زەبەنگ بەهادین: ئەمجارەش دەستێکی تەڕمان پێدا بێنن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

قسەکردن بۆ بەتاڵکردن
هەموو جار نزیک لە هەڵبژاردن دەسەلاتەکان دەکاتە کۆتر و دایکە بەسۆزەکەی میللەت، نەرم و هێمن و دڵفراوان، بەخشندە و بچوکی هەموان، نمایشێک دەکەن بە ئاسانی برینەکانی لە خاک و گەلدا دروستیان کردووە بە خۆڵی زمان لوسی و خزمەتکاری میللەت دەیشارنەوە.
کۆبونەوەی بلاسخارت لەگەل سەرجەم حزبەکانی کوروستان بۆ زەنگی ئاگادارکردنەوە بوو، ئەگەر هەڵبژاردنی ئەمجارە بەو رێژە کەمە خەلک بەشدار بێت کۆمەلگای نێو دەوڵەتی پشت لە دەسەلاتی کوردی دەکات، ئەم دەسەلاتە یەک لە دوای یەکانەی هەرێمی کوردوستان خۆیان باش دەزانن چ نەهامەتییەکیان بۆ ئەم خاک و گەلە دروستکردوە، پێویستیان بە کەس نییە بەرچاو رونیان بداتێ، هێندە ولاتێکی گەورەیان بە دەستەوە نییە تا فریانەکەون نەهامەتییەکانی میللەتەکە نەبینن، دوو پارێزگا و لەتێکە دابەشکراوە بەسەر دوو پارتی سەرەکی، هەردو لایان بە هۆی ماشینەوەی زەوی و خاکەئەم دوو پارێزگایە کۆڵان بە کۆلان و شەقام بە شەقامی هەمووی شارەزان، هەموو ئەو کێشانەی ئەمرۆ هەن خۆیان خولقێنەرین، نە سروشت بووە نە تاکەکانی گۆمەلگا.
ئەو نمایشانەی دەکرێت لەگوێگرتنی دەسەلات بۆ رۆژنامەنوسان و میدیاکاران جگە لە نمایشێکی کارتۆنی هیچی تر نییە، وەک دەرزی بەنج کۆمەلێ پەیمانی درۆین و کۆمەلی ئۆفەری کاتی دەدەنە میللەتەکە تا کارەکەی خۆیان مەیسەر دەبێت پاشان دەگەرێنەوە سەر بەرە کۆنەکەیان، سەردەمێک بە بەرنامەی تەنز ئامێز، سەردەمێک بە ئۆپۆزسێئنی درۆینی دەستکردی خۆیان و سەردەمێک بە دروشمی قەبە قەبە میللەتیان هەلخەلەتاند و تورەی مییلەتیان دامرکاندەوە، ئێستاش بەم دیموکراسییە درۆینەیە و بەم دڵە فراوانە دروستکراوە، تەنها ئەوەندەی هەلبژرادن بەردەوام دەبێت، کێشەی میللەت ئەوەیە خۆشباوەر و زوو باوەرە، با ئەمجارە دلفراوانی و سەرکردەکان لە گوێگرتن بۆ کوردێ کە بە فارسی قسان دەکاو لە نمایشی گوێگرتن و ووتنی راستییەکان لە بەرچاو رۆژنامەنوسان و میدیاکاران کاری خۆیانمان پێ بەرێدەکەن، وەک کورد وەتەنی دەلێ ئەمجارەش دەستێکی تەرمان بۆ پێدا دەهێنن.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت