە، بە تایبەت کەسانێک هەن لەناو حیزبەکاندا حیکایەتێکی تریان نییە جگە لەم دەنگە- دەنگە ناوخۆییانە، ڕۆشنتر لەمە ئەوەیە سەردەمی ساڵی 1991 نییە، یەکێتی پێویستە بڕوا بەوە بهێنێت 18 کورسی هەیە، ئەبێت لە پلاتفۆرمەکەدا لە خۆی بپرسێت بۆچی لە کەلارو چەمچەماڵ و کفری و دەربەندیخان کەوتۆتە دوای “نەوەی نوێ” ەوەو لە ناوچەی ژێر دەستەڵاتی خۆیدا هێزی سێهەم و دووەمە!. بۆ ئەوەی دۆخی خۆی و خەڵک چآکتربکاتەوە ئەبێت سەرقاڵی چێ کردنی خاڵەکانی سەرەوە بێت.
هیوادارم هەموو بستێکی کوردستان سەلامەت و ئازاد بێت.
- بابەتەکانی تری بەهرۆز جەعفەر
-
دکتۆر بەهرۆز جەعفەر: بەرەو پیاچوونەوەی ڕیشەیی بە پرۆسە نەوتییەکان لەهەرێمی کوردستان – تاکەی لە بن دەواری ڕەش دابنیشین؟
- -
بەهرۆز جەعفەر: چیرۆکی کورتهێنانی غاز لە عێراق چیمان پێدەڵێت؟
- -
دکتۆر بەهرۆز جەعفەر: بنەماکانی ناسیۆنالیزم و کەرەستەکانی کێبڕکێ لەگەڵ ئەوانی تردا.
- All Posts