ئارام قزلەری: شەمەندەفەرەکەی یەکێتی بەرەو کوێ مل دەنێت.

بافل جەلال تاڵبانی سەرکردەیەکی حەقانیە یان سەرکردەیەکی سەرکێش و دیکتاتۆرە
هێندەی سەرنشینی فارغۆنی شەمەندەفەرێک، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ژمارەی سەرکردایەتی و مەکتب سیاسی و بەرپرسی ئەمنی و سەربازی هەیە. ژمارەی بەرپرسانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا هەر هێندەی ژمارەی سەرکردەکانی یەکێتین و بگرە کەمتریشن، بەلام هەموو جیهان دەبەن بەرێوە.
یەکێتیەکەی ئێمە بەم هەموو سەرکردایەتی و بنکردایەتیەوە تواناو دەسەلاتی ئەندام کۆمیتیەکیان نەماوەو زۆربەی زۆریان دەستیان گرتوە بە کڵاوەکانیانەوە بانەیبات و هەر دەلێی لەسەر قەرەوێڵەی نەخۆشخانەن و بەنج کراون و بەری نەداون.
رۆژانە چەندین گۆڕانکاری لە جومگە هەستیارەکانی یەکێتیدا دەکرێت لە پۆستە ئەمنی و سەربازیەکاندا هەر هەموشی بە بریاری بافل تاڵەبانیە، دلنیاشم زۆربەی ئەو بەرپرسانەی جومگە هەستیارەکانیشیان بەدەستەوەیە دورو نزیک ئاگادار نین و زۆر جار لە میدیکانەوە گۆڕانکاریەکان دەبیستن. واتە بە کورتی و بە پوختی تەنها خودی بافڵ تاڵەبانی بڕیار دەری یەکەمەو خۆی چی بوێت هەر ئەوە دەکات بە بێ گەرانەوە بۆ راو بۆچونی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یان ئەو چەند بەرپرسە دێرینە بەرێزانەی خۆیان ناو ناوە ئەنجومنی باڵای بەرژەوەندیەکانی یەکێتی کە بە داخەوە نەگ نەیان توانیوە بەرژەوەندیەکانی یەکێتی بپارێزن. بەڵکو بەرژەوەندیەکانی خۆشیانیان پێ ناپارێزرێت و بگرە پێی دەچێت لەداهاتودا بکەونە بەردەم لێپرسینەوەو تەنانەت سزادانیش بەرۆکی هەندێکیان بگرێتەوە.
بۆچونی یەکەم ئەوەیە کە بۆتە جێگای مشتو مڕی هەموو یەکێتیەکان تۆ بڵێی بافل تاڵەبانی ئەوەندە پیاوێکی دیکتاتۆرو تۆقێنەر بێت! کە ئەم هەموو بەرپرس و سەرکردایەتی و مەکتب سیاسیانە نەتوانن یاخود زاتی ئەوە بکەن بلێن بەم جۆرە مامەڵە کردنە یەکێتی بەرەو هەڵدێر دەچێت و زەرەر مەندی یەکەمیش تەنها بۆ یەکێتی و یەکێتیەکان دەبێت. لەسەرو هەموشیانەوە خوێنی پیرۆزی شەهیدە نەمرەکانمانە کە رۆحی خۆیان بەخشی لە پێناو گەلەکەماندا لە ناو ریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا.
یان پێی دەچێت ئەگەری دوهەم ئەوەبێت ئەوەی کە بافل تالەبانی دەیکات راست و دروست و حەقە. بۆیە تەنها بەرپرسێک زاتی ئەوە ناکات تەنها وشەیەکیش لەدەمی بێتە دەرەوە.
زۆرێک لە بۆچونەکانیش ئەوەیە کە هەندێک لە بەرپرسە دێرینەکان بە ویژدانەوە نابێت بڵێین هەمویان. بەڵکو پیاوی بەڕێزو تێکۆشەریان هەر تیادا ماوەو نایەوێت لەم سیاسەتەی ئەمرۆی یەکێتیدا ئاوی دەریا بە بێژنگ دەربدات. بەڵام زۆرێک لەوانەی کە سود مەند بون بونەتە خاوەنی سەروەت و سامانێکی زەبەلاح لەپاڵ یەکێتیدا. هێندە پۆخڵەوات و گەندەڵی و کاری نا بەجێیان کردوە لەبەر لێنەپرسینەوەو دەست نەگرتن بەسەر سامان و سەروەتەکانیاندا وای بە باش دەزانن بێدەنگی هەڵبژاردن باشترین بژاردەیە بۆیە ناوێرن هیچ شتێک بلێن و بێ هەڵوێستانە سەری خۆیان کز کردوە.
سەبارەت بە ئەوانەشی کە پێیان دەڵێن سەکردە نوێکانی یەکێتی وێڕای رێزو حورمەتم بۆ هەندێکیان کە شایستەی رێز لێگرتنن گەر لەڕوی هێزو دەەڵاتیشەوە توانایان نەبێت بەڵام مەردانە و یەکێتیانە ئەمبەراو بەریان نەکردوە و بۆ پارەو بەرژەوەندی هاوڕێکانی خۆیانیان نەفرۆشتوە. بەڵام بەداخەوە هەموان ئەو راستیە دەزانین سێ بەشیان بگرە زیاتر نە نموی سەرکردایەتیان هەیە نە شایستەی ئەو پلەو پۆستەن کە وەک دومبەڵەو یانەسیب بۆیان دەرچوە.
جێگای داخە یەکێتیەک بەو هەموو قوربانی و مێژوە پڕ لە سەروەریەوە بکەوێتە دەست کۆمەلێ سەکردایەتی نەشارەزاو بێ ئەزمون، دیارە کەمو کورتی و پێ هەڵوێستی بەرپرسانە کە کاک بافل تالەبانی حسابیان بۆ ناکات و بە ئارەزوی خۆی گۆڕانکاری دەکات و ئەوەشی فزە بکات فزەی دەبرێت. بەلام خۆزگە گۆڕانکاریەکانی کە دەکرێت بۆ خەڵکی موستەهەق و تێکۆشەرو دڵسۆز بوایە ، نەگ تەنها بۆ کۆمەلێک کەسی نزیک لە خۆیانەوە بێت. خوازیار بوین زۆر عادلانە پۆستەکانی دابەش بکردایەو تێکۆشەرە دڵسۆزەکانی بێبەش نەکردایە و زۆرێک لە و قارەمانانەی کە یەکێتیان گەیاندۆتە ئەم یەکێتیەی ئەمرۆو کاک بافلیشیان کەیاندۆتە ئەو پۆستە بالایە.
دەبو وەک وەفایەک بۆ خەبات و رەنج ماندو بونیان لەگۆڕانکاریەکاندا بێ بەش نەکرانایەو هەر تێکۆشەرو دڵسۆزێک بە پێی خەبات و تێکۆشان و قوربانی دانی رێزی لێبگیرابایەو پشتگوێ نەخرایە.
بەڵام بە داخەوە پێی دەچێت کاک بافڵ منەتی بە تێکۆشەری دڵسۆزو پاک نەما بێت! یاخود هەڵەکە لەوەدا بێت دەورو بەرەکەی هێندە خۆپەرست و ماۆستایەکی خراپن تەنها لە خەمی خۆیاندا بن و لە کۆتایشدا کاک بافڵ یەکێتیش ئەکەنە قوربانی خۆیان و بەرژەوەندیەکانیان.