سەلاح حسێن ئەفەندی: چۆن پڕۆسەی گەشەکردن و خۆشگوزاری لە ئەوروپا دەستیپێکرد و جێگیر بوو؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە لێکۆڵینەوەکانمدا، هەوڵم داوە ئەم پرسیارانە لەخۆم بکەم: بابەتەکە چۆنە؟ بۆچی وایە؟ چۆن دەبێ مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت؟ ئەو زەمینەیە لە ئەوروپا چۆن بوو کە کەپیتالیزم تیایدا پەرەی سەند و جێگیر بوو؟ بۆچی و چۆن ئەو زەمینەیە ڕوخسا؟ ئەو فاکتەرانە چیبوون کە ڕێگەیان بۆ بەپێشەوەچوونی ئەو پرۆسەیە خۆشکرد؟ ئایا ئەوروپا هەر لەکۆنەوە پێشکەوتووبوو؟ بەهێزبوو؟ خۆشگوزارانی خەڵکەکەی هەر وەکو ئێستا باشبوو؟
دوو پڕۆسەی سەرەکی لە ئەوروپا بەڕێوەچوو:
یەکەمیان/ زەمینە خۆشبوون بوو بۆ چالاکی بازرگانی و دواتر بوژاندنەوەی ئابووری و ئنجا شۆڕشی پیشەسازی و بەپێشەوەچوونی کەپیتالیزم و جێگیربوونی.
دوومیان/ باشبوونی گوزەرانی خەڵک و فراوانبوونی خزمەتگوزاری و بە پێشەوەچوونی پرۆسە و سستەمی دیموکراسی بوو.
ئایا خەڵکانی ئەوروپا ژیرتربوون لە خەڵکانی میسر، کوردستان یان چین؟ ئایا بازرگانەکانی ئەوروپا بلیمەتر و بزێوتر بوون لەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست؟ ئایا فیودالیزمی ئەوروپا نەرمتر بوو لە فیوداڵی خێڵەکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست؟ ئایا دەستەڵانی ئاینی لە ئەوروپا، پاکتر و بەڕەحەمتربوون لە دەستەڵانی ئاینی ئیسلام یان هیندوزم؟ یاخود هەموو ئەو گۆڕانکاریە مەزنانە پرۆسەیەکی مێژوویی بوو، بە بوونی چەندین فاکتەر و ململانەی توندوتیژ و درێژخایان بەدیهاتن؟
مەبەست لە باسکردن و لێکۆڵینەوەی ئەم بابەتانە، ئەوە نییە کە تاقیکردنەوەکانی ئەوێ کۆپیبکرێن و کتومت بچەسپێنرێن بەسەر کۆمەڵگەکانماندا، بەڵکو مەبەست ئەویە کە ئەو فاکتەرانە بدۆزرێنەوە کە دەبنە هۆکاری گۆڕانکاری و گەشەکردن. مەبەست ئەوەنیە کە هەموو مێژووی خۆمان بسڕینەوە و تەڕ و وشک پێکەوە بسوتێنین، بەڵکو بەپێچەوانەوە دەبێ زەمینە و تایبتمەنداریی وڵاتی خۆمان و ناوچەکە و ئەمڕۆی جیهان بکرێتە بنەما بۆ ئەو گۆڕانکاری و گەشەکردنەی کە بەرەوڕومان دەبێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی هەموو باسەکە، کلیکی ئەم لینکە بکە: چۆن پڕۆسەی گەشەکردن و خۆشگوزاری لە ئەوروپا دەستیپێکرد و جێگیربوو؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت