چێنەر عەوڵا: چارەنوسی 7 ملیار دۆلاری بانکی ناوەندی ئەفغانستان.

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان نزیکەی 7 ملیار دۆلاری حکومەتی ئەفغانی کە دەبوایە بگوازرێتەوە بۆ بانکی ناوەندی ئەفغانستان لە چەند بانکێکی نیۆرک بلۆک کرا…
1- بە بریارێکی بایدن لەو پارەیە بڕی 3.5 ملیاری بەسەر کەسوکاری قوربانیانی هێرشەکەی 11 سێپتەمبەری 2001 دا دابەش دەکرێ.
2- بە شێکی تری وەکو یارمەتی ئینسانیەکان لەو 110 هەزار ئەفغانیە سەرف دەکرێ کە ئاوارە بوون دوای هاتنەوەی تاڵیبان کە بەشی زۆریان هێنرانە ئەمریکا.
3- باقیەکەشی دوای رێکەوتنێک لەگەل تالیبان لەژێر سەرپەرشتی رێخراوە خزمەتگوزاریەکانی UN بۆ خەلکی ئەفغانستان سەرف دەکرێتەوە.
بەڵام تاڵیبان نارەزایی دەربڕی لەو شێوازە سەرفکردنە سوهەیل شاهینی نوێنەری تاڵیبان لە UN و چەند بەرپرسێکی تری تاڵیبان رایان گەیاندوە کە هیچ ئەفغانیەک دەستی نەبوە لە روداوی کوشتنی هیچ ئەمریکیەک لە 11 سێپتەمبەر بۆ دەبێ ئێمە پارەی قەرەبوکردنەوە بدەین؟ ( زۆربەی بکەرانی روداوی 11 سپتەمبەر هاوڵاتی سعودی بوون)
سەرچاوەی ئەم داهاتە هی فەندو یارمەتیەکانی سندوقی هاوکاری ئەفغانستانە کە لە ژێر سەرپەرشتی UN بۆی کۆکراوەتەوە. وە تجارەتی حکومەتی پێشوی ئەفغان لەگەل وڵاتان داهاتەکەیان دەخستە ئەم سندوقە لەبری ئەوەی راستەوخۆ بیدەنە حکومەت.
ئەوەی جێگای سەرسورمانە ئەفغانسان 20 ساڵ شەری بەردەوامی تێدا بوو قەترەی نەوتی نیە تا بیفرۆشێ کەچی بانکی ناوەندیەکەی 7 ملیاری لەپاش خۆی بەجێهێشتوە، هەرێمی کوردستان هێج شەری تێدا نەبووە چەندین ساڵە نەوت و غاز دەفرۆشی بە سەدان ملیار فەند و یارمەتی لە وڵاتان وەرگرتوە کەچی 34 ملیار قەرزدارە!

بۆ وردەکاری زیاتر سەیری ئەم لینکەی واشنتۆن پۆست بکەن https://www.washingtonpost.com

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت