زەبەنگ بەهادین: ئۆباڵی ئەم نەهامەتییە لە شانی خۆمانە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەوڵەتداری بە مانای پاراستنی گەل و خاک و نیشتیمان، رێکخستنی کاروباری رۆژانە و راگرتنی هاوسەنگی ئیقلیمی لە پەیوەندیەکاندا، دەوڵەتداری پلان و ستراتیژە، تەکتیک و تەکنیکە بۆ بەرەو پێشچونی ووڵات و بنیات نانی ژێرخانی ئابوری، لەسەر و ئەمانەشەوە پاراستنی سەروەری نیشتیمان و تاکەکانی.
لەم هەرێمە دوو پارچەیەدا تورکیا لە هەر کوێ بیەوێت پەلامار دەدات، کێی بوێت بە رۆژی روناک دەیکوژێت یان دەیرفێنێت، ئێران موشەکباران دەکات، تیرۆر دەکات بە ئاشکرا بەیانی دەکات بێ ئەوەی بورێری ئەوە هەبێت ناویشی بهێنن، ئەمە دەوڵەتداریە یان بەرەڵایی، دەسەلاتداران لە هەرێمی کوردوستان هێندەی سەرقاڵی بازرگانی و تالانی و روتانەوەی نیشتیمان و خەڵکن زەرەیەک خەریکی دەوڵەتداری نین، پلانسازی شارەکان بێ بەرنامە شێوێنراوە تەنها مەبەست لێی پارە پەیدا کردنە، کێشە ئەوەیە سیاسەتی نێو دەوڵەتی لە دوای شەری ئۆکرانیا گۆرانی زۆری بەسەردا هاتووە، ئەمان لە بری خۆ ئامادەکردن و دانای رێگە چارە بۆ ئەو گۆرانە، برەویان داوە بە خۆ دەڵەمەندکردن و ماشینەوەی زیاتر.
ئەم جۆرە لە دەوڵەتداری بێ باکی و بێ خەمییە لە داهاتوی ووڵاتەکە لەبەر ئەوەی کاری ئەم دەسەلاتە بۆ داهاتوی نیشتیمان و نەوەکانی داهاتوی نییە، رەنگە خائین باش بزانن شانیان دەوڵەتی راستەقینە هەلناگرێ، گەلیش تەواو بێ ئومێد بووە تەواو تەسلیمی خواست و یستەکانی دەسەلاتە، بگرە لە زۆر لایەن بووە بە بەشداری دەسەلات لە گەندەلی و ماشینەوە، بەم ریتمە دەسەلات بەردەوام بێت شکستێکی گەورە دێتە بەردەم هەرێمی کوردوستان ئەوەی باجی ئەو شکستەش دەدات گەل و خاکە دەنا دەسەلاتدارن ئەوەندەیان کۆکردۆتەوە بە ئاسانی دەرۆن و ژیانێکی شاهانە لە دەرەوەی ولات بۆ خۆیان مسۆگەر کردوە، ئەوەی ئێستا بەسەرمان دێت و ئەوەی داهاتو ئێخەمان دەگرێت ئۆباڵی لە ئەستۆی خۆمانەو دەبێ وەک زەهر بینۆشین تا ئاوا بێ ئومێد و بێدەنگ بین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت