ڕێباز مام شۆرش: چاکسازى بەکێ دەکرێت لەم بارودۆخەى ئێستا.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چەندین ساڵە باشورى کوردستان بۆتە هەرێمێکى سەربەخۆ، بەڵام لە بەر ملمڵانێ دوو حزبەکە نەتوانتراوە وەکو پێویست دامودەزگایەکى پتەو لە پێناو رایکردنى کارەکانى هاوڵاتیان دابمەزرێت، لە بەر واستەو خزم خزمێنە، ئێستاش هاوڵاتیان داواى چاکسازى دەکەن لە حکومەت، بەڵام چاکسازى بەکێ دەکرێت لەو دۆخەى ئێستا.
لە زۆربەى وڵاتە دیموکراسیەکانى دونیا سەنگى قورسیایى گۆرانکارى و چاکسازى لە بوارەکانى سیاسى و ئابورى و ئیدارى و کۆمەڵایەتى، بەپەرلەمان دەکرێت، بەڵام بەداخەوە لەو هەرێمەى ئێمەدا پەرلەمان رۆلێکى ئێکجار سلبى بینیوە نەیتوانیوە بە ئەرکەکانى خۆى هەلبستێ، کە چاودێرى دامودەزگاکانى حکومەت و دەرکردنى یاسا. ئەمەش هۆکارەکەى دەگەرێتەوە بۆ ئەندام پەرلەمانەکان کە نەیانتوانیوە لە هۆڵى پەرلەمان نوێنەرى راستەقینەى خەڵک بن.
بەڵکو ئەوەیان بۆ خەڵک سەڵماند کەنوێنەرى راستەقینەى مەکتەب سیاسى حزبەکانن، جگە لەوەش ئەوەى لەم پەرلەمانە وەک دەزگایەکى کارتۆنى لێکردوە ئەوەیە کە بەمنتیقى زۆرینەو کەمینە هەڵسوکەوت دەکات، نەک بەپێ ناوەرۆکى باشى و خراپى پرۆژەکان، بۆیە من واى دەبینم بەو میکانیزمەى پەرلەمان گرتوویەتى بەر، هیچ چاکسازییەک ناکرێت.
چونکە لە کوردستان مەکتەب سیاسى هەردوو حزبەکە لە جیاتى پەرلەمان بریار لە سەر پرۆژەو یاساو چاکسازى دەدات، کاتى ئەندام پەرلەمان کارى لێ تێکچو خۆى تەنها بە نوێنەرى حزب زانى، حزبیش بەرژەوەندى نەتەوەى یەکسانکردن بە پەرژەوەندى حیزبى و ئومێد لە گۆردەنرێ، کە پەرلەمان وەزیفەى خۆى ئەدابکات، کەنوێنەرى خەڵکە نەک حزب، ئەو کات ئومێد هەیە بۆ چاکسازى بەبێ ئیرادەى حزب کە بەربەستە لە زۆربەى شتەکان. بەڵام لە کوردستان رۆڵى حکومەت زۆر لاوازە بۆ چاکسازى، بەڵام لە دونیاى دیموکراسى و گۆرانکارى و چاکسازى بەحکومەت دەکرێت، حکومەتێک دامودەزگایەکى ئیدارى و ئابورى سەربازى بەهێزى هەبێت، هەموو ئەم دەزگایانە بە پەیوەندییەکى یاسایى بەیەکەوە بەسترابن، بەڵام وەکو زۆر وتراوە ماف بەخەڵات و دیارى نابەخشرێ، ئاستى تێگەیشتن و پێگەیشتنى ئێستا لە ئاستى زۆر بەرزدایە، لە کردار زیاتر بەهیچ بەلێنێکیتر رازی نابیت خەڵک داواکارییەکانیش لەو پەرى بەرزیدان و داخوازى هەموو خەڵکى لە خۆگرتووە، دەبوایە دەسەڵات سوپاسى خەڵکى کردبایە کەموکورییەکانى نیشانى دەسەڵات دەدان، نەک خەڵک و حیزبەکان بە چاوێکى سەیر تەماشە بکرێن و وابزانن ئاشەوەگێرین. بۆیە ئێستاش ئەلێم چاکسازى بەکێ دەکرێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت