فەرەیدون کونجرینی: ئەو کوردەی بە هەڵدڕیین سزادرا لە وڵاتی میسرو خەنجەرو کەللـەسەری برایە فەڕەنسا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ھەڵدڕیین ڕێگایەکی ئەشکەنجەدان و کوشتنە بە تێچەقاندنی دارێک یان ڕمێک یان پارچە ئاسنێک بە لەشی تاوەنبارەکەدا لەخوارەوە بۆ سەرەوە” کە زۆر جار بە تەواوی یان نیوەی بەناو سکی تاوەنبارەکەدا تێدەپەڕێت. سزاکە زۆرجار بەکارهاتوە بۆ سزای تاوانی دژ بە دەوڵەت و لە زۆر کەلتووردا بە سزایەکی زۆر توندی کووشتن دادەنرێت و لە ئەفسانە و ھونەری نەتەوەکاندا وێناکراوە. ھەڵدڕین لە جەنگیشدا بەکارھاتووە بۆ دامرکاندنەوەی شۆڕشەکان و سزادان” یان ئەوانەی یاسای سەربازی دەشکێنن. بەڵگەی بەکارھێنانی ئەم سزایە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 18ی پێش زایین بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری.
سولەیمان حەلەبی 1777 – 1800 کوردێکی دانیشتووی شاری حەلەب بوو کە لە ساڵی 1800 دەسگیرکراو بەوجۆرە کوژرا بەھۆی کووشتنی ژەنەراڵی باڵای ھێزەکانی فەڕەنسا ژان باپتیست کلیبەر لە میسر” سولەیمان سزادرا بە سووتاندنی دەستەکانی تاسەر ئێسکەکانی و دواتر کووشتنی بە ھەڵدڕیین” هەروەک لە وێنەکەدا ئاماژە کراوە بەوجۆرەبووە.
بەپێی سەرچاوەکان دوو گێرانەوەی بۆ کراوە لە سایتە فەڕەنسییەکان تەواوی چیرۆکەکەیان نوسیوەتەوەو سولەیمان حەلەبی بەتاوانبارو بکوژ هەژمار کردوە” لە سایتێ کیتر کە سەرچاوەکەی لای خوارەوە دادەنێم” کەسایەتیەک بەناوی ئیحسان موحەرەم ئەندازیاری میسری هەوڵیداوە خەنجەرو کەلە سەری سولەیمان بگەڕێندرێتەوە بۆ وێزی لەدایک بونی” لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە دەکرێ ببرێتەوە بۆ وڵاتی میسر
ئیحسان موحەرەم ئەندازیاری میسری هەڵمەتێکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنەوەی کەللـەسەر و پاشماوەی زانایەکی گەنجی کورد دەستپێکردوە کە لە سەردەمی ناپلیۆن بۆناپارتدا فەرماندەی کۆلۆنیالی فەرەنسی داگیرکەری لە میسر کوشت.
سەرەڕای پەیوەندی باشی نێوان ئیدارەی فەرەنسا و حکومەتی میسر، تا ئێستا دەستپێشخەری نەکردووە بۆ دانەوەی ئەندامی کەللـەسەرو خەنجەرەکەی ئەلحەلەبی لە مۆزەخانەی مرۆڤ لە پاریس” بەڵام موحەڕەم دەیەوێت کەللـەی سەری سولەیمان حەلەبی بە شێوەیەکی شەرەفمەندانە بنێژرێت کە شایەنی ئەوبێت.
ئەل حەلەبی لە ساڵی 1777 لە گوندی کوکان لە سنووری عەفرین لە سووریا لە دایک بووە. بەگوێرەی سەرچاوە فەرەنسییەکان، ناوبراو لە بنەماڵەی کوردانی ئێڤس قوبەرە.
نێردراوە بۆ مەککە و مەدینە، پاشان لە ساڵی 1797 بۆ میسر، لەلایەن باوکیەوە، محەمەد ئەمین، بازرگانی کەرەی زەیتی زەیتون، بۆ فێربوونی زانستی ئیسلامی، تا ئێستا ئەلحەلەبی لە دامەزراوەی ئەزهەر لە قاهیرە ناوی تۆمار کردووە، جگە لە خوێندن دەستی بە کاری خۆشنووسی کردووە.
حەلەبی لە سەرەتای ساڵی 1800 دوای تەواوکردنی خوێندن دەگەڕێتەوە بۆ گوندەکەی خۆی لە سوریا، بۆ سەردانی مەسجدی ئەقسا دەچێتە فەلەستین، لەو نێوەندەدا تەفرە دەدرێ لەلایەن عسمانی یەکانەوە.

ئەرکی عوسمانی
ئەلحەلەبی کە ڕێگاکەی لەگەڵ دوو ئەفسەری هەواڵگری عوسمانی لە قودس دەگەڕایەوە پێشنیاریان بە حەقەوە بۆ کردوەو ئەویش چاوی بە سوڵتانی سەربازگەلی سوپای یێنیچێری دەکەوێت، ئەرکی تیرۆرکردنی ژەنەڕاڵە فەڕەنسییەکەی پێ دەسپێرن” ئەلحەلەبی تەمەن 23 ساڵ ئەو ئەرکەی قبوڵ کرد و دوای 20 ڕۆژ بە پەیوەندیکردن بە کاروانێکی بازرگانی گەڕایەوە قاهیرە و پلانی تیرۆرکردنی داڕشت.
ئەلحەلەبی لە حەوشەی ئەو مزگەوتەی کە لێی دەمێنێتەوە بۆ چوار زانای سووری داهاتوی دەگێڕێتەوە، بە زانایانی وتوە من ئەوکارە دەکەم کە سبەی شتێک ڕوودەدا” بکەرەکەی من م.
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ئەلحەلەبی، خەنجەرێکی لە جیزە وەرگرتووە بۆ کوشتنی کلێبەر و بۆ ماوەی مانگێک چاودێری کۆشکی ژەنەراڵەکەی کردووە.
حەلەبی لە 14ی حوزەیرانی ساڵی 1800دا بە جلوبەرگی سواڵکەرەوە دەچێتە ناو باخی کۆشکی قاهیرە و لە پشت دیوارێکی وێرانەوە خۆی حەشارداوە. کاتێک ژەنەراڵەکە دەچێتە ناو باخەکەوە، ئەلحەلەبی بە بێدەنگی نزیک دەبێتەوە و چوار جار چەقۆی لە فەرماندەی کۆلۆنیالیزم دا و شەش جار چەقۆی لە سەرۆکی ئەندازیاری کلێبەر داوە کە هەوڵی پاراستنی دەدا.کلیبەر دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و ئەندازیارەکە چەند ڕۆژێک دوای تیرۆرکردنەکە گیانی لەدەستدا.
ئەلحەلەبی هەلدێت و لە شوێنێک خۆی حەشار دەدا، دواتر لەلایەن سەربازانی فەرەنسییەوە خەنجەرەکە دەدۆزرێتەوە لە نزیك شوێنی خۆحەشاردانی دەبێت، بەپێی تۆمارەکانی لێکۆڵینەوەی پۆلیسی کۆلۆنیالی فەرەنسا، ئەلحەلەبی کە لەلایەن ئەندازیارەکەوە ناسنامەی ناسێنراوە، دەستگیرکراوە و لەگەڵ چوار کەسدا زیندانی کراوە کە ئاگاداری ئەو تیرۆرە بوون.

من لەلایەن یێنیچێرەکانەوە نێردرابووم’
ناوبراو دوای ئه‌شكه‌نجه‌دان دانی به‌ تیرۆركردنه‌کەدا ناوه‌ و وتی: له‌لایه‌ن گەورە سوپای یـێنیچێری عوسمانی ڕاسپێردراوه‌ بۆ كوشتنی كلێبه‌ر كه‌ زیانی زۆری به‌ سوپاكانی عوسمانی گەیاندوە” ئیدارەی کۆلۆنیالیزم لە میسر بڕیاری دا چەقۆکێش ئەلحەلەبی هەڵبدڕێ و سەربڕین بۆ چوار زانای دیکە.
ئەلحەلەبی کە دوای سووتانی دەستی بە زیندووی لە دار درابوو، دوای چوار کاتژمێر سەربازێکی فەرەنسی کە بەزەیی پێیدا هاتەوە خواردنەوە پێداوەو پاشان گیانی لەدەستداوە. دوای کەمتر لە ساڵێک لە تیرۆرکردنی کلیبەر، هێزەکانی فەرەنسا لە میسر ناچار بوون بکشێنەوە.
پزیشکی فەرەنسی، دۆمینیک ژان لاری کە شاهیدی لە سێدارەدانەکە بووە، لە کتێبێکدا لە ساڵی 1803دا دەڵێت، ئەو گەنجە تا مردنی دەستبەرداری هەڵوێستە سەربەرزەکەی نەبووە.

کەللـەسەری ئەلحەلەبی لە مۆزەخانەیەکی فەرەنسا نمایشکراوە.
هێزە داگیرکەرەکان کەللەسەری ئەلحەلەبی و خەنجەرەکەیان گواستەوە بۆ فەرەنسا، کە خەنجەرەکە تا ئێستاش لە مۆزەخانەیەک لە کارکاسۆن نمایشکراوە وەک شایەتحاڵی ئازایەتییەکەی تا ئەمڕۆ.
کەلـلەسەرەکەی لە مۆزەخانەی مرۆیی لە پاریس لە ژێر “کەللـەسەری تاوانبارێک”دا نمایشکراوە — بەڵگەی دڕندەیی ئاماژە دەکا.
هەروەها پەیکەرێکی ژەنەڕاڵ لە ستراسبۆرگ دروستکرا و بەشێک لە پاشماوەکانی لە ژێرەوەی پەیکەرەکە دانراو بەنوسین ئاماژەکراوە، لە کاتێکدا مۆزەخانەی شوێنەوارناسی شارەکە تابلۆیەکی هونەری تێدایە کە سەرلەبەری تیرۆرەکەی نیشانداوە.

تێبینی”
سەربازگەلی سوپای یێنیچێری، منداڵانی ئەو مەسیحیانە بوون کە لە شەڕی عوسمانیدا دەکوژران، عوسمانیەکان ئەم منداڵانەیان دەبردە لای بنەماڵەی موسوڵمانان و لەوێ ئەم منداڵانە بە موسوڵمانی گەورە دەبوون و دواتریش بە باشترین پەروەردە و ئیمکانات پێ دەگەیشتن و دەبوونە خۆبەخشی دەوڵەتی عوسمانی.
تێبینی” کۆلۆنیالیزم یان ئیستیعمار بە واتای دەستتێوەردانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵاتێکی خاوەن دەسەڵاتە لە وڵاتێکی دیکەدا بە بەھانەی ئاوەدانی و پارێزگاری داگیری دەکات.

سەرچاوە
https://www.jeuxvideo.com/…/42-51-59056410-1-0-1-0-cet…
https://www.desdomesetdesminarets.fr/…/latroce…/
https://fr.wikipedia.org/…/Fichier:Poignard_qui_tua_Kl…
https://ckb.wikipedia.org/wiki
https://www.aa.com.tr/…/campaign-launched-to…/2278913

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت