زەبەنگ بەهادین: راست پێوەرە یان باش.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

راست و ناراست یان باش و خراپ، کامیان پێورەی
ئەخلاقی مرۆڤە، ویستی تاک بۆ کردەوەی راست ویستێکی هەمیشەییە بە مەزەنەی خۆی هەم بۆ راگرتنی ئارامی دەرونی و هەم بۆ تەندروستکردنی ژیانی، کرۆکی بابەتەکە لێرەدایە کاری راست کامەیە، رەوشتی راست چییە، کێ مۆرکی راستی لە کردارەکان دەدات، ئێمە پرسیومانە ئەوە کێیە راستی دەستنیشان دەکات و دەستورێکی بۆ دادەنێت. ئایا راستی خۆی لە مومکیناتی ناو بونی مرۆڤە، ئایا راستی دەکەوێتە ناو زانستی ئەخلاقەوە، ئەگەر راستی پەسەندکراوەکەی هەموو لا بێت، بۆ راستی دەگۆرێت بەپێی شوێن و کات، بە نمونە کەسێک چوار ژن دەهێنێت راستیەکی پەسەندکراوەو رێگەی پێدراوە لە کۆمەڵگایەکدا، بەلام هەر هەمان کردار رەتکراوەتەوە لە کۆمەلگایەکی دیدا، کێیە ئەو راستییە دیاری دەکات، یان کوشتنی قالۆنچەیەک شتێکی راستە بەس کوشتنی پەپولەیەک ناراستە.
ئایدۆلۆژیاکان بەشێکی سەرەکین لە ئاراستەکردنی کۆمەلگا بۆ دیاریکردنی راستییەکان، ئایدۆلۆژیا بەرهەمی بیرکردنەوەی مرۆڤە بە پێی مێژوو، بە واتا ئەو بیرەی کە لە ژێر کاریگەری کلتور و نەریتی ئەو گەلەدایە کە پێی خواست و سروشتی کاتەکە بۆ شوێنەکە ئەو ئایدۆلۆژیایە دارێژراوە، کەواتە ئایدۆلۆژیا هێندێکی گۆراوە و بە پیی کلتورەکان و گۆمەلگا و مێژوەکەیان دەگۆریت، بە مانا راستی کە بەشێکە لە ئەیدۆلۆژیا رەهەندێکی گۆراوە و جێگیر نییە بە مانا ئەوەی لێرە راستی بێت بە پێی ئایدۆلژیا ئێرە لە شوێنیکی دی راستی نییە و ناراستە، کەواتە راستی ناکەوێتە ناو چەمکی ئەخلاقەوە، بەلکو بەهایە هەرچەندە بەهایەکی ئایدۆلژی گۆراوە کە ناتوانین پشتی پێببەستین بۆ دیاریکردبی ئەخلاقی مرۆڤ، کەواتە دەبێت چی پێوەری ئەخلاق پێت، ئەگەر سەیری فەزیلەتەکانی مرۆڤ بکەی ژیری و دانای فەزیلەتن، ئێمە کارمان بە ژیری و دانای هەیە واتا ژیری و دانای دەتوانن ببنە ئامێری دیاریکردنی بەهایەکی دی کە باشەیە یان چاکە بە مەرجێک ئەو باشییە لە لە رێگەی ژیری و دانایی بێت بۆ نمونە هاورێیەتی، کاتێک هاورێیەتی لە رێگەی ژیری و دانای بێت دوور لە سایکۆلۆژیەتی مرۆڤ و باێلۆژیەتی بێت دەتوانرێت باشی بەرجەستە بکات و ئەو باشییە دەبێت پێوەری ئەخلاق لە سەرجەم شوێن و کاتەکان، رەتکردنەوەی مولکداری مرۆڤ لە رێگەی ژیری و دانای دەکرێت کە دەکرێتە ئەخلاقی باش لە هەموو سەردەمەکان و هەموو شوێنەکان هێمای ئەخلاقی پەسەندی مرۆڤە، کەواتە پێوەری ئەخلاقی راستەقینەی مرۆڤ باشییەتی ئەو باشییەی کە لە رێگەی ژیریی و دانای پێوانە دەکرێت و کاری پێدەکرێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت