کەمال محەمەد: ڕەمەزان، پزیشک و تاقیگەیەک.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئێمەی مرۆڤ لەم جیھانەدا عەقڵی خۆمان خستۆتە گەڕ بۆ زانینی زانیاری سەبارەت بە جیھانی ھەبونی پێش خۆمان کە ھەرگیز لەوێ نەبوین! ئارێشەی دەرکەوتنی ژیان ھەبونی مرۆڤ بابەتێک بوە کە بیرو ھزری مرۆڤ ھەردەم بەدەوریدا خولاوەتەوە بۆ ئەوەی مێژویەک بۆ سەرەتای خۆی و دروستکراوەکانی تر لەسەر کاغەزی فەلسەفە بنوسێتەوە، ئا لەم کاتە کۆن و دێرینانەدا ئایین و کتێبە ئاسمانییەکەی کە قورئانە بەھێزترین فاکتەر و شیکردنەوە رێنیشاندەر بو بۆ مرۆڤەکان کە سەرەتاو چۆنێتی دروست بون و پەیدابونی گەردون و دروستکراوەکانی خودا بناسێتەوە تاوەکو ئەو ھەمو نەخشەسازی و جوانکارییانەی خوداو تواناکانی بناسێتەوە. لەو سەردەمە دێرینەدا ھاتنی ئیسلام شەرێکی فیکری بو بۆ ھەڵسوڕان و گۆڕینی رێرەوی ئەفکار و فەلسەفە مرۆڤایەتییەکان و ھاتنە کایەی عەقڵ و ھۆشی مرۆڤەکان کەجۆرێک لە ھۆشمەندی پێوە دیار بێت. چونکە خودا لە بنەرەتدا مرۆڤی بە عەقڵ و ھۆشێکی بزواوی بەرامبەر بە خۆی و ژینگە ھێناوەتە سەر زەوی، ھەر ئەمەشە وایکردوە عەقڵ و زیرەکی مرۆڤ ھێڵە جیاکەرەوەی بێت لەگەڵ گیاندارانی دیکە.
رەمەزان وەک نۆیەم مانگی ساڵی کۆچی لەسەردەمی ھاتنی ئیسلامدا لەلایەن خالقێکی زۆر توانادارەوە لەوسەردەمەدا کە مرڤایەتی نەیەتوانی لە بڕێکی کەم لە نھێنی و خەسڵەتەکانی بگات ھەروا رێکەوتێکی سادە نییە، چونکە دوای سەردەمانێکی زۆر دەرکەوت ھەبونی ئەم مانگە لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی سیفاتەکانیدا چەندە کاریگەری پۆزەتیڤی لەسەر تەندروستی و بیری مرۆڤ بۆ کایەی کۆمەڵایەتی و تەنگانە ژیانیشدا ھەیە! ئاخر فکرەی خودایەکی کاربەجێ و زانا ھاتبێتە بوون رێکەوتێک نییە تەنھا بۆ سەردەمێک کەدواتر لەھیچ عەقڵێکی زانستیدا جێگای نەبێتەوە یا لە تەرازوی مەنتیقدا کێشەی نەبێت، بۆیە رەمەزان بەڵگەی زانستی و ھێز و توانای خودایە لەگەڵ ھاتنی ئیسلام بۆ مرۆڤایەتی.
رەمەزان گەڕانەوەی بیری مرۆڤە بۆ لای بێھێزەکان ئەوانەی توانای راکردنیان نییە بۆ پەیداکردنی خۆراک و تێرکردنی سکیان، دەقی ئەم باسە گەورەترین و کاریگەرترین گۆڕانکارییە جەستەییەکانی مرۆڤە بە گوێرەی زانست و کارتیاکەرە تەندورستییەکان، ئەم تێڕوانینە لەم مانگە چەندە سود و کارتیاکەری تەندروستی ھەیە ئەوەندەش رەحمەت و بەزەیی لای توانادار و بێ ھێزەکان دروست ئەکات کە رکابەری و ململانێ لەپێناو خۆراک و لەژیان مانەوە بەیاسایەکی رەوای ببینن بۆ مرۆڤایەتی.
ئەوەی جێگای تێڕامانە دوای چەندین ساڵ ڕۆژوگرتن لەم مانگەدا ژیانی کردوە بە پزیشکێک لە یەکێک لە دوانزە مانگەکانی ساڵ كە رەمەزانە، پزیشکێکی دەرمانساز کە بێ ئەوەی پێویستی بە ھیچ مادەیەکی ئەندامی و کیمیایی ھەبێت دەرمان ئەگرێتەوە کە نە تاقیگەیەک دیارە نە پزیشکێک دیارە!؟ بەڵام ئێستا با راستەقینە بدرکێنم کە ئەو تاقیگەیە بە بڕیاری خودا کار دەکات و خزمەتکارە و خزمەتی ویستی خالقەکەی دەکات کە خودایە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت