سەرکەوتی جیهاز و بەختیار نامیق: شەڕی ڕوسیاو ئۆکرانیاو بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوەی ڕوو دەدا لە نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا تەنها نمایشێکی سەربازی نیە، بەڵکو دنیایەک ڕەهەندی تری هەیە، کە ئەگەر هەمو ڕەهەندەکانی نەخوێنرێتەوە ناتوانین قسە لەسەر ئەم گۆڕانکاریانە بکەین، بە تایبەت ڕەگە مێژوییەکەی ، دەکرێ باس لە زیندوبونەوەی ورچە سپیەکە بکەین بۆ گەڕاندنەوەی وارشۆ و سەر لە نوێ داڕشتنەوەی جیوپۆلەتیکی یەکێتی سۆڤیەت، ئەمەش بە کەڵک وەرگرتن لە هەڵەکانی هەردو جەنگە جیهانیەکە و دۆسەیی هاتنەپێشەوەی ئەژدیهاکەی چاینا (سین) و هەوڵی هەڵنوشینی دنیا بە هاوکاری ڕوس و کۆتایی هێنان بە تاک جەمسەری و لەسەرو هەموشیانەوە ڕێگای ئاوریشمی (یەک پشتێن و یەک ڕێگا) لێرەوە کێشەی ئۆکراین کێشەیەکە بۆ ڕوسەکان بڕیاری چارەنوس سازە، بە تایبەت دوای دوگەی قرم کە ڕوسیای هێنایە ناو سوریا و عێراق، بە هەمان شێوە ئۆکرانیا بۆ ڕوسیا بایەخی دەروازەیی هەیە و لە ناوخۆی ئۆکرانیاش بەشێکی تەواو ڕوسین و زیلینسکی دوای سەرکەوتنی پەیوەندی بە پۆتێن و کرملنەوە باش بو، بەڵام کە چوە هاوپەیمانی ناتۆوە خراپ بو، بەڵام دوای ڕێککەوتنەکانی ئەڵمان و ڕوس و تەواو بونی بۆری غازی نۆرد ستریمی دوو هێندەی تر ناتۆی توشی پەرتەوازەی کرد، هێڵی غازی نۆرد ستریمی یەک بە ناو ئۆکرانیا دەڕوات بۆ ئەڵمان، وا هێڵی دوش کۆتایی دێ ، ڕوسەکان لەوەدا گرەویان بردوەتەوە کە غازی ئەوروپا لە ڕێی ئەڵمانەوە دابین دەکەن و ئەمەش بەهێزترین کارتی دەستی ڕوسەکانە و ئەمریکاش لە پاشەکشەدایە و بۆ ئەمریکیەکان شەڕی چاینا لە پێشترە تا ڕوس بە تایبەت دوای ئەوەی لە حاڵەتی شەڕی ڕوسدا چاینا هەڕەشەی شەڕی تایوان دەکات، ئەمریکیەکان دەیانەوێ لە ڕوس نزیک بنەوە یان هیچ نەبێ دوژمنیان نەبێ، بۆیە ئەمریکا بە گشتی لە پاشەکشەدایە و ڕوسیش لە برەودایە، خۆ ئەگەر ڕوس کارتی غاز بەکار بێنی کە ئێستە بە بۆریەکانی نابۆکۆ و تاناب و نۆرد ستریمی دوەوە لە کێشەدان و کێشەی غاز بۆ ئەوروپا دروست دەکات، بۆیە ژینگە بۆ ڕوسەکان لەبارە کە دەروازەکەی کە ئۆکرانیایە داگیر بکات یان وەک بیلاڕوس دەستەڵاتێکی سەر بە ڕوس حکوم بکات، کە پێ دەچێ بە لابردنی زیلینسکی و کودەتایەک تەواو بێت و ناتۆش هیچ نەڵێ، یان وەک کامەران مەنتک دەڵێ ڕێککەوتنێکی ژێر بەژێر لە نێوان ئەمریکا و ڕوسدا هەبێت، بە گشتی دەبێ ئۆکراین بچێتەوە ژێر هەژمونی ڕوسی و جا ئیتر شێوازەکە کودەتا بێت یان داگیرکردن، لە بەرامبەردا ناتۆ بە هۆی کارتە بەهێزەکانی ڕوسیاوە ناتوانێ هیچ بکات.
لە ئێستادا هەم لە جیهان و هەم لە تورکیا و ئێران کێشەی غاز هەیە، بە تایبەت دوای ئەوی ئێران غازی لە تورکیا گرتەوە بە بیانوی ئەوەی بەشی پێویستی ناوخۆی ناکات ، غاز لە ڕوسیاشەوە بۆ تورکیا کێشەی تێکەوتوە ، هەم تورکیا و هەم ئەوروپا بە دوای بەدیلی تری غازدا دەگەڕێن ، یەکێ لە بەدیلەکان غازی چەمچەماڵە و هەر بۆ ئەم مەبەستەش نێچیرەڤان سەردانی ئەردۆغانی کرد، تورکیا و ئێران هاوبەرژەوەندین ناشیانەوێ لە هیچ شوێنێک کە درێژکراوەی ئەم دوو زلهێزە ناوچەییە بن بنەمای دەوڵەتداری و دامەزراوەیی هەبێت و پشت بە حوکمی خێڵ و بنەماڵەکان دەبەستن ، خۆ ئەگەر غازی چەمچەماڵ بەدیلێکی کەم بێت هەم بۆ تورکیا و هەم بۆ ئەوروپا ئەوا ئەم کێشانە کە ڕودەدەن و هەموی پەیوەندی بە کێشەی ئۆکرانیاوە هەیە لە قازانجی کوردی هەرێم دەبێ و چی ئێران و چی تورکیاش نایانەوێ کوردی هەرێم لە خێڵ و بنەماڵەوە بە هۆی ئابوری غازەوە هەنگاو بۆ دەوڵەت بنێ بۆیە بۆ ئەوان ئاسانتر و باشترە لە ڕێگەی ناوەند و بەغداوە بێت، بڕیارەکەی دادگای عێراق پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە کێشە هەنوکەییەکانی غازەوە هەیە لە دنیادا، یەکەم هۆکاری بڕیارەکەش تورکیا و ئێرانە، ئەگەر چی بۆ دەرباز بون لە کێشەی خێڵ و گەندەڵی بۆ کورد باشە کە پارتی یەکێتی پارە و چەکیان لێبسەنرێتەوە، بەڵام گرنگە لە عێراقدا دوای لاوازبونی پێگەی پارتی و یەکێتی کورد بتوانێ ڕابەرایەتیەکی هەبێ بەرگری لە مافەکانی کورد بکات.
بە گشتی کێشەی ئۆکرانیا لە بەرژەوەندی ڕوس کۆتایی دێ و کوردیش لە عێراق زیاتر دەچێتەوە بەغداد و تا ئاستێک دەستەڵاتی کوردی بەرەو بچوک بون دەچێ بە گریمانەی کۆتایهاتنیشەوە، ئەمە دەرهاویشتە و بەرهەمی نەبونی یەکێتی ناوەکی کیانی سیاسی کوردیە و وە سود وەرنەگرتن لە بەریەککەوتنە ناوچەیی و جیهانیەکانە.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت