بۆچی دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆڤید19، مردن لە نێو منداڵانی کچ دا بە ڕێژەی 57٪ زیادی کردووە!؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی: حەسەن ڕازانی

سەرچاوە:  ماڵپەڕی ذی ئێکسپۆوز… 22ی ئابی 2022

تێبینی: ماڵپەڕی ذی ئێکسپۆوز ماڵپەڕێکە کە زیاتر بەلای راستڕەویدایەو زیاتر لەو نێوەدا بابەتەکانی دەنووسێت..بۆی هەیە لایەنی چەپ و لیبڕاڵ و لایەنگرانیان زۆر لەگەڵ ئەو بۆچوونەدا نەبن. بەڵام ئەوەی من کە کردوومە بەکوردی ئەوەیە کە لای منیش هەر بۆتە پرسیار کە بۆچی دەبێ کاریگەری نەرێنی ڤاکسینی فایسەر لەسەر منداڵانی کچ زۆرتر بێت وەک لە سەر منداڵانی کوڕ؟ هەروەها من لایەنگری ئەوەم کە دەرمانسازەکان و کۆمپانیا گەورەکانی دەرمانسازی لە پێناو قازانجی خۆیاندا ژیان و سەلامەتی ئیسانەکانیان بەلاوە پلە دووەمە. هەر بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو بۆچوونەی خۆشم من لێرەدا لینکی خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی وێسترن دادەنێم کە لە دژی پێدانی ڤاکسین ناڕەزایەتیان دەربڕی. ئەو خوێندکارانەش دەڵێن مەسەلەکە پەیوەندی بە قازانج و کەڵەکەکردنی سەرمایەیە لە لایەن کۆمپانیا زەبەلاحەکانی دەرمانسازی. هەر بۆیەش لە 29ی ئابی 2022 خوێندکارانی زانکۆی وێسترن لە شاری لەندەن لە پارێزگای ئۆنتاریۆی کەنەدا دەستیان بە ناڕەزایی دەربرین کرد بە هۆی بڕیارێکی سەرۆکایەتی زانکۆکە کە دەبێ پێش دەستپێکردنەوەی دەوام هەموو خوێندکارەکان ڤاکسینیان لێبدرێتەوە..خوێندکارەکانیش بەم بڕیارە ڕازی نین و وای دەبینن کە کۆمپانیا گەورەکانی  دەرمان بۆ قازانجی خۆیان لە پشتی ئەم کارەوەن.. لە کۆتایی نووسینەکەدا .لینکی ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانکۆم داناوە ..(ح . ڕ)

ڕێژەی مردن لە نێو کچانی گەنج دا لە پێش ڤاکسین پێداندا هاوتەریب بووە لەگەڵ تێکڕای ڕێژەی پێشبینیکراو لە داتای پێنج ساڵدا. بەڵام بە پێی شیکردنەوەیەک بۆ زانیاریە فەڕمیەکان کە لە لایەن  فەرمانگەی ئاماری نیشتیمانییەوە ئامادەکراوە، نیشانی دەدا کە ڕێژەی مردن لە نێو کچانی گەنجدا بە ڕێژەی 57٪ بەرزبووەتەوە هەر دوای ئەوەی کە بۆ یەکەم جار ڤاکسینیان وەرگرتووە.

ئەوەی کە سەلماوەو دەزانرێت ئەوەیە کە بە شێوەیەکی نائاسایی مردن بە هۆی کۆڤید19 وە زۆر کەمە لە نێو منداڵاندا، هەر بۆیەش لیژنەی کوتان و بەرگری پێدان لە بەریتانیا ڕازی نەبوو کە پێشنیار بکات بۆ ئەوەی ڤاکسینی کۆڤید19 بدرێت بە منداڵان. بەهانەشیان بۆ ئەو ڕازی نەبوونەیان  ئەوە بوو کە لایان ڕوون نیە ئاخۆ سوودەکانی ئەو ڤاکسینە بۆ منداڵان زۆرتر دەبن لە مەترسییەکانی ڤاکسینەکە. یەکێک لەو مەترسیانەش کە بەهۆی ئەو ڤاکسین پێدانە تووشی منداڵان دەبێ بریتیە لە هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ و دڵیش وا لێدەکات کە توانای بەرێکردنی خوێنی لاواز ببێت و هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی کە دڵ خێراتر لێبدات و جووڵەو لێدانی بەرەو هەڵکشان بروات.

لە کۆتاییدا، هەوکردنی ماسوولکەکانی دڵ دەبێتە هۆی لاوازکردنی دڵ و بە مەش دڵ ناتوانێت وەک و پێویست خوێنی تەواو بۆ بەشەکانی لەش ڕەوانە بکات. هەر لێرەوەیە کە خوێن مەین لە ناو دڵ درووست دەبێ و تۆپەڵەی خوێنی مەیویش لە ناو دەمارەکاندا  درووست دەبن و ئەمەش دەبێتە هۆی جەڵتەی مێشک وجەڵتەی دڵیش.

 نەخۆشی ترسناکی تریشی بەدوادادێت کە بریتییە لە نەخۆشیەکانی دڵ بە شێوەیەکی گشتی و مردن بە هۆی نەخۆشی دڵەوە.

هیج جۆرێکی سووکی ئەو نەخۆشیە بوونی نیە و هەر بە ڕاستی جێی مەترسییە ئەویش بە هۆی ئەوەی کە دەمارەکانی خوێن تووشی هەوکردن دەبن و ئیتر توانای خۆ تازەکردنەوەیان نابێت. هەر بۆیەش کاتێک کە زیانێک وەبەر ئەودەمارانە دەکەوێت ئیتر وەک میلی کاتژمێر گەڕانەوەی بۆ نییە.

ئەوانەی کە بە ڕێکخستنی داودەرمانەوە خەریکن و پسپۆرن لەو بوارەدا تەواو ئاگاداری ئەوەن کە هەوکردنی ماسوولکەکانی دڵ لە ئەنجامی کاردانەوەی نەرێنی ئنسانەکەیە بۆ ئەو دەرزییەی کۆڤید19. بەتایبەتی بۆ ڤاکسینی فایزەر ئیم ئاڕ ئێن ئەی. هەروەها لەوەش ئاگادارن کە زۆرترین قوربانی لەو نێوەدا لاوان و تازە پێگەییشتوانن.

جا بۆیە ئەگەر ڕێکخەری داوودەرمان لەبەریتانیا بەئاگا بێت لە مەترسییەکانی نەخۆشی هەوکردنی ماسوولکەکانی دڵ هەربەدوای پێدانی ڤاکسینی کۆڤید19، کەواتە ئێمەش‌ خۆمان بەڕاست دەزانین کە بڵێین کاتێک کە  پڕۆفیسۆر کریس ویتی ، سەرۆکی ڕێکخستنی داوودەرمان لە بەریتانیا، ڕازی نابێت بە پێشنیاری لیژنەی هاوبەشی ڤاکسین و بەرگری پێدان کە بۆ حکومەت بوو بۆ ئەوەی ڤاکسینی فایزەر بدرێت بە منداڵان، کەواتە ئەو پڕۆفیسۆرە زانیویەتی کە ئەم کارە دەبێتە هۆی نەخۆشی هەوکردنی ماسوولکەکانی دڵ لە نێو منداڵاندا.

کریس ویتی و ئەفسەرانی بەشی داوودەرمان لە سکۆتلەنداو وەیڵ و باکووری ئێرلەندا لە 13ی سیپتەمبەری 2021 دا نامایەکیان دایە حکوومەتی بەریتانیا کە داوا لە حکوومەت دەکەن کە ڕازی نەبێت بە پێسنیاری پێدانی ڤاکسینی فایزەر بۆ منداڵانی سەرووی 12 ساڵی چونکە ڕاستەوخۆو هەردەستبەجێ زیانی دەبێ بۆسەریان. سووپاس کە ئەوپلانە سەری گرت لە زەمانێکدا بوو کە ساجید جاوید سکرتێری بەشی تەندرووستی بوو لە بەریتانیا. بۆیە هەر یەک هەفتە دوای ئەو نامەیە ساجید فەرمانی کرد کە نابێت ڤاکسین لە منداڵانی نێو خوێندنگاکان بدرێت.

ئینجا وەرە چاوێک بخشێنە بەوئامارەی خوارەوەداو بۆت دەردەکەوێت کە لەهەفتەی 38 وە دوای نامەکەی 13ی سێپتەمەری 2021 کە دەکاتە هەفتەی 37 تا هەفتەی 44 ڕێژەی مردن لە نێو منداڵانی 10 بۆ 14 ساڵیدا لە ئیگلتەراو وەیڵدا بەرەو خوار ڕۆیستووە.

 جا ئێمە هاتووین ئامارەکانمان بەراوورد کردووە . ئەو مردنانەی کە لە نێوان ڕەگەزی نێرو مێی منداڵاندا ڕوویان داوە لە نێوانی هەفتەی 38 وە بۆ هەفتەی 44 ی ساڵی 2021 وە و بەراورد کردنی لە گەڵ ڕێژەی پێنج ساڵی لە 2015 وە بۆ 2019 لە نێو ئنگلتەراو وەیڵدا. ئامارەکە نیشانی دەدا کە ڤاکسینەکە ڕۆڵی نەرێنی هەبووە لە زیادکردنی ڕێژەی مردن لە نێوان منداڵانی کچدا. ئەو ئامارەش لە لایەن  ئۆ ئێن ئێس بڵاوکراوەتەوە.

ئەو هێڵکاریەی سەرەوە ژمارەی کەڵەکەبووی مردنەکان نیشان دەدات لە نێوان هەفتەکانی 38 بۆ 44 لە ساڵی 2021 ، واتە لە هەفتەی یەکەمی دوای نامەکەی 13ی سێپتەمبەر بۆ حکومەتی بەریتانیا دەربارەی مەترسیەکانی ڤاکسین بۆسەر منداڵان. هەروەها ڕێژەی مردن و ژمارەی کەڵەکەبووی مردنەکان نیشان دەدات بۆ تەمەنەکانی 10 بۆ 14 ساڵی هی پێنج ساڵ لە 2015 وە بۆ 2019  لە نێوان تەمەنەکانی 10 بۆ 14 ساڵی منداڵان.

 جا تەماشا کەن جیاوازیەکە چۆن دەردەکەوێت کە ڤاکسین چ ڕۆڵێکی خەراپ دەگێڕێت لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن لە نێو منداڵان و بەتایبەتی منداڵانی کچ بە هۆی ڤاکسینی فایزەرەوە.

بۆیە ئەگەربە وردی تەماشا بکەن دەبینن کە جیاوازیەکە بەڕوونی دیارە. دەبینن کە مردن زۆرتر هەبووە لە 2021 لە نێو منداڵاندا هەردوای هەفتەی یەکەم کە ڤاکسینی فایزەریان وەرگرتووە. جیگەی داخە کە ژمارەی مردنەکان لە کۆتایی هەفتەی 44ی ساڵی 2021 سی و شەش مردنە لە کۆتایی هەفتەی 44 لە داتای پێنج ساڵیەکەی نێوان 2021 وە بۆ 2019. بەڵام ژمارەکە بەرزبووەتەوە بۆ 52 منداڵ دوای ڤاکسینەکە.

ئەو ژمارەیەش 44٪ دەگەێنێت لە نێوان منداڵانی تەمەن 10 بۆ 14. چونکە هەموو منداڵانی سەروو 12 ساڵی لە سەرەتادا ڤاکسینیان پێدرا. هەروەها بەرزبوونەوەیکی ڕوون و گرنگیش هەیە لە ڕێژەی مردن لە نێو منداڵانی نێرینەدا و لە هێڵکاریەکەشدا بە شێوەی پچڕپچڕ هەفتانە ئەو ڕێژەیە دەردەکەوێت.

 وە لەسەر ئەو مەبنایە ئێمەش بڕیارماندا کە چاوێک بە ڕێژەی مردنی کچانی منداڵ بخشێنین لەو ماوەیەی کە لەسەرەوە ئاماژەی پێدراوە.  بەداخەوە بۆمان دەرکەوت کە ڕێژەی مردن لە نێو مداڵانی مێیینەدا لە نێو تەمەنەکانی 10 بۆ 14 ساڵیدا بە بەراورد بە پێش ڤاکسین پێدان زۆر بەرزبووەەتەوە.

 ئەو هێلکاریەی سەرەوە ژمارەی کەڵەکەبووی مردنەکان نیشان دەدات لە نێو کچاندا لە تەمەنەکانی نێوان 10 بۆ 14 ساڵاندا لە نێوان هەفتەی 38 بۆ هەفتەی 44ی ساڵی 2021 . بەڕوونی دەردەکێت کە ڕێژەی مردن  بە هۆی وەرگرتنی ئەو ڤاکسینەوە لە نێو کچاندا بەرزترە.

دیسان ئەگەر دیقەت بدەی لە یەکەمین هەفتەی سەرەتادا نیشانی دەدا  مردن لە نێو مێینەی ئەو مداڵانەی کە ڤاکسینیان پێدراوە بەرزترە بەڵام بە ڕێژەیەکی زۆر نا. بەڵام لە هەفتەکانی 39،40، 43 و هەفتەی 44 مردن لە نێو منداڵانی کچدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەو هەڵکشان دەڕوات دوای ئەوەی کە ڤاکسین وەردەگرن بە بەراورد بە ڕێژەی مردن لە ماوەی پێنج ساڵی پێشوودا . Top of Form

لە کۆتای هەفتەی 44 دا 22 مداڵی کچ هەردوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆڤید 19 گیانیان لەدەستدا، بەڵام لە کۆتایی هەفتەی 44 لە پێنج ساڵی پێشوودا ژمارەی مردن لە نێو منداڵانی کچدا تەنها 14 کچ بوو. جیاوازیەکە بە ڕوونی دیارە .

ئەمەش لە 57٪ نیشان دەدات کە مردن بەرەو بەرزبوونەوە ڕۆیشتووە  لە نێو منداڵانی کچدا بەهۆی ڤاکسینی کۆڤید 19 وە.

جا بۆ ئەوەی دڵنیا بین کە هەڵە ناکەین و داتاکانمان درووستە تەماشا ئەو هێڵکاریەش بکە کە لە خوارەوەدا نیشانی دەدات. مردن لە نێوان مداڵانی کچدا لە نێو تەمەنەکانی 10 بۆ 14 ساڵیدا لە نێوانی هەفتەکانی 31 وە بۆ 37 کە ئەو ماوەیەی پێش ڤاکسین پێدانە. ڕێژەکە زۆر نزمتر نیشان دەدات.

جا بۆ زیاتر ڕوونکردنەوە هاتین ئەو هێڵکاریەیەمان درووست کردوو جوانتر نیئشانی دەدا کە مردن بە هۆی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆڤید 19وە لە نێو منداڵانی کچدا بەرەو هەڵکشان و سەرێ ڕۆییشتووە هەردوای پێدانی ڤاکسینەکە.

خاڵێك کە دەبێ بەلامانەوە گرنگ بێت ئەو ڕاستیەیە کە مردن لە نێو مداڵانی مێینەدا بەرەو بەرزبوونەوە چووە لەبەرامبەر ڕێژەی ئەو مردنەدا لە ماوەی پێنج ساڵی پێشووی پێش ڤاکسین لێداندا. جا بابەتەکە هەر ئەوە نیە کە مردن بە گشتی و بە پێی ئامارەکان لە نێو منداڵاندا هەر نزم بووە بەڵک و ئەوەیە کە مردن بە پێی ئامارەکان لە نێو منداڵانی کچدا زۆر لە هی کوڕان نزمتر بووە.

1- ئایا ئێمە بەڕاستی دەزانین کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن لە نێو منداڵانی کچدا بۆ 57٪ هۆیەکەی ڤاکسینەکەیە؟      وەڵام : نەخەیر.

2- ئایا بەڕاستی دەزانین کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن لە نێو منداڵانی کجدا لە ماوەی ڤاکسینەکەدا بە بەراورد بە پێج ساڵییەکە خەتای ڤاکسینەکە نیە؟   وەڵام : نەخەیر

3- ئایا دەتوانین بڵێین کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن دوای وەرگرتنی ڤاکسین لە نێو منداڵانی کچدا هەربە ڕێکەوت بووە؟ هەروەها  خەتای ڤاکسینی تێدا نییە؟   وەڵام: بەڵێ

4- ئایا دەتوانین بڵێین کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن لە نێو منداڵانی کچ دا هەردوای وەرگرتنی ڤاکسین بەڕێکەوت بووە؟      وەڵام : نەخەیر

5- ئایا پێت وایە کە دەبوو دەسەڵاتداران و دەوڵەت پێدانی ئەو ڤاکسینەیان ڕاگرتبایە بۆ منداڵان هەردوای دەرکەوتنی بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن لە نێو منداڵانی کچدا بۆ ٥٧٪ بە بەراورد بە ڕێژەی مردن لە نێویاندا لە پێنج ساڵی پێشوودا.؟   وەڵام:  بێگومان دەبوایە ڕایان گرتبایە.

https://expose-news.com/2022/08/22/female-children-57percent-increase-deaths-after-covid-vaccination/?

https://www.youtube.com/watch?v=sOtUXr-KWRk&t=5s

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت