جوان عومەر ئەحمەد: ئەو شاعیرە ئۆکرانییەی کە 59 ساڵ بەر لە ئێستا، بە کورد دەڵێت; شۆڤینیزم.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هۆنراوەی بۆ برا کوردەکانم (Курдському братові ) 59 ساڵ بەر لە ئێستا لەلایەن شاعیری بەناوبانگی ئۆکرانی، یان باوکی ئەدەبیاتی ئۆکرانی، ڤاسیل سیمۆنێنکۆ (Vasyl Symonenko، Василь Андрійович Симоненко) لە مارسی ساڵی 1963 ه‌وه‌ نووسراوە و ساڵی 1965 لە سەمیزدات ((Samizdat بڵاو کراوەتەوە. سەمیزدات، تێرمێک بووە لە ( Soviet dissidents) و ئەگەر وەرگێرانی وشه‌يى بۆ بكه‌ين، دەکاتە بڵاوکراوەی خۆی (النشر الذاتي). ئەم بڵاوکراوه‌يه‌ زیاتر دەستنووس بووە، یان بە شێوەی کۆپی کۆپیکراو په‌خش كراوه،‌ تا خۆى لە مۆلەت و سانسۆری یەکێتی سۆڤیەت ڕزگار بكات. بڵاوكراوه‌كه‌ بە نهێنی نووسراوەکانى بڵاوکردووه‌تەوە. وشەی سەمیزدات لە ڕووی ئیتیۆمۆلۆژیيەوە، بە واتای: سام، یان خود دێت. هەربۆیە زۆرێک لە بیروڕاکان بە بڵاوکراوەی خودی، يان خۆیی ناويان بردووه‌. بە بۆچونی شاعیری به‌ناوبانگى ڕووسى (نیکۆلا گلاسکۆڤ)، سەمیزدات واته‌: بڵاوکراوەى نهێنی.
لە دوای کۆچی دوایی (ڤاسیل سیمۆنێنکۆ) لە گۆڤاری سوچاسنیست، یان زوخئاسنێست (Suchasnist) لە لاپەرە 10دا ئه‌م ناوه‌رۆكه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.
“کورد کۆمۆ براتۆڤی” بە یەکێک لە گەورەترین کارەکانی ڤاسیل سیمۆنێنکۆ وەسف کراوە و سیمۆنێنکۆی کردووە به‌ پاڵەوانی نەتەوەیی و یەکێک لە گرنگترین کەسایەتییەکانی ئەدەبی ئۆکرانى، ئەم هۆنراوەیەيه‌تى كه‌ لە لوتکەی جەنگی نێوان ئێراق و کورددا دەرکەوتووه‌، کاتێك یەکێتی سۆڤیەت تێیدا بەشدار بوو. لە ساڵی 2008دا کۆبەرهەمەکانی ڤاسیل سیمۆنێنکۆ دووبارە چاپکرايه‌وه‌ و له‌ لاپەڕە22 دا، (بۆ برا کوردەکانم)ى تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی نوسینەکە کلیک بکەرە سەر/ ئەو شاعیرە ئۆکرانییەی کە 59 ساڵ بەر لە ئێستا، بە کورد دەڵێت; شۆڤینیزم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت