عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: فرۆکەکانى عیراق، ژەهری کیمیاییان بەسەر شاناخسێدا باران.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە21- 2- 1988 دا هێزى پێشمەرگەى مەڵبەندى “یەک و دوو و سێ” نزیکەى مانگێک لەسنورەکانى ‏سەرکردایەتى لەشەرێکى بەرەیى فراوان و نابەرامبەر رووبەرووى سوپاى بێ شومارى پڕ چەکى نوێى عێراق بوونەوە لەسنوورى دۆڵه‌ رروت و دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه‌ و سەرکردایەتى.
لە 18- 3- 1988دا هێزى پێشمەرگە بەپێى ‏بڕیارى سەرکردایەتى کشانەوە بۆ سەر سنوور، دواتر هێزەکانى مەلبەندى یەک و سێ گەڕانەوە بۆ ‏سنوورەکانى خۆیان، تەنیا پێشمەرگەکانى مەڵبەندى دوو، بەپىی هەلومەرجى نائاسایى لەوێ ‏مانەوه‌، تیپى 37ى شارباژێر لەگوندى شاناخسێ مانەوە.
سەعات 10ى بەیانى 22- 3- 1988 چەند ‏فرۆکەیەکى جەنگى عێراق، گەیشتنە سەر ئاسمانى ناوچەکەو چەند بۆمبێکى کیمیاییان هەڵرشت، ‏تەنیا ئاسۆى شێخ عارف فەرماندەى کەرت لەتیپى 37ى شارباژێر برینداربوو، تەواوى جەستەى رەش ‏داگەڕا.
سەعات 4ى ئێوارەى هەمان ڕۆژ هەشت فرۆکەى تر لەئاستى شاناخسێ دا نزم بوونەوە، چەند ‏بۆمبێکى کیمیاوی تریان باران بەسەر شوێنى خڕبوونەوەى پێشمەرگەکان، دەنگى بۆمبەکان کپ بوون، ‏دوکەڵێکى رەنگاو رەنگى لێبەرز دەبوەوە، ئەو دەمانە پێشمەرگەکانى تیپى 21ى کەرکوک، تیپى23 ‏سورداش، تیپى25 خاڵخاڵان، تیپى 31ى سلێمانى، تیپى 37 شارباژێر، تیپى43 ئاسۆس، تیپى 47 ‏پیرەمەگرون، تیپى پارێزگاری و ڕاگەیاندن و ئیستگەو دارایى و کۆمەڵایەتى لەوێ بوون، هەر لەوێ دا چەند ‏پێشمەرگەیەک شەهید بوون، هەندى لەبریندارەکان گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانەکانى کرماشان، ئەسفەهان‏، تاران، تەبرێز، لەبەر ئەوەى برینى هەندێکیان قورس بوو، لە ڕێگا هەر لەنەخۆشخانەکان بەدەم ‏سوێی ئازارەوە گیانیان سپارد، جەستەى بریندارەکان رەش داگەڕا، هەموو ئەندامە ناسکەکەى لەشیان ‏دەسوتایەوە، دەست و دەم و چاوو جەستەیان پڕ دەبوو لەبڵق و توشى تەنگە نەفەسى و کۆکەو بەڵغەمى ‏زۆر دەبوون.‏

لەپێناوى هاورێکانىدا دوا هەناسەى سپارد.!‏
هەر ئەوکاتە پارچەیەکى بۆمبە کیمیاییەکە بەردەم و چاوو چەناگەى مامۆستا حەمەرەئوفى ‏کادرى کۆمەڵایەتى تیپى 47 پیرەمەگرون کەوتبوو، پارچەیەکى تریش بەرناوسکى، هەرلەوێدا ‏دواهەناسەى سپارد، ئەم کادرە مرۆڤێکى هەست ناسک و رووخۆش و هێمن بوو، بەوەفابوو ‏بەرامبەر بەهاوڕێکانى، خۆشەویستى ناو جەماوەرو پێشمەرگە بوو.‏
شێخ عەزیزى خەڵکى گوندى شەدەڵە، پارچەیەک لەبۆمبەکە سەرى لەلەشى جیاکردەوە، ‏لەوکاتەدا جەستەى بێ سەرى چەند هەنگاوێکى ناو لەجوڵە کەوت، لەدەفتەرەکەى بەرباخەڵی دا ‏بەختى خۆى نوسیبوى، گەر هەرکەسى دواى شەهید بوونم ئەم وەسێتە بخوێنێتەوە پەیرەوى ‏داواکەم بکات (تفەنگەکەى شانمء و پارەکانى گیرفانم) پێش کەش بەیەکێتى نووسەرانى کوردستانى ‏شاخ کردووە.‏
دکتۆر هادى، دکتۆرو پێشمەرگەى تیپی 21ى کەرکوک بوو، پارچەیەک بەرناوسکى کەوتبوو، ‏هەرلەوێ دا گیانى سپارد، ئەم کادر و پزیشکە بەشداریی دەیان چالاکى و داستانى کردبوو، ژیانى ‏دەیان پێشمەرگەو هاوڵاتى گوندەکانى لەچنگ و مەرگ قوتار کردبوو، لەناو پێشمەرگەکانى ‏تیپەکەى و ناوچەکەدا کەسایەتی خۆی هەبوو.‏ بەهادین پێشمەرگەى تیپى 47 پیرەمەگرون، هەر لەوێ دا گیانى سپارد .‏
حەمە ئەمین سالح ناسراو بەحەمە ئەمین خەجێ، فەرماندەى کەرتی چواری تیپی 31ی سلیمانی، ‏خەڵکى پێنجوێن بوو، یەکێک بوو لەفەرماندە ئازاو جوامێرو لێهاتووە نمونەییەکان، هەستى بەبۆنى ‏ژەهرەکە نەدەکرد، بەبەردەوامى هەموو تواناى خۆى خستبووەگەڕ بۆ قوتارکردنى بریندارانى ناو ‏دوکەڵى ژەهرەکە لەمەرگ، ئەوانەى ئەم رزگارىکردن ژیان و خۆشى دواى 18 ڕۆژ بەبریندارى بەدەم ‏ئازارى توندى برینەکانى جەستەیەوە بۆدواجار لە 10- 4- 1988 چاوەکانى لێک نا.‏
کەمال حەمەئەمین سڵێمان ناسراو بەشەهید کەمال خەڵکى گوندى بۆسکان بوو، ئەم ‏پێشمەرگەیە لەنێو تراژیدیاى گەلەکەىدا باڵاى کرد، خەمى گەورەى شەهیدەکانی دەخوارد، ‏هەمیشە ناوى شەهیدەکانى لەسەر زار بوو، پێشمەرگەکان ناویان نا شەهید کەمال، فەرماندەى ‏کەرت بوو، پێشمەرگەو نزیکترین هاوڕێى کاک بەکرى حاجى سەفەربوو، لەشاناخسێ برینداربوو ‏گەیاندیانە ئەسفەهان، بەڵام گازى ژەهرەکە کارى زۆرى کردبووە سەر مێشکى، لە نهۆمى سێیەمى ‏نەخۆشخانەکەوە خۆى فڕێ دایە خوارەوەو دوا هەناسەى سپارد.‏
فەرهاد محەمەد سدیق و فەرەیدون محەمەد سدیق دوو برا بوون پێشمەرگەى تیپی مەڵبەند بوون، لە 22- 3- ‏‏ 1988دا لە شاناخسێ بریندار کران لەبەر ئەوەى برینەکەى فەرهاد سەخت بوو، لە 28- 3 دا ‏لە نەخۆشخانەى تاران گیانی سپارد، لە 5- 4 دا فەرەیدونیش لە هەمان نەخۆشخانەدا دوا هەناسەى ‏سپارد.‏
حەمە ئەمین غەفور ناسراو بە”شوانە”ى خەڵکى بیستانى سەر بەناحیەى گەرمک بوو لاى شەهید ‏حەمەئەمینى خەجى بوو، بەبریندارى گواستیانەوە بۆ نەخۆشخانەکانى ئێران لەرێگا بەدەم ئازارەوە ‏گیانى سپارد، تەرمەکەى وون بوو ‏
ئامانج عەبدولڵا، پێشمەرگەى سکرتاریەت بوو، لەژەهر بارانی شاناخسێ برینداربوو، ‏گەیاندیانە نەخۆشخانەکانى ئێران، لەوێ گیانى سپاردبوو، لەبەر ئەوەى ناسنامەى نەبوو، تا ‏ئێستاش هەر ئارامگاکەى ونە.‏ هەژار پێشمەرگەى تیپى مەڵبەندى دوو، ئەمیش تەرمەکەى و ئارامگاکەى ونە.‏
ئیبراهیم محەمەد ناسراو بەبرایمى حەمەى وایەرمەن، پێشمەرگەی تیپى 47 پیرەمەگرون بوو، ‏لەگەردەلولى ژەهرى کیمیایى شاناخسێدا شەهید بوو، لەم تراژیدیایە دا 400 پێشمەرگە ‏برینداربوون جەستەى ئەو پێشمەرگانەى ژەهرە کیمیاییەکەى بەرکەوتبوو، رەش داگەڕاو، بڵقى ‏کردبوو، چاویان بەتەواوى لەبینین کەوتبوو، دڵ و مێشک و سییەکانیان لەگۆ کەوتبوو. چاوى ‏بریندارەکان کزکز بوو، تاواى لێهات تینى تیادا نەدەما، سوتانەوە لەسەراپا لەشیاندا سەرى ‏هەلدەدا، بەتایبەتى شوێنى ئەندامە هەرە ناسکەکانیان وەک گەڵوگون، ئازارەکانى جەستەیان ‏بێسنوور و سامناک بوو.‏
هەندێکیان توشى تەنگى هەناسە دەبوون، لەگەل بەڵغەمى زۆردا، تا ئێستاش هەمان کاریگەریان ‏لەسەرە. ئەو پێشمەرگانەى گازى ئەعسابى بەرکەوتبوو توشى هێستریایەکى توند بوون، هۆشیان ‏لەدەست دەدا، هەندێ لەوانە جنێویان دەدا، ئێستاش بەپێى ڕاپۆرتى پزیشکى پسپۆرى بوارە ‏جیاجیاکان دیاردەى کارى نەخۆشى برینى مزمنى لەسەر بریندارەکان ماوە، ژمارەیەکى زۆر ‏لەبریندارەکان لەم سالانەدا بەهۆى کاریگەرى ژەهرەکەوە گیانیان لەدەست داوە، وەک کامیل مەلا ‏رەحیم یەکێک بوو لەبریندارەکان، گازەکە تەواوى جەستەى رەش هەڵگەراندبوو، دوو مانگ ‏لەنەخۆشخانەى ئەسفەهان لەژێر چاودێرى پزیشک دابوو، دواى 14 ساڵ بەهۆى کاریگەرى ژەهرى ‏کیمیاییەکەوە، لەپایزى 2001 دا بەدەم ئازارێکى توندەوە گیانى سپارد.‏

تێکچون و داڕزانی سیکڵدانۆچکە
ژەهرى کیمیاییەکە، دەبێتە هۆى بەرزى رێژەى دووەم ئۆکسیدى کاربۆن و نزمى رێژەى ‏ئۆکسجین لەخوێندا
کیمیاباران، گەورەترین زیانى لەمرۆڤى کوردو زیندەوەرى نیشتمانەکەمان داوە، لێرەدا بەڕێز دکتۆر ‏ئەبوبەکر عوسمان نادر پسپۆڕى نەخۆشییەکانى سنگ، مامۆستاى کۆلیژى پزیشکى زانکۆى ‏سلێمانى، لەبارەى کاریگەرى ئەو ژەهرەو بۆسەر کۆئەندامى هەناسەدان ئاماژەى بەوەکرد:‏
ئەو چەکە کۆکوژییەى عیراق جۆرى ژەهرى کیمیایى گازییەکەیەتى، دواى ڕژاندنى بەخێرایی ‏تێکەل بەهەوا دەبێ، لەکاتى هەڵمژینىدا ڕاستەوخۆ سیەکان و بۆری هەناسە ژەهراوى دەکات، ‏کاریگەرى کیمیاییەکە بەپێى چڕىو خەستى ژەهرەکەیە، لەهەر شوێنێکا گەر ژەهرى کیمیاییەکە ‏بەچڕى بڵاوبێتەوە، ئەوا راستەوخۆ تەواوى ئەو کەس و زیندەوارانە دەخنکێنێ، چونکە چیتر ‏هەناسەیان پێ نادرێ، گەر رێژەى ژەهرەکە کەمتر بڵاوبێتەوە، ئەوا گازە ژەهرەکە تەنیا دەبێتە هۆى ‏برینداربوون و سووتاندنى بۆرییە سەرەکیەکەى هەناسەدان و تەنانەت کار دەکالە سەر بۆڕیە ‏باریکەکان تا بچوکترین بۆڕى هەناسەدانیش دەسوتێنێ‏.
دواتر سیکڵدانۆچکەکانى (الحویصلات الرئویە) ‏Lang Aceni‏ کەگرنگترین بەشى هەناسەدانە ‏لەوێوەگازى ئۆکسجین و دووەم ئۆکسیدى کاربۆن لەنێوان هەواى دەرەوەو خوێن ئاڵۆگۆڕ دەکەن.‏
هەر بۆیە تێکچوون و داڕزانى ئەو سیکڵدانۆچکانە دەبنە هۆى ئاڵۆزی و بەرزى رێژەى دووەم ‏ئۆکسیدى کاربۆن و ونزمى رێژەى ئۆکسجین لەخوێندا، ئەمەش کۆمەڵێکى زۆر کێشەو ناڕەحەتى بۆ ‏تەندروستى ئەو مرۆڤانە دروست دەکات، بەم شێوەیە:‏
سوتاندن و داڕزانى دیوارى بۆڕیەکانى هەناسەدان کەدەبێتە هۆى کۆمەڵێک نیشانەو کێشەى ‏درێژخایەن بۆنەخۆشەکە وەک ئازارى سنگ، کۆکە، خیزەوویزەى زۆرو تێکچوونى شێوەى ئاسایی ‏قەفەزەى سنگ.‏ کاریگەرى درێژخایەن لەتێکچوون و ئاڵۆزبوونى رادەى کەمى ئۆکسجین لەخوێنداو بەرزى رادەى ‏دووەم ئۆکسیدى کاربۆن، کەئەمەش کۆمەڵێک نیشانەو ئازار دروست دەکات تا دەگاتە رادەى ‏کەوتووى هەناسەدان.‏
دکتۆر ئەبوبەکر بەپێى لیستێکى دیاریکراو ناوو تەمەن و پیشەو ناونیشان و رۆژى سەردانى هەندێ ‏لەو بریندارانەى کەبەهۆى بۆرودمانى چەکى کیمیاییەوە لەهەڵەبجەو ناوچەکانى دى برینداربوون ‏تۆمارکردووە، ئەو بریندارانە بەپێى دەرفەتى دیاریکراو سەردانى دەکەن، بۆ چارەسەرکردن.‏ هەر چەندە چارەسەرى بنبڕیان بۆنەکراوە، لەبەرکەم دەستى ئێرەو کەم تەرخەمى و بەهێند ‏وەرنەگرتنى کێشەکە لەلایەن کۆمەڵگاى نێونەتەوەییەوە، بەتایبەتى رێکخراوى تەندروستى جیهانى ‏W.H.Oء دەزگاىترى ‏UN‏.‏
ئەمەش لیستى ناوى هەندێ لەو بریندارانەى ژەهرى کیمیاییە کەبەبەردەوامى سەردانى ‏دکتۆر ئەبوبەکر عوسمان دەکەن بۆ چارەسەرکردنى کاتى.‏

ژ ناوى تەواو ساڵى لەدایک ‏بوون پیشە شوێنء ساڵى تووشبوونیان
‏1‏ ئازاد عەلى مەحمود عەبدولڕەحمان ‏1968‏ پ.م شاناخسێ1988‏
‏2‏ بەرزان حەسەن ئەحمەد عەلى ‏1963‏ پ.م شاناخسێ1988‏
‏3‏ بەختیار عەبدوڵڵا حەمەرەش رەسول ‏1970‏ پ.م شاناخسێ1988‏
‏4‏ جوتیار عەبدوڵڵا حەمەرەش رەسول ‏1972‏ پ.م شاناخسێ1988‏
‏5‏ شادمان عەزیز محەمەد عەبدوڵڵا ‏1963‏ دوکاندار شاناخسێ1988‏
‏6‏ خاوەر عەلى ئەحمەد خدر ‏1943‏ کەیبانوو یاخسەمەر 1988‏
‏7‏ رزگار سەلام رەسولڕ محەمەد ‏1963‏ بێکار زێوێ1987‏
‏8‏ ئاڵا ئەحمەد عەبدولڕەحمان عەبدولقادر ‏1969‏ قوتابى پەیمانگا هەڵەبجە 1988‏
‏9‏ بورهان ساڵح بەحرى حەمە ئەمین ‏1957‏ بێکار شاناخسێ
‏10‏ ‏ عالیە عەبدولکەریم عەبدولڕەحمان‏ ‏1942‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
‏11‏ سەبیحە عەلى حەسەن قادر ‏1968‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
‏12‏ نەجمەدین عەلى سەعید کەریم‏ ‏1961‏ بێکار هەڵەبجە 1988‏
‏13‏ هێمن ئیسماعیل ئیبراهیم فەقێ محەمەد ‏1965‏ بێکار هەڵەبجە 1988‏
‏14‏ ئەکرەم محەمەد ئەمین ئەحمەد عەبدوڵڵا ‏1968‏ کاسب شاناخسێ 1988‏
‏15‏ هێرش محآدین ئیبراهیم محەمەد ‏1967‏ پێشمەرگە شاناخسێ 1988‏
‏16‏ شکریە محەمەد حەسەن ئەمین ‏1947‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
‏17‏ لەتیفە حەمە ئەمین مستەفا رەزا ‏1954‏ کەیبانوو-خەیات هەڵەبجە 1988‏
‏18‏ عەلى حەمە بۆر ئەحمەد پیرۆت ‏1941‏ دوکاندار هەڵەبجە 1988‏
‏19‏ کۆچەر عەلى حەمە بۆر ئەحمەد ‏1974‏ قوتابى هەڵەبجە 1988‏
‏20‏ بێخاڵ عەلى حەمە بۆر ئەحمەد ‏1972‏ قوتابی هەڵەبجە 1988‏
‏21‏ سەبریە محەمەد حەسەن حەمە ئەمین ‏ ‏1950‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
‏22‏ وەسیم سادق حەمە ساڵح محەمەد ‏1940‏ دوکاندار هەڵەبجە 1988‏
‏23‏ تەحسین وەسیم سادق حەمە ساڵح ‏1971‏ قوتابى زانکۆ هەڵەبجە 1988‏
‏24‏ کەژالڕ وەسیم سادق حەمە ساڵح ‏1972‏ قوتابى ‏ هەڵەبجە 1988‏
‏25‏ بێگەرد وەسیم سادق حەمە ساڵح ‏1973‏ قوتابى پەیمانگا هەڵەبجە 1988‏
‏26‏ گوڵناز وەسیم سادق حەمە ساڵح ‏1974‏ قوتابى دواناوەندى هەڵەبجە 1988‏
‏27‏ سامى وەسیم سادق حەمە ساڵح ‏1980‏ قوتابی هەڵەبجە 1988‏
‏28‏ شنۆ وەسیم سادق حەمە ساڵح ‏1982‏ قوتابی هەڵەبجە 1988‏
‏29‏ شەوبۆ وەسیم سادق حەمە ساڵح ‏1983‏ قوتابی هەڵەبجە 1988‏
‏30‏ شەیما وەسیم سادق حەمە ساڵح ‏1986‏ مندالڕ هەڵەبجە 1988‏
‏31‏ مستەفا عەبدوڵڵا حەمە سەعید قادر ‏1969‏ بێکار هەڵەبجە 1988‏
‏32‏ سنەوبەر حەمە رەشید خوا داود ‏1941‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
‏33‏ شۆخان نەجیب حەمە ساڵح عەبدولڕەحمان ‏1986‏ مندالڕ هەڵەبجە 1988‏
‏34‏ سوسەن عەبدوڵڵا حەمە سەعید حەمە حسین ‏1944‏ فەراشى قوتابخانە هەڵەبجە 1988‏
‏35‏ بەیان رەحیم حەمە ساڵح حسین ‏1965‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
‏36‏ کێویان جەمال نەجیب مستەفا ‏1987‏ مندال هەڵەبجە 1988‏
‏37‏ پریا فاتح کەریم مەجید ‏1987‏ قوتابى ‏ جافەران-1988‏
‏38‏ هێمن ئەحمەد تۆفیق میران ‏1977‏ قوتابى هەڵەبجە 1988‏
‏39‏ قادر ئەحمەد حسین غەریب ‏1956‏ پ.م شاناخسآ 1988‏
‏40‏ دالیا عەلى محەمەد عەلى حسین ‏1975‏ قوتابى هەڵەبجە 1988‏
‏41‏ دانیا عەلى محەمەد عەلى حسین ‏1976‏ قوتابى هەڵەبجە 1988‏
‏42‏ سەیوان کەریم ئەحمەد قادر ‏ ‏1981‏ قوتابى هەڵەبجە 1988‏
‏43‏ خەرامان عەلى فەرەج ئەحمەد ‏ ‏1966‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
‏44‏ ئەبوبەکر محەمەد ئەمین محەمەد خدر ‏1956‏ پێشمەرگە ‏ سەرگەڵو-1988‏
‏45‏ ئامینە حسێن قادر محەمەد ‏1945‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
‏46‏ گوڵاڵە باقى میرزا سەید عەبدوڵڵا ‏1963‏ فەرمانبەر هەڵەبجە 1988‏
‏47‏ حەکیم حەمە ساڵح عەبدوڵڵا ‏1971 ‏ مامۆستا هەڵەبجە 1988‏
‏48‏ حەمە شەریف رەشید شەریف ئیبراهیم ‏1907‏ پیرەمێرد هەڵەبجە 1988‏
‏49‏ محەمەد ئەحمەد فەتاح رەشید ‏1963‏ بێکار هەڵەبجە 1988‏
‏50‏ کەمال حەمە ئەحمەد فەتاح ‏1972‏ بێکار شاناخسآ- 1988‏
‏51‏ عالیە ساڵح رەشید بایزید ‏1958‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
‏52‏ ئاوات عەلى محەمەد ئەحمەد ‏1980‏ قوتابى هەڵەبجە 1988‏
‏53‏ دێرین عەلى محەمەد حسێن ‏1980‏ قوتابى هەڵەبجە 1988‏
‏54‏ دڵپاک عەبدولکەریم حەسەن رەسولڕ ‏1965‏ کەیبانوو سەرگەڵو-1988‏
‏55‏ کامیل عەبدولقادر وەیس محەمەد ‏1963‏ کاسب هەڵەبجە 1988‏
‏56‏ لاولاو محەمەد حەمە رەحیم ‏1953‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
‏57‏ مەهدى ساڵح ئەحمەد فەتاح ‏1967‏ بآکار شاناخسێ-1988‏
‏58‏ نەوشیروان عەبدوڵڵا ئیسماعیل ئەمین ‏1955‏ فەرمانبەر هەڵەبجە 1988‏
‏59‏ نەعیمە فەیزوڵڵا ئەحمەد ‏1950‏ کەیبانوو هەڵەبجە 1988‏
‏60‏ سەحەر عەلى محەمەد ئەحمەد ‏1983‏ قوتابى هەڵەبجە 1988‏
‏61‏ تەلعەت ئەحمەد محەمەد مەحمود ‏1953‏ کەیبانوو هەڵەبجە/1988‏

له‌ به‌رگی دووه‌می کتێبی [ ره‌شه‌ بای ژه‌هرو ئه‌نفال ] ه‌وه‌ وه‌رگیراوه

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت