هۆشیار جەمال: ژیانی سەختی کرێکاران لە وەرزی زستاندا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چینی کرێکارانی کوردستان لە هەرچوار وەرزەکەی ساڵدا ژیانێکی سەخت دەبەنەسەر، بەهۆی ئەوەی ئەم چینە لەسادەترین مافەکانی بێبەشە و بەردەوام ستەمی لێدەکرێت، ڕۆژانە لەو کاتژمێرانە زیاتر کاری پێدەکرێت کە دیاریکراوە بۆ هەر کرێکارێک و کاری زۆر قورسی پێ دەکرێت، بە پارەیەکی کەم، هەروەها بە بەردەوامی دەبنە قوربانی شوێنی کار بەهۆی نەبوونی سەلامەتی لەو شوێنەدا.
بەڵام بۆ کرێکاران بە گشتی و کرێکارانی بیناسازی وەرزی زستان وەرزێکی سەختە، چونکە لە سەرەتای زستانەوە هەتا نیوەی وەرزی بەهاریش بێکارن و چ بەهۆی ئەوە بێت کارکردن کەم هەیە چ بەهۆی ئەوەی بە بەردەوامی بارانە کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لە ژیانێکی سەختی داراییدا بژین، چ ئەو کرێکارانەی تەنهان و چ ئەو کرێکارانەی خاوەن خێزان و منداڵن کە ئەمەی دووهەمیان بێ پارەی و بێ بژێوی دەرگای چەندین کێشەی تر دەکاتەوە بە ڕووی خێزانی ئەو کرێکارانەدا.
هەرچی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانە کە جیاوازترین حکومڕانی جیهانە بەڕای من کە تێکەڵەیەکە لە دەسەڵاتی حیزب و خێڵ و سەرمایەدار نەک هەر هەوڵیان نەداوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن کە کێشەی هەزاران کرێکار و خێزانەکانیانە، بەڵکو هیچ باکیان وەنیە کە چینێکی چالاکی ئەم وڵاتە لە دۆخێکی سەختی ئابوریدایە و ناتوانێت ژیانێکی شایستە بژی، هەرچی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتیە، نەیتوانیوە ئاگاداری ژیانی سەختی هیچ کرێکارێک بێت، یاسای کاریش لە نووسراوی سەر کاغەز بەولاوە هیچی تر نیە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت