بۆب دیلان: لە ڕێڕەوی بادا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گۆڕینی: خالید مەجید فەرەج
بۆب دیلان شاعیر و گۆرانیبێژ و ئاواز دانەری ئەمەریکی خەڵاتی نۆبڵی لە ئەدەبدا وەرگرتووە

(لە ڕێڕەوی بادا)
دەبێت مرۆڤ بەسەر چەند ڕێگادا
بڕوا
تاوەکوو بانگی کەین
مرۆڤ؟
دەبێت کۆتر بەسەر چەند دەریادا بفڕێت
تاوەکوو بتوانێت لەسەر لمەکە بنوێ؟
بەڵێ
چەند جار دەبێت بۆمبەکان بتەقنەوە
تاوەکوو تا ئەبەد قەدەغە بکرێت.
هاوڕێکەم وەڵامەکە
لە ڕێڕەوی بادایە
بەڵێ
دەبێت چەند ساڵ شاخەکان خۆیان ڕابگرن
تاوەکوو دەریاکان ڕایان دەماڵن؟
بەڵێ
چەند ساڵ دەبێت گەلێک بژی
تاوەکوو ڕێگەی پێ بدەن سەربەست بژی؟
چەند جار دە بێ ڕووت وەرگێڕی
و وای پیشان بدەیت کە نایبینیت؟
هاوڕێکەم وەڵامەکە لە ڕێڕەوی بادایە
وا دەردەکەوێت وەڵامەکە
لە ڕێڕەوی بادا بێت
چەند جار دەبێت مرۆڤ سەر بەرز کاتەوە
تاوەکوو ئاسمان ببینێت؟
دەبێت چەند گوێت هەبێت
تاوەکوو گوێت لە گریانی خەڵک بێت؟
چەند مرۆڤ دەبێت بمرن
تاوەکوو مردن زۆرمان لێ بکات
کە تێ بگەین ئەوان مردوون؟
وەڵامەکە لە ڕێڕەوی بادایە هاوڕێکەم
لە ڕێڕەوی بادایە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت