عیماد عەلی: کە ئەخلاق تێکدرا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

شارستاتنیەتەکانی میژوو لە دروستبونیانەوە تاوەکو گەیشتن بە لوتکە و دواتر دارٍمان، بە چەندین قۆناغدا تێپەریون، لە سەرجەمیاندا ئەخلاق ئەو بنەما سەرەکیە بووە هەمیشە جێگیر بووە و چین و توێژەکانی بە گرێدراوی بەیەکەوە هێشتۆتەوە، بەڵام کە دۆخەکە گەیشتە حاڵەتی لەرزین و دواتر نەمانی ئەخلاق، ئەوەی هەیە و دروستکراوە و پەرەی پێدراوە دادەهزرێت و توشی هەزار ئافات و نەخۆشی و دەردەسەری دەبێت و زوو یا درەنگ لەناودەچێت. لەم بارەوە تەماشای سەرجەم شارەستانیەتەکانی گریک و رۆمان و میزوپۆتامیا و دۆڵی نیل و چین و هیند و زۆر شوێنی تر بکە.
لێرەدا ئەخلاق وەکو بنەماەیەکی سەرەکی و رێژەیی ژیان بە گشتی باس دەکەین نەوەکو تەنها لە رووی ئاینیەوە. جا ئەگەر تۆیەک هیچ شتێکت دروست نەکردبێت و لە سەرەتای کەوتنە سەرسکەری باری شارستانیدا بیت و هەزار و یەک گرفتت بۆ خەڵک لە سەرجەم رووەکانەوە دروستکردبێت، ئەوا ئەخلاقیش وەکو بنەمای سەرەکی و بەتینی بەستەری بەهێزی پوەیوەندیە هەمەچەشنەکانی بەرێوەچونی ژیانی خەڵک و بەرگری بەهێزی خۆی و بەربەستی لەقبون و لەناوچونی پێکهاتە و باری کۆمەڵایەتی خەڵک خۆی نەسپاندبێت، چارەنوست زۆر خراپ دەبێت.
ئەمە لە حاڵەتێکدا ئەگەر سەرجەم فاکتەر و مقەوماتەکانی دیکەت فەراهەم کردبێت و هیچ کەموکورتیەکت نەبێت، بەڵام کە تۆیەک تاوەکو ئێستا لە هیچ بارێکەوە نزیکی ئارامی و دڵنیایی و دروستکردنی واقعێکی پێشکەوتووی سیاسی و کۆمەڵایەتی نەبوبیتەوە و ئەخلاقت بلەرزێت و پابەند نەبیت بە بنەماکانیەوە، هەر لە سەرەتاوە هیچت بۆ ناکرێت وتووشی دارٍمان دەبیت.
لەو روانگەوە تەماشای دەسەڵاتی سیاسی کوردستان بکەن، بۆتان روون دەبێتەوە کە چەند بێسەروبەر و چاولێکەر و لاوازە و کەموکورتی زاڵە بەسەر ژیانمامندا لە لایەکەوە و لە لایەکەی تر دەزانین لەوەش بە پێوانەی ئەخلاقی رۆژهەڵاتیانە دەیبینین چەند بێفەرٍ و بێسەروبەرین. بۆیە لەوە یەکلایی بوینەتەوە کە بە هەموو جۆرێک ئەم شێوە ژیانە چارەنوسی لەناوچون و تەفروتونابونە و هەر لە سەرەتاوە توشی هەڵدێران و شکستی گەورە دەبین.
ئەگەر تەماشای وەزع و باری ئەخلاق بە پێوەری گشتی جیهانی بکەین هەموو بوارەکانی ترمان بۆ روون دەبێتەوە و دەزانین چەند پێویستمان بە خۆداچوونە و وەرگۆرٍان و گۆرٍان و دووبارە و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی ژیانی خەڵکمان هەیە، ئەمە ئەگەر ئەگەر ماوە و کات مابێت، ئەگینا تەنانەت بواری خۆراستکردنەوەش نەماوە و وەکو نمونەکانی مێژووی جیهان توشی دارٍمانی گەورە دەبین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت