زانا ڕەزاق: زۆرجار دۆستی تۆ دوژمنی تۆیە، دوژمنی تۆش دۆستی تۆیە.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەکەم/ کاتێک تۆ نووسەری یان هەر کەسێکی تر ئاوا هەلەیەک بەرامبەر کەسی تر دەکەی، ئەویش چاوپۆشیت لێناکات یان هەلەکەت پێدەلێت یان داوای یاساییت لەسەر تۆمار دەکات، ئەوا ئەمە بۆ تۆ زۆر باشە، چونکە بەهۆی ئەمەوە هەلەی تر و تاوانی تر ناکەیت. بەلام کە چاوپۆشیت لێکرا یان خۆت زانیت هەلەی خۆتەو گوێت پێنەدا، لەوانەیەو بەئەگەری زۆر ڕۆژێک بێت تووشی کەوتنی گەورەت بکات و بەهیچ هەلنەسیتەوە. بەلام دۆستەکە لەگەلت وانیە و واناکات وادەزانێ باشە بەس خراپە، ئەوەی سەرەتا ووتم باشە نەک ئەوەی تر. بۆیە ئێمەی مرۆڤەکان هەلەو شکست بۆمان باشترە لەسەرکەوتن و هەلەنەکردن، چونکە سودی تێدایە بەمەرجێک دانێ پێدابنێن.
دووەم/ کاتێک تۆ فێرخوازی لە زانکۆ و شوێنی تر، ئەوا ئەگەر لەگەل مامۆستاکە پەیوەندیت زۆرباش بێت یان خزم و برای ئەو بیت، هاوکاری باشت دەکات لەوەی کە پێشوەختە نمرەی باشت پێبدات، بەلام ئەوە وا دەکات بەئارەزووی خۆت چەند بخوێنی یان نەخوێنی، چونکە تۆ دەزانی دەردەچیت و بێترسی، بەلام ئەگەر مامۆستاکە توندبوو لەگەلت یان ڕقیشی لێبووی زۆر توند و تۆل دەبێ لەگەلت، ئەوە بۆ تۆ زۆر باشە. چونکە ئەمە وا دەکات تۆ بخوێنی و خۆت ماندووبکەیت، چونکە تۆ لە ئەنجامەکە دەترسی یان ئاواتێک و ئامانجێکی گەورەترت هەیە. هۆی ئەوەشە یەکەم لەبەر ئەوە وا دەکات وادەزانێ باشە، بەس خراپە. دووەمیش وادەزانن خراپە بەس باشە.
سێیەم/ کاتێک کەسێک دزیت لێدەکات تۆش زانیت یان دەزانی، ئەوە ئەوەش بۆ تۆ باشە. چونکە ئەمە وادەکات تۆ هەلەو کەم و کورتیەکانت چارەسەر بکەیت یان ڕێگای تر بدۆزییەوە. بەلام ئەگەر هیچ دزێیەکت لێنەکرابا، ئەوا تۆ هەلەو کەم و کورتییەکانت نابینی. لەوانەیە ڕۆژێک بەجۆرێک دزیت لێبکرێت هەموو سەروەت و سامانت لێبردرێت و ئیفلاسیان پێکردبای. یانی دەکرێ بلێن دزیکردن هەبوونی دزیش باشە، چونکە ئەزموونت پێدەبەخشێت.
چوارەم/ چونکە ئێمەی مرۆڤەکانی کۆمەلگەی ڕۆژهەلاتی هۆشیاریمان نزمە یان بلێین چەمکەکان و شتەکانمان بۆ شینەکراوەتەوە، ئەوا زۆرجار ئاشکراکردنی تاوان و شێوازی تاوان خراپییەکان خراپە باش نیە. چونکە کەسانێک سودی لێوەردەگرن، چونکە لەبەرژەوەندییانە. بەلام زوو ئاشکرا دەبن، بەلام کەسانی تریش ئەزموون لە شێوازەکەی وەردەگرن کە مرۆڤانێک هەن ئاوا تاوان و شتی خراپ دەکەن.
پێنجەم/ کاتێک تۆ نرخی بەنزین یان هەر شتێکی تر گران دەکەی، ئەوا بۆ تۆ زۆر باش نیە. چونکە لەدوورمەودادا ووردە ووردە خەلک لێت دووردەکەوێتەوە. یانی کڕیارت کەم دەبێتەوە، بەلام ئەگەر نرخی شتومەکەکان هەرزان بوو، ئەوا بۆ تۆ زۆر باشە. چونکە ئەمە وا دەکات ووردە ووردە خەلکی زیاتر بێتە لات و زیاتر بیفڕۆشیت. کاتێکیش زۆر فڕۆشرا، ئەوا بۆ خۆت قازانجی باشیش دەکەی. چونکە ئەگەر بلێین لە شوێنێک نرخی شتومەکێک 10هەزار بێ، هەزاری قازانج بکات، تۆش بە نۆ هەزار بیفڕۆشی، خەلکیش ئاشنا و زانیاری لەسەر هەردووکی هەبێ ئاوا هەردووکتان هی کێ لەڕۆژێکدا زیاتر دەفڕۆشێت؟ ئەی دوو مانگ؟ بێگومان ئەوەی هەرزانترە هەر بەهۆی ئەمەشەوە حیسابی فڕۆشتنەکەشی بکەین بۆمان دەردەکەوێت لە دوورمەودا قازانجی هی تۆش لە هی ئەو کەسە باشە کە شت گرانتر دەفڕۆشێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت