عادل عەزیز & بەختیار نامیق: هۆکارە سەرەکیەکانی جەنگی ئۆکرانیا و پەیوەندی بە خێزانی ڕۆتشیڵدەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

جەنگی ئۆکراین تەنها هۆکارێکی نیە تا بتوانین لە یەک هۆکارەوە جەنگەکە ببینین، کۆمەڵێک هۆکار بە سەریەکەوە وا دەکات لە ڕوس و پۆتین جەنگی ئۆکراین بکەن، ئەڵبەت هەر لەگەڵ هاتنی پۆتین جەنگ بەردەوامی هەبووە، هەر لە ئازەرباینجانەوە تا دەگاتە چیچان و سوریا و پاشان بۆ دورگەی قرم و ئاوی ئازۆف و لۆهانسک دۆنیتسک و ماریوپول، وە دەیەوێ بڕوا بەرەو دونباس و پاشانیش بۆ وڵاتانی بەڵتیق (ئیستۆنیا و لاتڤیا و لێتوانیا)، هەمو ئەمانە بە گشتی وا دەخوێنرێتەوە کە تاک جەمسەری کۆتای دێ و (ئەقتاب) دروست دەبێتەوە لەسەر دەستی زیندوبونەوەی وەرچە سپیەکە و هاوپەیمانی نێوان چین و هند و ڕوس لە بازنەی یەکەمدا وە لە بازنەی دوەمیشدا ئێران و ئازەرباینجان و قیرقستان و ئۆزەبەگستان و بیلاڕوس و چیچان و… هتد، بە مانایەکی تر لە ڕوی جیۆپۆلەتیک و جیوسیاسی و جوگرافیای ئابوری و گواستنەوەوە دنیا بەشێوەیەکی تر ڕەسم دەکرێتەوە، کە دەکرێت سەرەتای شەڕی ئۆکراین بە تایبەت کە ڕوی جیوسیاسی و ئابوری و جوگرافیەوە گرنگی زۆری هەیە، بۆیە بوە سەرەتای دەرکەوتنی هۆکارە شارەوەکانی جوڵە سەربازیەکانی تر بە تایبەت لە سوریا.
خۆ ئەگەر پێشبینی بۆ جەنگی جیهانی و شەڕی ئەتۆمی بەشێکی راستی تێدا بێت، ئەوا گەڕانەوە بۆ دروستبونەوەی هاوپەیمانی وارشۆ لە فۆرمێکی تردا ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ کە دنیای دوای پۆتین دنیای جەمسەرگیری دەبێت و ئەوەی ناویان لێنا بو (کۆتایی مێژوو) دەبێتە سەراب، ڕوس لەم جەنگانەدا تەنها نیە و هاوپەیمانیەک لە پشتی ئەم جوڵانەوەیە کە بنەمای سەرەکی ئەم هاوپەیمانیە ئابوری و سەربازی و جیوپۆلەتیەکە (ڕیگای ئاوریشمی)، لە ناویشیانا کۆنتڕۆڵکردنی ئاوی گەرم و پچڕانی ئەو قەیدەی کە چەندین ساڵە ڕوسی پێ قەید کراوە، لە ڕوی ئابوریەوە ئەوەی پێی دەوترێت (میکرۆئیکۆنۆمی و مایکرۆئیکۆنۆمی) واتا (ئابوری بچوک و ئابوری گەورە ) ڕۆڵیکی گەورەی هەیە بۆ ڕوبە ڕوبونەوەی نەزمی نوێی جیهان و جیهانی سەرمایەداری، لەم نێوەندەدا سەرمایەداران و خاوەن سەرمایەی گەورە کە دەکەونە ناو خانەی ( ئابوری گەورە، کەینیزی) وە لە کۆی پرسەکاندا بە پێی بەرژەوەندی خۆیان لە پەنای ئەگەری ڕوداوەکاندا کار دەکەن کە دنیا بە ئاراستەی بەرژەوەندیەکانی خۆیان ببەن کە دەبێتە یەکێک لە هۆکارەکانی ڕوداوەکان لە پەنای هۆکارەکانی تری ڕوداوەکاندا، ئیتر ڕوداوەکان ئابوری بێت یان سەربازی و سیاسی و پزیشکی و هەتا ئاسمانیش ، بۆیە دەتوانرێت هۆکارەکانی شەڕی ئۆکراین زۆربن و بە هەمویان هۆکاری جەنگەکە بن، دابەشکردنی هۆکارەکان بە پێی بازنەی یەک و دوو و سێ دەکرێت پۆلێن بکرێت هەندێ هۆکار بکەونە بازنەی یەکەمەوە ئەویش کارگەری خێزانە دەوڵەمەندەکانە لەسەر شەری ئۆکراین، لە ناویاندا خێزانی ڕۆتشێڵد کە وەک یەکێ لە هۆکارە سەرەکیەکانی شەڕی ئۆکراین دەبینرێ.

خێزانی ڕۆتشێڵد کێن.؟
رۆتشێڵد، ئه‌و خانه‌واده‌ی نیوه‌ی دۆلاری جیهانیان له‌ گیرفاندایه‌.
بنەماڵەی ڕۆتشێڵد بە بنەچە بنەماڵەیەکی جولەکەی ئەڵمانییە، ڕۆتشێڵد بەمانای قەڵغانی سور دێت، ڕیشەی بنەماڵەی ڕۆتشێڵد دەگەڕێتەوە بۆ کەسێکی بازرگانی کۆنی دراو، بە ناوی مایر ئەمشیل رۆتشێلد.
لە ساڵی 1821 دوای ڕێکخستنی خێزانەکەی و ڕاهێنان پێکردنیان لەسەر هونەری بانکداری، پێنج کوری ڕەوانەی پینج شاری گەورەی جیهان کرد، کە ئەوانیش فرانکفۆرت، لەندەن، پاریس، ناپۆلی و ڤییەنا بوون.
ئەمەش بە مەبەستی دامەزراندنی بانک لەو وڵاتانەدا و دەستگرتن بە سیستەمی ئابوری ئەو وڵاتانەدا وە لە هەمانکاتدا مایر ئەمشیلی باوکیان دامەزراوەیەکی دارایی گەورەی لە ئەڵمانیا دامەزراند، کە پەیوەندیەکی توند و تۆڵی لقی هەر یەک لەو بانکانەی کوڕەکانی بە خۆیەوە بەستەوە.
ئامانجیشی لەوە گۆڕینەوەی زانیاری و مسۆگەرکردنی زۆرترین سود و قازانج، خێزانی ڕۆتشێڵد بەهۆی چالاکی بانکداریی و کۆکردنەوەی زێڕەوە، بە دەوڵەمەنترین خێزانی جیهان هەژمار کراون، وە بەپێی هەندێک سەرچاوە خاوەنی زیاتر لە نیوەی سەروەت و سامانی جیهانن.
خێزانی ڕۆتشێڵد کە لە باوباپیرانەوە تەحەکومییان بەنرخی زێڕ کردووە، بەوپەڕی کارامەییەوە کاری بانکداریان دەکرد و بوونە خاوەنی زۆربەی بانکە نیودەوڵەتییەکانی جیهان و وە ڕۆڵی کارایان هەبووە، لە ڕاکێشانی هێڵی ئاسنین لە بەڕیتانیا و زۆربەی ئەوروپا و جیهان
خاوەنی کەناڵی cnn و کۆمپانیاکانی دەرمان و هۆڵیود و چەکی دنیان، ساڵی 1773 دوازدە سەرمایەداری جیهان بە داوەتی ڕۆتشێڵدی یەکەم، کە ئەو کاتە تەمەنی 30 ساڵ بوو، کۆنگرەیەکیان لە فرانکفۆرت بەستەوە.
ئامانجیشی لەوە گۆڕینەوەی زانیاری و مسۆگەرکردنی زۆرترین سود و قازانج، خێزانی ڕۆتشێڵد بەهۆی چالاکی بانکداریی و کۆکردنەوەی زێڕەوە، بە دەوڵەمەنترین خێزانی جیهان هەژمار کراون، وە بەپێی هەندێک سەرچاوە خاوەنی زیاتر لە نیوەی سەروەت و سامانی جیهانن.
خێزانی ڕۆتشێڵد کە لە باوباپیرانەوە تەحەکومییان بەنرخی زێڕ کردووە، بەوپەڕی کارامەییەوە کاری بانکداریان دەکرد و بوونە خاوەنی زۆربەی بانکە نیودەوڵەتییەکانی جیهان و وە ڕۆڵی کارایان هەبووە، لە ڕاکێشانی هێڵی ئاسنین لە بەڕیتانیا و زۆربەی ئەوروپا و جیهان
خاوەنی کەناڵی cnn و کۆمپانیاکانی دەرمان و هۆڵیود و چەکی دنیان، ساڵی 1773 دوازدە سەرمایەداری جیهان بە داوەتی ڕۆتشێڵدی یەکەم، کە ئەو کاتە تەمەنی ۳٠ ساڵ بوو، کۆنگرەیەکیان لە فرانکفۆرت بەست و ئامانج لەو کۆنگریە ئەوە بوو پلانی جولەکە بۆ قۆرغکاری جیهان دابڕێژن، هەر ئەو کۆمەڵەیە بوون کە توانیان دەستبگرن بەسەر ئابووری نیشتمانی ئینگلتەرادا.
دوای ئەوەی لە ساڵی 2017 پۆتین گرێبەستی بۆئەم خێزانە تازە نەکردەوە و ویستی کار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی داگیرکاری بانکی یەکەی دراوی جیهانی دۆلار بکات و جۆرێک لە سەربەخۆیی بگێڕێتەوە بۆ ئابوری ڕوسی ، پۆتین هەڵسا بە دەرکردنی ئەم خێزانە و لە بەرامبەردا ئەم خێزانە بە سیستەمی بانکی و سەرمایە زەبەلاحەکەیان کەوتنە دژایەتی پۆتین و ڕوسیا ، ڕوس بۆ ئەوەی دەرچەی دەربازبون بگرێتە بەر دەبو دوای سوریا و قرم کار لەسەر هەرێمە ڕوسیەکانی ئۆکراین و دۆنباس بکات لەناو ئۆکرانیادا ، ئەمەش بە هۆکاری سەرەکی جەنگی نێوان ڕوس و ئۆکراین دادەنرێت .
هەر لەسەرەتای شۆڕشەکانەوە ئەگەر چی هەمو هۆکارەکانی پلانی سەرمایەدارەکانی جیهان بون بە تایبەتیش خێزانی ڕۆتشێڵد، چونکە بەرژەوەندیان لە پشێوی جەنگدایە و دوای جەنگی ئۆکراین و فراوانبونی مۆدێلی جەنگەکە ، بە جەنگی ڕوبەڕوبونەوەی خێزانە ملیاردێرەکانی جیهان ناو دەبرێت فراون دەبێت بۆ هەمو ئەو خێزانانەی کە جڵەوی دەستەڵاتیان گرتوەتە دەست و بونەتە هۆی هەژاری و کەڵەکەبونی سەرمایە لە دەستی خێزانێکدا بە وێنەی مۆدێلەکانی خلیجی.
خۆ ئەگەر دەرکردنی خێزانی ڕۆتشێڵد یەکێ بێت لە هۆکارەکانی جەنگی ڕوس و ئۆکراین ئەوا لە وێنە گەورەکەدا جەنگە بەرامبەر هەمو خێڵ و بنەماڵە سەرمایەدارە دەستەڵاتدارەکانی ناوچەکە بە وێنەی خێزانەکانی خیلیج و بینیشمان کاتێک شا سلمان بڕیاری دا کورتهێنانی نەوت پڕ بکاتەوە کە چوەتە خانەی بڕیاری خێزانەکانەوە چۆن لە ڕێی حوسیەکانەوە ئارامکۆیان سوتان ، ئەمجۆرە مۆدێلە کە بە جەنگ دەستی پێ کردوە پێ دەچێ دوای هەوڵەکانی چین و ڕوس و هند و گەورەتر بێت لە پەنای جەنگەکاندا شۆڕسی کۆمەلایەتیش بگرێتەوە بەتایبەت دژ بەو خێزانانەی کە لە وێنە بچوکەکەدا وێنەی خێزانی ڕۆتشێڵدن و جۆرێک لە وێنەی بەهاری عەرەبی لەم ناوچانەی خۆمان هەمو خلیج بگرێتەوە و لە کوردستانیش سەرەتای دورستبونی شۆڕشێک دژی خێزانە ملیاردێرەکانی هاوشێوەی ڕۆتشێڵد ڕوبدات بە تایبەت هەرێم و عێراق لەسەر نەخشەی ئێرانی ڕوسین و تورکیش تا ئاستێک لایەنگری ڕوس دەکات ، بۆیە ئەگەری بەهێز هەیە شۆڕشێک لە پاڵ ئەم جەنگانەدا دروست بکرێت و هەرێمیش ببێتە بەشێک لەم گۆرانکاریانە و کۆتایی خێزانە ملیاردێرەکان بێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت