پشتیوان عەبدوڵا وەسمان: دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بێگومان دەسەڵاتی سیاسی لەهەر وڵاتێک پێکدێت لەحیزبێک یا چەند حیزبێک کە دەسەڵات دەگرنە دەست ئەو حیزبە یا ئەو حیزبانە هەریەکەو بەپێی پەیڕەوی حیزبەکەیان کاردەکەن. لەهەندیک وڵاتدا دەسەلات لەلایەن حیزبێکەوە بەڕێوە دەچێت ئەو حیزبە کۆنتڕۆلی هەموو داموودەزگایەکی حوکمی لەژێر دەسەڵاتە و ریگە بە دروستبوونی حیزب یاکۆمەڵەی تر نادا پێیدەلێن تۆتالیتار و خۆسەپێن کە ڕێگە بە دەنگی ئازاد نادات لە ناوخەڵکدا یا هەولدەدات دەنگی نارازی لە دەسەڵات نەهێڵێت و کپ بکات یا کڕینی خەلک و کردنی خەڵک بە کۆیلەی خۆی یا بە ڕێگەی گرتن و ڕفاندن و زیندانی کردنی ئەو کەسانەی نەیاری دەسەڵاتن تەنانەت رۆژنامەنووسی ئازاد و سەربەخۆ یا کەسانی تەکنۆکرات یا ئەشکەنجەدان و تەنانەت کوشتنیان هەڵبەستنی دەیان تۆمەت لە کاتی زیندانی و یاخود کوشتنیان یا برسیکردنی خەڵک و گرتنەوەی خزمەتگوزاری لە هاوڵاتیان و گرانکرندنی کاڵاو پێداویستیە سەرەکیەکانی ژیان لە خەلک، وە لەهەموو کاتەکاندا ئەو دەسەڵاتە خۆی بە دیموکراسی خواز و کەسانی ئازادیخواز خۆی پیشان دەدات.
لە هەرێمی کوردستان لەڕێگەی دوو حیزب بەڕێوە دەبرێت کە هەردووکیان بنەماڵەن، حیزب و دەسەڵات بەکاردێنن بۆ خزمەتی خۆیان و بنەماڵەکانیان. لەهەرێمی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان زیاتر لە چارەگە سەدەیەکە دەسەڵاتدارن لەباشور، ئەم دوو حیزب و بنەماڵەیە بۆ ماوەی 30 ساڵە قۆرخی ژیان و ئازادی تاکەکانی کۆمەڵگەیان کردوە، هەوڵی لە ناو بردنی تاکەکانی کۆمەڵگایان داوە، لەدروستکردنی شەری ناوخۆ کە 36 هەزار کەسیان لە نێوان یەکتر کوشت، ئینجا دروستکردی چەندین قەیرانی جیا جیا لە نەبوونی ئاو و لە نەبوونی دەرمان و نەبوونی ئاسایشی خۆراک و نەبوونی ئارامی و ئاسایشیکی گوونجاو بۆ خەلک،پارتی و یەکیتی بۆگەیشتن بە مەرامەکانیان ئامادەن لەگەل دوژمنەکانی کورد ریکبکەون لە نمونەی 31 ئابی 1996 کە پارتی بۆ دەرکردنی یەکێتی لە هەولێر ئامادەبوو لەگەل سەدام حسێن ریکبکەوێت جەیش و دەبابەی بەعسی هینایە هەولیر وەیەکێتیش بۆ دەرکردنی پارتی لەگەل ئیران ریکەوتن، هەروەها ئەو دوو هێزە ریفراندۆمیان کردوو بەو هۆیەوە هیزە عێڕاقیەکان هێرشیان کردە سەر کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، توانیان لە 16- 10- 2017 خاکی کوردستان داگیربکەن، پارتی و یەکیتی بەردەوام لەماوەی دەسەڵاتیاندا هەوڵی کپکردن و لە ناوبردن و بێدەنگکردنی دەنگە ناڕازیەکاندا بوون، ئەو دەنگە ناڕازیانە لە مامۆستا و خوێندکار و مامۆستای ئاینی و کەسانی بێلایەن و رۆژنامەنووس ئەو دوو هێزە بەردەوام هەوڵیانداوە خەڵک بکەن بە کۆیلە و ژێردەستەی خۆیان وە بڕین و نەهیشتنی دەنگە نارازیەکان لەڕێگەی ناردنی پەیام و چاوسورکردنەوە و کڕینی دەنگی ناڕازی خەڵک و کەسانی دوور لەخۆیان کەسەر بە ئەوان لەسەر ئەم هەلوێستەش بەردەوام بوون لە 30 ساڵی ڕابردوودا تاوەکو ئێستاش لە زیندانیکردنی دەنگی ئازاد و رۆژنامەنووس و کەسانی ناڕازی لەئەگەری ڕازینەبوون و بێدەنگ بوونی کەسانی ئازاد ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و لێدان دەبنەوە بە جۆرەها شێواز دروستکردنی تۆمەت و سوکایەتی بەخۆی و کەسوکار و هەرەشەی دەستدرێژیکردنە سەر خێزان و زیندانی کردن بۆماوەی چەندین ساڵ و ئەشکەنجەی دەنگە ناڕازیەکان و تەنانەت کوشتن لە ناو زیندان و دەرەوەی زیندان و تیرۆکردنی دەنگەناڕەزاکان و رۆژنامە نووسان وەک (سەردەشت عوسمان،کاوەگەرمیانی، سۆرانی مامە حەمە، ویدات حسین و چەندانی تر .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت