عیماد هەلی: ئەم پشێویە دەرئەنجامی بەرپانەبونی شۆرٍشی راستەقینەیە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەچاو خشاندنێکی خێرای هەندێک لە شۆرشە جیهانیەکانی وەکو ئەوەی فەرەنسا و بە نیمچە بەراوردکردنێک لەگەڵ ئەوەی لە کوردستان روویداوە، لەگەڵ خوێندنەوەی ئەم پشێویەی ئێستای کوردستانی باشور، زۆر شتی نەزانراومان بۆ دەردەکەوێت.
ئێمە باش دەزانین کە کێشەکەمان بەگشتی پەیوەستە بە نەبوونی وڵاتەوە نەک گرفتێکی لاوەکی شارێک یان ئاڵۆزیەکی بچوکی نێوخۆیی یان مەسەلەیەکی رەگەزی یان ئایینی یان ناکۆکی کۆمەڵایەتی یان ئابووری و رۆشنبیریمان هەبێت. بۆیە دەبێت بیرکردنەوەمان لە دەرەوەی چوارچێوەیەکی تەسکی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و سیاسیدا بێت.
ئینجا وەرە لەم روانگەیەوە هەڵسەنگاندنی ئەمەی کوردستان بکە، لەوێشدا بە جوانی بۆت دەردەکەوێت کە ئەم پشێوی و بێ سەروبەری و هەڵنەکەوتنی سەرکردەی راستەقینە زۆر ئاساییە و نابێت چاوەرٍێی لەمە باشتر بیت.
بە ناوشۆرشێک هەڵگری پەیامێکی راستەقینەی ناخی گەلەکەی نەبێت، سەرکردەیەکی راستەقینەی وڵاتپارێزی هەڵقوڵاوی باردوخی تایبەتی گەل و پاک و بێگەردی نەبێت خۆی نەفرۆشتبێت بە دوژمنان، چۆن دەکرێت ناوی بنێیت شۆرش. بۆیە، هەمووان دەزانن کە کاریگەری ئابووری و وابەستەی دەرەکی و پارێزەری بەرژەوەندی تایبەتی و لاوازی بیرو کەسایەتیەکی راراو خودپەرست، شۆرشێک بەرٍێوەبەرێت، زۆر ئاساییە بگات بەم پشێویە و لە یەکەم بەربەست و تەگەرەدا وەرگەرٍێت. بەلکو زۆر ئاساییە حزبێکی رەسەنی خاوەن بیروباوەری گەل و دلسۆزی گەلی تێدا دروست نەبێت.
بۆیە، بە روونەدانی هیچ گۆرٍانکاریەکە چاوەروانکراو لە پاش شۆرشی راستەقینە لە کوردستان، دەکرێت بڵێین ئەوەی ناوی شۆرٍشە یان لە شۆرش نزیک بێت لە کوردستاندا بەرپانەبووە و ئەوەی روویداوە تەنها کاردانەوەی زولم و زۆری داگیرکەران بووە و بەس. هەر بۆییە بارودۆخ و ئەم رەوشەی ئێستا تێداین پێویستی بە شۆرشێکی راستەقینەیە بە هەر شێوەیەکی بێت ( مەرج نیە بە چەکداری بێت) کە هەلپەرستان و موستەفیدەکانی شۆرشی چەواشە نەهێڵێت و پاشەرۆی ئەم بەناو شۆرشە بە تەواوی بسرێتەوە و گەلی کوردستان لەم نەهامەتیە رزگاربکات و هەنگاوی یەکەمی پاش شۆرش بنرێت، ئەگینا پینەو پەرۆ دادی کەس نادات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت