چێنەر عەوڵا: چین بەرامبەر خۆراک.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە دواین داتای وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکی سەبارەت بە گرانبوونی رێژەی خۆراک و هۆکارەکانی بڵاو کردۆتەوە کە جێگای سەرنجن …
ئاشکرا بوە لە دوو ساڵی رابردوودا چین دەستی بە کۆکردنەوەو خەزن کردنی خۆراک، بەرهەمە خۆراکیەکان کردوە.
بەپێی داتاکان تا ناوەراستی ساڵی 2022 بەرهەمە خۆراکیە خەزنکراوەکانی چین بەم شێوەیە دەبێ:
50 ٪ گەنمی هەموو جیهان.
69 ٪ گەنمە شامی هەموو جیهان..
60 ٪ برنجی هەموو جیهان.
51 ٪ ئاردی هەموو جیهان.
لە کاتێکدا ژمارەی دانیشتوانی چین 20٪ ژمارەی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنێ، بەڵام خواردنی پێویستی زیاتری نیوەی جیهانی خەزن کردوە. وە حکومەتی چین داوای لە هاوڵاتیانی کردوە کە هەموو خێزانێک خواردنی یەک ساڵی خۆیان خەزن بکەن.
ماوەی رابردوو سەرۆکی چین گوتی: مانەوەی چین بەندە بە بنیادنانی بەهێزترین سوپا لە جیهاندا، دواتر دەستیان بە خۆراک خەزن کردن کرد. کە هەستیان کرد ئەم قسەیە کاردانەوەی دەبێ چونکە شارەزایان وایان لێکدایەوە کە چین بۆ جەنگێکی جیهانی خۆی ئامادە دەکات بۆیە سەرۆکی چین لێدوانێکی هێورکەرەوەی دا و وتی: بۆ ساغکردنەوەی هیچ کێشەیەک پشتگیری بەکارهێنانی سەربازی ناکات. دەی کەواتە چین ئەو هەموو خواردن خەزن کردنەی بۆچیە کە بوەتە هۆی گران بوونی خواردن لەسەر ئاستی جیهان؟
دەرکەوتوە بە نزیکەیی 24٪ی گەنمەشامی هەموو جیهان لە ئۆکراین وە سەدا 50٪ زیاتری گەنمی هەموو جیهان لە ئۆکراین و روسیا بەرهەم دێ. کەواتە چین زانیویەتی کە ئەو دوو وڵاتە دەکەونە شەرەوە بۆیە بەهۆی شەر و سزای ئابوریەوە بەرهەمەکانیان ناگەنە بازارەکانی جیهان ئیتر پێش وەخت دەستی بە خەزن کردنی خواردنە سەرەکیەکانی ژیان کردوە.
پێشتر باسکراوە کە بەهۆی قەرز و پرۆژەی ستراتیجی لە وڵاتانی ئەفریقا و رۆژهەلاتی ناوەراست هەوڵی فراوانخوازی چین هەیە، کاتێک وڵاتان قەرزەکانیان پێ نادرێتەوە چین دەست بەسەر بەندەر و رێگاو فرۆکەخانە ستراتیجیەکانیان دەگرێ لەبری قەرزەکە، بەڵام بەهۆی ڕژانی پارەیەکی زۆری ئەمریکی و ئەوروپیەکان بۆ وڵاتانی ئەفریقا بەمەبەستی وەستاندنی چین و ناونان بە ( modern colonialism- داگیرکاری سەردەم) لە راگەیاندنە جیهانیەکان ئەم رێگایە کاریگەری وەکو پێشتر نەما. بۆیە گومان دەکرێ بەهۆی دەست بەسەردا گرتنی زۆربەی خواردنی جیهان و دواتر یارمەتیدان و ناردنی بەرهەمی خۆراکیەکان بۆ ئەو وڵاتانەی برسیەتی ڕویان تێدەکا لە وڵاتە هەژار نیشینەکان لە بەرامبەردا داوای بەشێک کانە کانزایکان یاخود نەوت ئەگەر هەیانبێ گەر نا تەنازول لە سەروەری فرۆکەخانەو بەندەر و رێگاکانیان بکەن بۆ چین بەرامبەر خۆراک و بەو شێوەیە بەردەوامی بە کۆلۆنیالزمی مۆدێرنی خۆی بدات.

تێبینی: بەپێی داتاکانی WTO ی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان ریزبەندی وڵاتانی بەرهەمهێن و فرۆشیاری بەرهەمە خۆراکیەکان لە ساڵێ 2020 وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەرێژەیەکی زۆر لەپێشە دوای ئەو بەرازیل، هۆلەندا، ئەلمانیا، فەرەنسا، شەشەمیان چینە. واتە لە حالەتی دروستبونی قاتوقری لە خۆراکدا چین دەکەوێتە بەر رەحمەتی ئەمریکاو ئەوروپا.

سەرچاوە، وێنەی داتاکانە
https://asia.nikkei.com

https://www.oodaloop.com

https://www.bloomberg.com

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت