دانا مەنمی: فەزیحەیەکی وەزیری پەروەردەو براکانی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

رۆژ لە دوای رۆژ کەرتی پەروەردەو فێرکردن بەرەو لاوازی دەچێت و ئاستی پەروەردەو فێركردنی قوتابیان نزم دەبێتەوە و کۆمەڵگاش متمانەیان بە پەروەەدەو فێربوون و بەخوێندن لاوازبووە، لەکابینەی نۆیەمدا وەزارەتی پەروەردە ئاراستەیەكی بازرگانی وەرگرتووە و كۆمەڵێك بازرگانی چاوچنۆک و بەرپرس خۆیان خزاندۆتە نێو وەزارەتی پەروەردەو دەستیان لەگەڵ وەزیری پەروەردە تێکەڵ کردووەو دەیانەوێت وەک كاڵایەكی بازرگانی مامەڵە بە پەروەردەو فێرکردنەوە بکەن، بەشێک لە مامۆستایانیش ئەم دەرفەتەیان قۆستۆتەوەو زیاتر بازاڕەکەیان گەرم کردووەو قوتابی سارد دەکەنەوە لە خوێندن لە قوتابخانە حکومییەکان دەیانەوێت ڕوو لە قوتابخانە ئەهلییەکان بکەن.
وه‌ک گفتمان پێدابون له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان له‌سه‌ر (ئالان حەمە سەعید ) وەزیری پەروەردە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم درێغی ناکەین، دوای ئەوەی وتارێکم لە رۆژی 27. 10. 2021 لەژێر ناونیشانی ( وەزیری پەروەردە بەکارهێنانی پلەکەی بۆ کاری بەدرەوشتی) دەستمان خستە سەر دیاردەیەکی دزێو و نەریتێکی ناشیرینی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، هەر زوو جەنابی وەزیر تەنگەتاو بووبو وە بۆ شاردنەوەی فەزاحەتەکانی پەنای بردبوو بۆ هۆنینەوەی درۆو بوختان، هەرچەندە من باش تێدەگەم و دەزانم کوێت دێشێت وەڵامت نادەمەوە ناچمە ناو بابەتی شەخسیتەوە، دەشزانم کە پەنا بردن بۆ درۆو بوختان چەکی دەستی بچوکترین مرۆڤە!
ئالان حەمە سەعید یەکێکە لە بەرپرسە پلە یەکەکانی ناو کابینەکەی مەسرور بەرزانی کە تێوەگلاوە لە فەسادی گەندەڵی و ئەخلاقی و نەیتوانیوە حەزو ئاره‌زوە که‌سی و شه‌خسی بخاتە لاوە ، وەزیفەکەی جگە لە کاری بەدرەوشتی بۆ کاری بازرگانیش بەکار دەهێنێت، بەهۆی پارتی بونەکەی سەروەتێکی زۆری بە ناشەرعی کۆکردووەتەوە وبووەتە خاوەنی( باخێک لە مێرگەپان و کڕینی دوو خانوو لە ناو شاری سلێمانی و شوقەیەکیش لە گاردن ستی ) هەروەها دەستی تێکەڵ کردووە لەگەڵ کوڕانی حەمە بامۆکی (ئاسۆ و فریاد ) هەر تەندەرێک لە چوارچێوەی وەزارەتی پەروەردەدا بێت بۆ دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان راستەوخۆ دەدرێت بە کوڕانی حەمە بامۆکی و شیرینی و شاباشی خۆی وەردەگرێت، لەپاڵ ئەم فەزاحەتەدا برایەکی بەناوی (چۆمان حەمە سەعید) کردووە بە بەرپرسی مەکتەبەکەی لە وەزارەت، بەپێی زانیارییەکان لەم دواییانەدا بەرپرسی مەکتەبەکەی تێوەگلاوە لە کاری بەدڕەوشتی و بەرپرسێکی پارتی قسەی لەگەڵ کردووە و پێی گوتووە ماوەیەک خۆت وون بکە لە کوردستان، ئیستا چۆمان حەمەسەعید برای جەنابی وەزیری پەروەردە بەسەردان لە وڵاتی بەریتانیایە، جەنابی وەزیریش بەنیازە رۆژی 9. 9. 2022 تاکو 25. 9. 2022 سەفەر بکات بۆ دەرەوەی وڵات و لەوانەیە سەفەرەکەیشی بۆ وڵاتی بەریتانیا بێت، جگە لە چۆمانی برای ئالان حەمە سەعید دوو برای تری بەناوەکانی ( دارین و داریان )لەپەنای براکەیاندا سەرقاڵی کاری بزنس و دەستێکەڵاوکردنن لەگەڵ بازرگانەکان، مەسەلەن هەر بازرگانێک بیەوێت دایەنگاو قوتابخانەی ئەهلی بکاتەوە پێویستی بە مۆڵەتە لە وەزارەتی پەروەردە، براکانی جەنابی وەزیر لەبەرامبەر بە دەستهێنانی مۆڵەتەکە و کارئاسانیکردن بڕێک پارە وەردەگرن!
لە کوردستان هیچ شتێک هێندەی پارتی بوون ناشیرین و قێزەون نییە، پارتی بۆ خۆی ئیفلاس و موفلیسەو هیچ شتێکی بە دەستەوە نەماوە ناچار چەند بەرپرسێکی وەکو (ئالان حەمە سەعید ) لەناو حکومەت بەرداوەتە گیانی خەڵک و بازاڕی شێواویان دەوێت، وەزیفەی سەرەکی ئالان حەمە سەعید داڕمانی ئەخلاق و پەروەردەیە لەناو وەزارەتەکەی خۆیداو مرۆڤ لەناو ناوەندەکانی خوێندندا هەست بە داڕمانی پەروەردەو فێرکردن دەکات کە لە بەهایەکی مرۆییەوە بەرەو کاڵایەکی بازرگانی دەڕوات، دواجار بینیمان چۆن پرسیاری تاقیکردنەوەکان کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرا! کاتێک پەروەردە دەبێتە کاڵایەکی بازرگانی ئیتر ئەو خوێندکارانەی كەتوانای ئابوریان باشە دەتوانن پرسیاری تاقیکردنەوەکان بکڕن و بڕوانامە بەدەست بهێنن! ئەوانەیشی کە ئیمکانی داراییان باش نییە بەنائومێدییەوە ڕوو لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەکەن، جەنابی وەزیری پەروەردەش هەروەك نەعامە سەر دەكات بە ناخی زەویداو پاشەڵیان بۆ درەوەی بەجێ دەهێڵن، ئیتر چی رودەدا با رووبدات، گرنگ ئەوەیە کۆمەڵێک مرۆڤی گرگن و ئەکاونتی ریخنی فەیک گۆرانی بە باڵایدا بچڕن.

وێنەکە وەزیری پەروەردەو براکانێتی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت