فەرەیدون کونجرینی: دڵـە نەتەوەییەکە!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دکتۆر عبدولڕەحمان قاسملو دەڵێت: ژنان لە کاروباری کۆمەڵگەدا زیاتر بەشداربن» ئەو ولاتە پێشکەوتووتردەبێت و ئاستی شارستانی بەرەو پێش دەچێت و مافی ژن و منداڵ زیاتر پارێزراودەبێت» دەشڵێت ئەوان دڵسۆزترن بۆ نیشتمانەکەیان.
ئامینەی کاکەباوە یەکێکە لەو خانمانەی ڕێنماییەکانی سۆسیالستی و ڕادیکاڵبونی تێپەڕاندوەو لەماف و داواکارییەکانی گەلەکەیەوە سەرچاوەی گرتوە، کە سەرکردەیەکی وەک پێشەوا قازی محمد و دکتۆر قاسملۆ و شێخ عزەدین حسێنی و دکتۆر شەرەفکەندی سروشتی پەروەردەیەتی و ڕێگایەکی دوور و دژواری هەبووە، ڕێگایەک کە مەحاڵ و مەحاڵە کەسیتر پێیدا تێپەڕیبێ» جۆرێک لەژنی سادەیە کە ناتوانیت وێنای بکەیت.
خاتونێکی وەک ئامینە کاکەباوە توانی بە ڕادیکاڵبونی گۆڕانکاری لە سیستەمی سویدو هزری سیاسییەکانی ئەو وڵاتەدا بکات لەوەی وڵاتەکەیان چۆن دەپارێزن” هەروەک لە لێدوانێکیدا دەڵێت: ناهێڵیین ئەردۆغان لەوپەڕیی دنیاوەبێت و دەست لە کاروباری سوید وەربدات و ئەو مافەی نیە سیاسەتی دیکتاتۆری تێکەڵ بە ئەزمونی سیاسی سویدی بکات.
ئامینە کاکەباوە یەکێک لەو کەسایەتییە سیاسیانەیی کە لە دەورانی سەرەتای ژیانیدا بە زێڕین و شۆڕش و پێشمەرگایەتی کاری کردووە و لە کاتی چوونی بۆ سوید وەک چەپ ناسراوە. خاتون کاکەباوە لە چیاکانی کوردستانەوە دەستی پێکرد، وەک سەرەتای دەرکەوتنی لە پەرلەمانی سوید کورسیەکی پەرلەمانی تەرخانکرد.
بۆ وەبیرهێنانەوەی دەرکەونێکی تر» ماوەیەک لەگەڵ حزبەکەی (پارتی چەپی سویدی) ناکۆک بوو، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕایەوە لینکی ڤیدیۆی مامەڵەی ڕەگەزپەرستی کۆچبەرانی سۆماڵی لە ئەکاونتی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردبۆوە. دواتر ئاشکرابوو کە ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاوکرابویەوە، لەلایەن دەزگایەکی دژە کۆچبەرانی سوید بەرهەمهێنرابو.
دوای ئەم ڕووداوە پارتی چەپی سوید داوای دەستلەکارکێشانەوەی ئامێنی کاکەباوە دەکات» هەروەها ئامێنە لە یەکێک لە هەلوێستی فەیسبووکیدا ڕایگەیاندبو کە نایەوێت دەستلەکار بکێشێتەوە، لەگەڵ ئەوەیشدا ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی فەیسبووکیش لە پشتیوانیکردنی ئامینە وەستاوەستان و داوایانکرد ناکرێ خانمێکی زانای سیاسی وا دەسبەرداری پۆستەکەیبێت. بەو جۆرەی هێناویەتی و دەگەڕێتەوە بۆ خۆی وەک کەسایەتی و شەڕکەر بەپشتیوانی دەنگدەران و خەڵک هێڵدرایەوە، کردارێکی باشبوو کەسێک هەموو ژیانی لە شەڕکردندا بەسەر بردوو بهێڵدرێتەوە، بەتایبەت دژی ئیسلامی سیاسی و گروپە تێکدەرەکان، دەبێت پاڵپشتی بکرێت و دانی پێدا بنرێت بۆ بەرگریکردن لە پایە سیاسییەکانی لیبراڵ و ڕادیکاڵیەت و چالاکییە سیاسییەکانی کورد.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت