عیماد عەلی: ئەو ئەرکەی کە بژاردەی کورد جێبەجێی ناکات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەر وردبینەوە بۆ زانینی کێشە سەرەکیەکەی کورد و کوردستان، دەزانین کە بەرهەمی گوشارەی عەقڵی جەمعی کورد لە چی ئاستێکدایە و ئەو فاکتەرانە چین بۆ ئاست نزمی و دواکەوتویی و خۆخۆری ئەم گەلە و یەکلایی دەبینەوە کە ئەمەش سەرئەنجامی کۆی گشتی ئەو گوشارەیەیە و فاکتەرە کاریگەریەکانی دەرهاویشتەی مێژووی بیری خەڵکی هاوردەو بیرکردنەوەی خودی کوردە لە باری کۆمەڵایەتی و ئابووری و زانستی و سەرئەنجامی ئەو گوشارەیە کە جۆر و شێوە و جەوهەری بیری گشتی و رەفتار و مامەڵەی لەگەڵ پرسەکان دیاری دەکەن و هەڵوێست و راوبۆچونی هەمەجۆر و نەشیاو و نابەجێی ئاوا بەرهەم دێنن کە تەنها لە خەڵکی دواکەوتوی زۆر نەزان دەردەکەوێت و حێگەی باوەرکردن نیە لای خەڵکانی بژاردەی تەنانەت زۆر ئاسایی ئەم سەردەمەی تێیدا دەژین. نمونە گەڵێک هەن، مەعقولە تۆ لەم کاتەدا گوێت لەوە بێت کە زەوی خڕ نیە، خوا بیەوێت هێزی راکێشان ناهێڵێت و گەردون وەکو خۆی بەردەوام و لەو کاتەوەی خوادروستی کردووە!! بێگۆران وەکو خۆیەتی و هیچ کۆرٍانێکی بەسەردا نایەت و بەهیچ شێوەیەک عەقڵ ناتوانێت نهێنیە زانستیەکان بدۆزێتەوە ئەگەر ئایین بەکارنەهێنێت ( ئەمە جگە لەو خورافاتانەی رۆژانە دەوترێتەوە کە هیچ کەسی عاقڵ قەناعەتی پێناکات.
جا لەمەوە وەرە بیر لە بۆچونی ئەو جۆرە کەسانە لەسەر چۆنێتی ژیان بەسەربردنی خەڵک بکەرەوە و ئایندە و چارەنوسی خۆت بدە دەست ئەوەی جگە لە قەدەر باوەری بە سەرجەم زانستە سەلمێنراوەکانیش نیە و تەنها خۆی دەخەڵەتێنێت و زۆرینەی خەڵکیش بێ ئەوەی تۆزێک خۆیان هیلاک بکەن باوەری رەهایان پێدەکەن و ئایندەی نەوەکانمان دەخەنە زێر رکێڤی بەرهەمی دواکەوتوانەی خۆیانەوە.
تۆیەک دەزانیت یەکجار دەژیت و ئەم دونیایە هاوشێوە و ئەڵتەرناتیڤی نیە و چۆن دەژیت تەنها هەر ئەوەیە، دەبێت لەم گێژاوە قوربەسەریەی ئەم عەقڵیەتەی چواردەور بژیت، چۆن ئومێدت بەوە بێت کە گۆرانی خێرا روودەدات و ژیانت لەماوەیەکی تەنانەت دوورو درێژیشدا دەگۆرێت.
تۆ وەرە باس لە کاروکردەوەی عەقڵ بکە و بەخۆت پشت بە عەقڵ مەبەستە و باوەرت بە نەقڵ و هاتوەکانی سەدەکانی پێشوو بێت، وەرە ئەو زانستەی کە پێشتر بوونی نەبووە و ئێستا لە دەرئەنجامی بەرهەمە سەردەمیەکانی عەقڵ پێی گەیشتبیت و وەرتکردتبێت رەتبکەرەوە و باوەرت بە کۆی گشتی و گوشارەی بیرکردنەوەی زەمانی نەبونی عەقڵ و جەهالەت بێت، وەرە تۆیەکی بەناو زانستخواز پەیرەوی بیری نازانستی بکە و نازانم لە پێناو بەرژەوەندی و خۆ هەڵخەڵەتاندن لە پێناو ئەویتری داگیرکەری عەقڵت بە بۆچونی نازانستی ئیدعای راستی بەرهەەمی ناعەقڵانی بکە.
بەو شێوەیە بۆمان دەردەکەوێت کە بەرهەمی کۆی گشتی کوشارەی بیری کورد لە میحنەتێکدایە و بژاردەش دەستەوەستانن و جوڵەیەک لەم گۆمە مەەنگە نەبینیت و تەنانەت بیری خودی بژاردەش ئەکەر بە ناراستەوخۆش بێت لە ژێر کاریگەری ئەو جۆرە عەقڵانە بێت.
بۆیە دەبێت هەموو بژاردەیەکی کورد و کوردستان بەگشتی بگەنە ئەوەی کە مێژوو جیهان پرە لە نمونەی بیری راست و چۆنێتی رەتکردنەوەی ئەوەی کە ئەم چین و توێژە بەرهەمی دێنن و چەند کاریگەریان بەسەر هەمووانەوە هەیە. هەر بژاردەیە کە دەتوانن چۆن ئەو رەوش و بارودۆخە بگۆرن و ئەگەر کاتی زۆریشی بوێت لە دواجاردا ئەوانن بە تەنها دەتوانن کۆمەڵگە بگۆرن و خەڵک و تەنانەت ئەو بیردۆگمایانەش لەم قەیرانە رزگارکەن. چۆن؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت