تیشکۆ زەند: لە ئێستادا کێن مافیەکانی ڕوسیا، ئاگارچیەکان یان ئۆلیگارچیەکان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مێژووی ڕوسیا یان یەکێتی سۆڤیەتی کۆن، مێژوویەکی گەلک ئالۆزە ئەگەر بخرێتە بەر شیکردنەوەی نەشتەرگەری ویژدانەوە، چونکە خۆ لێدان لەو مێژووە پڕ لە ئاڵۆزە هەروەک پێکێکی ژەهر وایە کە خواردن و نەخواردنەوەی سەر شێتیە، چونکە کۆمەڵگای ڕوسیا بمانەوێت و نەمانەوێت کۆمەڵگایەکی زیندوون بە پێی مۆدێرنیەتی بنەماکانی سەردەم، ڕوسەکان هەمیشە لە جەنگ و کێشمە کێشی پاوەندخوازیدا بوون، کە ئەمە فاکتە نەک خواست، بۆیە کێشەی پاوەندخوازیی زێد سەرکردەی تۆکمە دروست دەکات نەک وەهم، ڕوسەکان خاوەنی قوتابخانەی تایبەتی خۆیانن پێویست ناکات ئێمە بۆ ئەوان زیادەڕەوی بکەین، چونکە خۆیان خاوەنی ئەم شارستانیەتە نوێیەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتین، کە ئەوانیش پشکی شێریان بەردەکەوێت و خاوەنی چەندین کەسایەتی ناوداری مێژووی مرۆڤایەتین کە جێگای شانازی مرۆڤایەتین و دەبێت سەدان ناو ڕیزبەند بکەین بۆیان تا لە مێژووی ئەوان نزیک بین، بەڵام پێویست ناکات بۆ ئەم کورتە وتارە لەوە زیاتر گارەگاری بۆ بکەین، دەرئەنجام ئەمە ئەوە ناگەیەنێ هەموو مێژووەکەیان زەربی سفر بکەینەوە کە نەخۆشێکی کەڵفەمی وەک پۆتین سواری سەرشێتی خۆیی بووە، ئەمریکایەکان دەڵێن؛ My Way or No Way پڕاو پڕ پۆتین لە ئێستادا هەر هێندە حاڵیە لە دنیای گۆڕانکاری و نوێخوازیدا کە بڵێت؛ یان قسەی منە یان نابێت قسەی کەسی تربێت، جا وەرە پۆتین لەو قوڕەی دەربکە، بمبورن بڵێم جا وەرە ئەو کەرەی لەو قوڕەی دەرکە.
ئێستا دنیا، جیهانی دوێنێ و پێرێ نیە، ئێستا دنیا، دنیایی گۆڕانکاریەکانی سەردەمە کە هایی تێکی سمارتی تەکنەلۆژیا جێگایی خەون و خەیاڵی دوێنی گرتۆتەوە، هەروەک لە نوسینەکانی پێشوترمدا ئاماژەم پێداوە، ئەمریکا ئەقڵی مرۆڤی بەهرەدار دەکڕێت بە هەر نرخێک بێت، سەر بە چ ئاین و قوتابخانەیەک بێت، یان چ ڕەنگ و ئەجێندایەک بێت، گرنگ ئەوەیە زرنگ و هۆشمەند بێت و خزمەت بە وڵاتی land of opportunity بکات، نەک خاوەنی چ بەگراوند و کولتوورێک بێت، بۆیە لە ئێستادا ئەمریکا پێشەنگە لە هەموو بوارێکی تەکنەلۆژیای سەردەمدا Area 51 نیشانەی ئەو گەواهیدانە دەدەن کە چۆن پاشەکەشی بە سەرباز و دەسەڵاتی ڕوسیادا کرد لە ئۆکرانیادا.
پۆتین خودی خۆی دانی بەو ڕاستیەدا ناوە کە دەڵێت؛ CIA تەواو دەستی بەسەر هەیکەلی سێکتەرەکانی ڕوسیادا گرتوە، ئێ خۆشی بۆ هەمان سیستەم کاری کردووە کە لە ئێستادا خاوەنی 200 ملیار دۆلاری ئەمریکییە، ئەی کەواتە ئەم سەرکێشیەی لە چی داوە، خۆ پۆتین قەت بە هەژاری نەژیاوە تا چەپەکان سەری لەقوڕ بۆ بگرن، تۆ بڵێیت شینی حسێن بێت و ئەوان خەواڵووبن.
ڕوسیا و پاشەڕۆژی ڕوسیا لە ئێستادا لەبەردەم دوو بژاردەدایە، تازە لەبەر هەر هۆکارێک بێت لەم شەڕەی ئۆکرانیادا گیردراوە، پۆتین و داروو دەستەکەی دەبێت خۆیان ملکەچی یاسای تاوانی مرۆڤایەتی و نێودەوڵەتی بکەن و ئاڵای سپی هەڵبکەن کە لە هەر دوو بژاردەکەدا کۆتایی بە سیستەمی مافیاگەرایەتی سەرشێتی ئۆلیگارچێتی پۆتین دەهێنێت، ئەمە فاکتە نەک فاڵ و نوشتە، یان ناشکرێ و ناشبێت تەواوی کۆمەڵگاکان لە بەردەم هەڕەشەی کەسانی نەخۆشدابن، چین بە پیتاندنی Covid-19 و ڕوسیاش بە داگیرکاری و هەڕەشەی کڵاوەی ئەتۆمی، دەبێت کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لەوە هوشیارتر بیربکاتەوە پێش ئەوەی کار لە کار بترازێت، هەر چەندە ئەمریکاش لەو جەنگە ئەتۆمیەش ناترسێ، بەڵام با نەبێت، کە بوو دەبێت بڵێین؛ هیتلەر وەجاخ کوێر نیە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت