یوسف محەمەد بەرزنجى: عەزیز گەردى ڕەزێکى بەبەرهەم لە دامێنى قەڵادا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تێوەردان(مداخله):
نەتەوە چۆن خاوەنى زمان و کەلتوورو خاک و سەروەرییەکانى دیکەیە، نێوەندى ڕۆشنبیرى و ڕوناکبیریش بەهەمان شێوە خاوەنى سامان و بەهاو و گەنجینەى مەزنى عەقڵى و داهێنانى تایبەت بەخۆیەتى. ئەدیب و شاعیران و نوسەران هونەرمەندەکان بەهەموو بوارو نێوەندو ڕێچکەکانیەوە، سامانى نیشتمانیى و سەروەرى و گەنجینەیى لەبننەهاتووى گەلەکانیانن، پارێزگاريکردن لەدەستکەوت و سامان و گەنجینەى وڵات و نەتەوە، بەستراوەتە بەپلەیەکى بەرز بەکەسایەتییە دەست ڕەنگین و داهێنەرو بەبەرهەم و ماندووەکانى ئەم نێوەندەوە، پێشکەوتن تەنیا لە بوارى تەکنەلۆژیاو باڵەخانەو پرودو تونێل و ڕێگاوبان و ئابوورى و پیشەسازیدا نیە، بەڵکو بەشێکى گەورەو گرنگى بەر نێوەندى ڕوناکبیرى و داهێنانى عەقڵى و هزرى مرۆڤ و کەسایەتییەکانى دەکەوێت، ئەوەى لەم دونیا جەنجاڵ و پڕکێشمەکێش و خۆخواردنەوەو داڕوخانەى مرۆڤ و وێران بوونى نیشتمان و کاوول بوونى شارستانییەکاندا دێتەدى و مرۆڤایەتى بۆنى پێوەناوەو مرۆڤایەتى لەدامێنى شەڕێکى خۆکوژیدا چاوڕێیەتى و چەکە کۆکوژو ناوکییەکان لە ئامادەباشیدان لەبەرانبەر یەکترداو لە ڕۆژو ساڵ و چرکەوکاتى نزیک بونەوەیدایە بۆ وێران بوون و کاولبوونى گۆى زەویى و مرۆڤایەتى. ڕەنگە لەئان و ساتدابێت، بۆ تێکوپێکدانى مرۆڤایەتى و شارستانیەتى هەزاران ساڵەو بۆ بەخۆڵەمێش بوونى گەردون بەهەموو زیندەورانى زیندوو مردووييەوە، بەخاکیشەوە، بەڵام ئەوەى ئەمڕۆ بۆ پێشکەوتن و بەرەو پێشەوە چونى کۆمەڵگەو مرۆڤایەتى تێدەکۆشێ، هزرمەندو نوسەرو ڕوناکبیرو هونەرمەندەکانن، کە لەسەردەستى بەرهەمى هزرى ئەواندا گەلان و میللەتان هەنگاوى گەورەى پێشکەوتنیان بەسەخاوەتەوە بڕیوەو لەمەنزڵگەى سەروەرى و وچانى بەرزدا بۆدونیاى پێشکەوتن دەڕوانن و لەخەونى گەوردا دەژین.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی نوسینەکە کلیک بکەرە سەر/ عەزیز گەردى ڕەزێکى بەبەرهەم لە دامێنى قەڵادا

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت