پیتزای ئیتالی چۆن دروست دەکرێت.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تایبەتە بە وتاری کورد

ئەم زاراوەیە بۆ یەکەمجار لە بەڵگەنامەیەکدا دەردەکەوێت، کە لە بەرواری 12ی ئابی 1799 نووسراوە، کە تێیدا جێنارۆ ماخێلۆ، کە وەک پیتزا سازێک کاردەکات، پێشنیاری دروستکردنی پیتزای پێشکەش کرد بە پۆلیسیای جەنەراڵ لە ناپۆلی – لە ماوەی کۆماری پارتینۆپی.

پاشان لە ناپۆلی، لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمدا، ئەم پیشەیە پەرەی سەند بۆ پەنجا شوێن.

پیتزای تەواوی ئیتالی چۆن دروست دەکرێت.
1- یەک کیلۆ ئارد
2- نیولیتر ئاو یان نیو کیلۆ ئاو
3- 50 گرام خوێ
4- 30 گرام هەڵاتە یان خومرە
5- 100 گرام ڕۆنی زەیتون
گەر حەزت کرت بۆ ئەوەی ناسک بێت 2 هێلکەی تێکەڵاو بکە.

چۆن دەست پێبکەین:
1- سەرەتا تەشتێک بهێنەو نیو کیلۆ ئاوەکەی تێبکە
2- 30 گرام هەڵاتەکەی تێبکە.
3- 50 گرام خوێی تێبکە
4- جوان تێکی بدەو بیشەوێنە.
5- ئینجا یەک کلیلۆ ئاردەکەی تێبکە.
6- جوان بەهەردوو دەست یان بە مەکینەی شێلەر، بیشێلە تا 10 دەقە. تا دەگاتە خۆگرتن، ئینجا 100 گرام ڕۆنی زەیتونەکەی تێکەڵ بکەو دیسانەوە بۆ ماوەی 5 دەقە بیشێلەوە.
7- گەر حەزتکرد هێلکەی تێبکەیت بۆ ئەوەی ناسک بێت، دەبێت پێش ئەوەی ئاردەکەی تێکەڵاو بکەیت، هێلکەکە بەگیراوەیی واتا زەردێنەو سپێنکەی جوان لە قاپێکدا تێکەلاوی بکەیت، ئینجا بیکەیتە تەشتەکەوە.
ئێستا هەویرەکە ئامادەکراوە، دەبێت بۆ ماوەی 15 تا 20 خولەک، لەناو تەشتەکە کە بەشێوەی گونک دانراو بیت و داپۆشرا بێت لە شوێنیکدا. پاشان هەویرەکە دابەش بکە بەسەر 5 بەشەوە. دەشتوانی بیکەیت بە 7 بەش و بیکەیت بە گونک لەسەر سینییەک و بیخەیتە شوێنیکی ساردکەرەوە کە پلەی گەرماکەی 7 پلە بێت بۆ ماوەی چەند کاژمێرێت.
دەشتوانیت لە شوێنی بەستەر یان موجەمیدە دای بنێیت بۆ چەند ڕۆژێک، بە پێی پێویست بەکاری بهێنیت. کاتێک ویستت بەکاری بهێنیت بۆ نمونە دوو گونک، لە بەستەرەکە دەری دەهێنیت و لە شوێنێکی ئاسایی دای دەنێیت بە داپۆشراوی بە نایلۆن و تا تۆزێک خاو دەبێتەوە بۆ بەکارهێنان.
پانکردنەوەی پیتزا بۆ ئەوەی جوانییەک بە خۆوە بگرێت، بە ئاردی گەرمەشامی زبر بخەرە ژێر گونکەکەو پاشان بە تیرۆکەکە پانی بکەرەوە، ئینجا هەوڵ بدە پیتزا لێواریكی هەبێت بۆ ئەوەی سۆسی تەماتەو پەنیزی مۆزارێلاکە چوارچێوە بگرێت.

سۆسەی تەماتەی پیتزا چۆن دروست دەکرێت
1- نیو کیلۆ تەماتەی پاککراو، واتا توکڵەیکەی لیبکەرەوە
2- بیدە لە مەکینە تا دەبێت بەئاو
3- بێ پاڵێوە تا خڵتەکەی لی بگریت.
4- 100 گرام ڕۆنی زەیتوونی تێکەڵ بکە.
5- 50 گرام خوێی تێبکە
6- بیکوڵێنە تا تۆزێک خەست دەبێتەوە، پاشان لە شوێنێکی سارد دایبنێ

ئەوەی کە باسمان کرد تەنها ئامادەکراییە بۆ پیتزا، کە دەتوانیت لەو پێکهاتەیە پیتزای مارگاریتە دروست بکەیت. کە پێک هاتووە لە نانی پیتزاو سۆسەو پاشان پەنیری مۆزارێلای دەکەیت بە سەریدا. پیتزا 24 جۆری هەیە، ئەویش بە پێی ئەو جۆرە خواردنانەی کە ئامادەت کردووەو بەپێی ناوەکان لێکجیادەبنەوە وەک نمون> پیتزای Tonno e Cipolla، کە پێک هاتووە لە پیازو ماسی قتوو، دەشتوانیت پیازەکەی لابەریت. دەتوانیت گۆشتی زۆر تەنک کە تێکەڵی خوێ و ڕۆنی زەیتی بکەیت ماوەیەک، پاشان بیخەیتە سەری نانە ئامادەکە بۆ ناو فڕنەکە، یان باینجان و کولەکەو بیبەری رەنگاو رەنگ کە ئامادەکرا بیت بە خوێی و رۆنی زەیتون بۆ ماوەیەک لە ناو فڕندا دایبنێیت و پاشان بیکەیت بە سەر پیتزاکەداو بیخەرەوە ناو فڕنکە تا دەبرژێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت