هەژار نامیق: بێ هەڵوێستی ئێمەو بەزمی شێر و ڕێویەکە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پەیامبەرمان درودی لەسەر بێت دەفەرموێت: لاوازترین ئیمان ئەوەیە کە لە دڵەوە بێت، وامان لێهاتووە ئەو ئیمانە کرچ و کاڵەشمان نیە.

لەدارستانێک چەند شێرێکی لێدەبێت دووڕێوی فێڵباز هاوڕێ شێرێکى چاوچنۆک ئەبێت پلان دائەنێت خۆی ببێتە پاشای دارستان و بەهاوکاری دووڕێویەکە شێرەکانى تر دەکوژێت و دەبێتە پاشای دارستان و ڕێویەکانیش دەبنە دەستەڕاست و چەپی، شێربرسی ئەبێت و بەڕێویەکان ئەڵێت: خۆشترین گۆشتم بۆ بهێنن ئیتر هەر ڕۆژەو ئاژەڵێک دەکەنە قوربانى و دوو ڕێویەکەش لەبەرماوەی شێرەکە خۆشی ئەگوزەرێنن ئاژەڵەکان لە کەمی ئەدەن و هەنێکى لەترسی گیانی دارستانەکە بەجێ ئەهێڵن و هەندێکى دەبنە قوربانى، ڕۆژانە چاوچنۆکى شێرزیاد ئەکات و بەسەر تێریش پەلاماری ئاژەڵەکان ئەدات و برینداریان ئەکات و ڕێویەکانیش بەدەم پێکەنین یاری بەنێچیرەکان ئەکەن و مەست و سەرخۆش ئەبن، بەیانیەک شێر هەڵدەسێت و هیچ خۆراکێک ئامادە نیە بەڕێوی دەستەڕاست ئەڵێت: بۆ هیچ خواردنێک ئامادە نیە؟! ئەڵێت: گەورەم هیچ ئاژەڵێک نەماوە لێرە! برسێتى شێر بڕستى لێئەبڕێت و شێری دەستە ڕاست کە بەحیلە و فرت و فێلڕ بەناوبانگە دەڵێت: پاشام بۆچی ڕێوی دەستەچەپت بۆ نەهێنم و بیڕازێنمەوە ئەو هیچ کارێک ناکات و گۆشتەکەشی بەچێژە. پلان دائەنێن و ڕێوی دەستە چەپ ئەکەنە ژەمێکى خۆش و تێردەبن، بەیانی شێر لە تاو برسێتى زوو هەڵئەسێت و ڕێوی دەستە ڕاستیش چاوەکانی لێکناو و کلکى خستوەتە بەینى قاچەکانی شێرپەلاماری ئەدات و ڕێوی کەوڵ دەکات.
کاتێک شێرێکى چاوچنۆک و برسی پەلاماری هاوڕێکانمان پەلاماری خاک و ئاوهەواکەمان ئەدات و ئێمە هەنێکمان لەترسا و هەنێکمان لەبرسا بە بێدەنگی دادەنیشین ڕۆژێک دێت وەک دوو ڕێوی دەستەچەپ و ڕاستی شێر دەبینە قوربان ئەگەر سەدان جار نۆکەری بۆبکەین و هاوڕێکانمان بە فرت و فێڵ بدەین بە کووشت، بەڵام ئەگەر لە دوای ئەوەی چەند جارێک هەڵوێست وەرگرتن هەبوو ، نە شێر هێندە چاوسور دەبێت و نە ڕێوی دەستە چەپ و دەستە ڕاست هێندە بێباک لە ئاست خاک و نیشتمان و هاوڕێکانیان.
جادەگێڕنەوە ئیزرائیل دەڕوات گیانی کەسێک بکێشێت: بە ئیزرائیل دەڵێت: مۆڵەتم بدە تەنها ماوەیەک و بەسە ئیزرائیل ڕۆحى دراوسێ دەستە چەپ و دواتر دەستە ڕاستی دەکێشێت و دێتەوە لای ئەو کەسە، بەئیزرائیل دەڵێت: مۆڵەتم بدە! ئیزرائیل لەوەڵامدا دەڵێت: ڕۆحی دراوسێ دەستەچەپم کێشایت بە هۆش نەهاتی و ڕۆحی دراوسێ دەستە ڕاستم کێشایت بە هۆش نەهاتی دواجار دەبێت ڕۆحی تۆ بکێشم چونکە ڕاست و چەپم کێشایت و لەسەرخۆشی و بەدمەستی خۆت نوقم بووبوویت.
بێ هەڵوێستى ئێمە بەرامبەر نەبوونى خزمەتگوزاری، بەرامبەر نەبوونى (ئاو، هەوا، کارەبا، مووچە، ئاوەدانی، بەرامبەر لەشکەری داگیرکەر و بەرامبەر ئەوەی کۆمەڵێک خائین و خۆفرۆش بوونەجاشی تورک و فارس و ڕۆڵەکانی ئەم نیشتمانەیان خەڵتانی خوێن کرد هەر وەک ڕۆح کێشانى ئەو دووکەسەیە کە یەک لە دوای یەک ڕۆحیان کێشرا و هیچ بەهۆش نەهاتەوە و دواجاریش یاسای گەردوون وایە و ڕۆحی ئەمیش دەکێشن.
لە 2014 کە دەست کرا بە کەمکردنەوەی مووچە و لێبڕین تا ئێستاکە بەوسوکایەتیەکردنە مووچە دابەش دەکرێت، کاتێک هەڵوێستمان نەبوو کە ڕۆژانە ڕۆڵەکانمان لە جادە خراپەکانی گەرمیان بەڕووداوی هاتووچۆ شەهید بوون، کاتێک لەناو جەرگەی سلێمانى و کوردستان میتى تورک ڕۆڵەکانی ئێمەی خەڵتانی خوێن کرد، کاتێک هیچ خزمەت گوزاریەکمان نیە و ئامادە نەبووین هەڵوێست بنوێنین، کاتێک بە قرچەی چلەی هاوین کارەبامان لێ دەکوژێننەوە، کاتێک نەخۆشخانەکانى هیوا بە هۆی خراپی کوالیتى (نەوت و گاز و بەنزین ) پڕدەبێت، کاتێک دەرمان لە نەخۆشخانەکان نامێنێت ، کاتێک ڕۆژدوای ڕۆژ نەخۆشخانەی گشتى دادەخرێت و تایبەتى دەکرێتەوە، کاتێک قوتابخانەکان دەفرۆشرێت و دەکرێتە مۆڵ و تیاتڕۆخانە، کاتێک بە 20شەو قەترەیەک ئاوت نایەت و فزەت لێوە نایەت، کاتێک بەرمیلێک نەوتت پێ ڕەوا نابینن، کاتێک باج و خەراج زیاد ئەکەن و بێدەنگ بووین دەبێت چاوەڕوانى ئەوە بین شێر هەر ڕۆژە برسیتر ئەبێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت