ڕێباز مام شۆرش: غەفورخانی ناودەشت و راپەرینی رەواندز/ بەشی دووەم و کۆتایی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

غەفورخانی ناودەشت پەیوەندیەکی بەتینی لەگەڵ شێخ محمود دا دەبێت و لەزۆربەی شۆرش و جوڵانەوەکاندا لایەنگیری شێخ محمود دەکات و هەمیشە هاورابوون بۆدژایەتیکردنی داگیرکەرانی کوردستان و رووبە رووبوونەوەیان.
‎لەدوای گیرانی شێخ محمود لەشەری دەربەندا لەساڵی 1919 ز ورەوانەکردنی شێخ بۆ هیندستان ،خەڵکی کوردستان لەسەرجەم ناوچەکاندا تادەهات رق ئەستورتر دەبوون بەرامبەر بە ئینگلیزەکان، بەتایبەت لە خانەقین و دووزخورماتوو و هەڵەبجە وسەیدسادق وکۆیە و کفری و رەواندز و ئیتر جوڵانەوە و راپەرینەکان دژی ئینگلیزەکان دەستی پێکرد.
‎راپەرین و جوڵانەوەکەی رەواندز جێگایەکی دیاری لەنێوان ئەم رووداوانەدا هەیە و غەفورخانی ناودەشت رۆڵی دیارو کارای هەبووە لەم جوڵانەوەیەدا،کە ئەوکات رەواندز ببووە بنکەی جوڵانەوەو راپەرینی نەتەوایەتی و پەناگەی ئەو کوردانەی کە لە شوێنەکانی تری کوردستان لە ترسی ئینگلیزەکان روویان لەم ناوچانە کردبوو.
‎خەڵکی کوردستان رق و قینیان بەرامبەر ئینگلیزەکان زۆر زیادیکردوو، لەماوەیەکی کەمدا توانیان ناوچەی رەواندووز لە ئینگلیزەکان پاک بکەنەوەو زۆربەی ئەو سەرۆک هۆز و شۆرشگێرانەی کە ئەوکات روویان لە رەواندز کردبوو ،لەم هەڵمەتەدا بەژداربوون.
‎ دواتر هەموویان لەسەر ئەوە کۆک بوون کە سوپایەک پێک بهێنن دژی ئینگلیزەکان و ناوجەکانیتری کوردستان لە ئینگلیزەکان پاک بکەنەوە ، بۆ ئەم مەبەستەش هەریەکە لە (غەفورخان و فەتاح بەگی هەمەوەند و شێخ کاکەمینی سندۆڵان) و چەندانیترلە سەرۆک هۆز و پیاو ماقوڵانی کوردستان ،پێیان وابوو پەیوەندی بە تورکەکانەوە بکەن بەمەبەستی یارمەتیدانیان دژی ئینگلیزەکان ، و لە تشرینی یەکەمی ساڵی 1920ز چەند کەسێکیان وەکو نوێنەر ناردە (وان) بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ تورکەکاندا.
‎لە 23 ی حوزەیرانی ساڵی 1922ز دا ئوزدەمیر پاشا کەناوی (علی شەفیق ) بوو ،وە ئەفسەرێکی باڵای تورک بوو و بەخۆی و هێزێکی سەربازی گەیشتە رەواندز بۆ پشگیریکردنی کوردەکان دژی ئینگلیزەکان ، کە گەیشتە رەواندز بەپێ ی دەستوری ئەوکاتی کەمالیەکان (ئەنجوومەنی میللی ) بۆ ئیدارەدانی ناوچەکە دروستکرا،غەفورخان کرا بە ئەندامی ئەم ئەنجوومەنە . دوای ماوەیەک پشدەریەکان و ناودەشتیەکان (ئەحمەدی حمە اغا)یان ناردە لای ئوزدەمیر ،بەمەبەستی هاوکاریکردنیان بۆ رزگارکردنی پشدەر و بیتوێن لەدەستی ئینگلیزەکان و ئەویش پەیمانی هەمووجۆرە هاوکاریەکی پێدان.دواتر هەڵمەتی رزگارکرنەوەی ناوچەکانیان دەسپێکرد ،کە لە بابەتی داهاتووماندا باسی دەکەین.
‎تێبینی ( من لەسەردانێکی مەیدانیم بۆ رەواندو ،بۆم دەرکەوت کە غەفورخانی ناودەشت ماوەیەکی زۆر لە ناوچەکەدا ماوەتەوە ،چونکە لە ئێستادا لەباکوری رۆژهەڵاتی ناوجەکەدا گوندێک هەیە بەناوی (ئاکۆیان) و لەسەر چۆم و رووبارەکەی هەمان گوندیش شوێنێکی دانیشتن و حەسانەوە لەگەڵ دارێکی چناری گەورە هەیە بەناوی چناری غەفورخان) ،ئەمانە بەڵگەی مانەوەی غەفورخانن لە ناوچەکەدا بۆ ماوەیەکی زۆر.

‎سەرچاوەکان
‎١/ د.عثمان علی، دراسات فی الحرکة الکوردیە المعاصرة ، مطبعة الثقافیە ،اربیل .٢٠٠٣.
‎٢/عبدالرقیب یوسف, بیرەوەریەکانی ئەحمەدی حمەئاغای پشدەری،چاپخانەی ئازاد،سلێمانی ،ساڵی ٢٠٠١ز.
‎٣/جەلال تەقی ، بیرەوەریەکانی ئەحمەد تەقی دەربارەی شۆرشەکانی شێخ مەحمود و سمکۆ ، سلێمانی ١٩٩٨ز.
‎٤/ئەدمونز، کورد و تورک و عەرەب، و/ماجید گەوهەری،چاپی دووەم ،هەولێر،ساڵی ٢٠٠٠ز.
‎وێنەکان /شێخ مەحمود و غەفورخان و هەندێک لە خزمانی غەفورخان.
‎٥/ عبدالرقیب یوسف، بانگەوازێک بۆ روناکبیرانی کورد، چاپخانەی کامەرانی ،سلێمانی ساڵی ١٩٨٥ز.
‎٦/ د.عثمان علی ، دراسات فی الحرکة الکوردیە المعاصرة ، مطبعة الثقافیە ،اربیل .٢٠٠٣.
‎٧/ رەمزی قەزاز ، بزوتنەوەی سیاسی و رۆشنبیری کورد ، چاپخانەی ژین ،سلێمانی ساڵی ١٩٧١ز.
‎٨/ دارا ئەحمەد کەریم بەگ ، کەریم بەگی فەتاح بەگی هەمەوەند ، چاپی یەکەم ،هەولیر،ساڵی ٢٠٠١ز.د.کمال
‎٩/ د.کمال مظهر احمد، کردستان فی سنوات العرب العالمیة الاولیمحمدالملاعبدالکریم،الطبعةالثانیة،بغداد ،١٩٨٢.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت