دانا مەنمی: شاژنە ئەلیزابێس هێمایەک بۆ دادپەروەری.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

شاژنە ئەلیزابێس هێمایەکی گەورە بوو بۆ دادپەروەری و پایەکانی دیموکراسی و سەروەری یاسا و شارستانیەت و یەکسانی هاوڵاتیان، شاژن شای ژن بوو بۆ گەورەو بچوک، خۆزیا هەموو شاو شاژنەکانی دونیا وەکو ئەلیزابێس بونایە لە بچوکەوە بۆ گەورە هاوخەم و خەمبار بونایە بۆ ماڵئاوایی کردنی لە ژیان.
شاژنە ئەلیزابێس وەک هەر هاوڵاتیەکی تر باجی دەدا لە بەریتانیا و هیچ بنەماو یاسایەک ڕێگر نییە لەوەی رەخنە بگریت لە بنەماڵەی شاهانە، بەڵام خەڵکەکە ڕێز لە بنەماڵەی شاهانە دەگرن چونکە دادپەروەرو دیموکراتخوازن و زوڵم و ستەم لە هاوڵاتیان ناکەن و دەست لە کاروباری سیاسەت وەرنادەن و بێلایەنن لە هەلبژاردنەکاندا.
کۆتا دیداری شاژنە ئەلیزابێس دوو ڕۆژ لەمەوبەر بوو لەگەڵ لیز ترەس کە لەلایەن شاژنەوە ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە بەریتانیا و دوێنێ چوارشەممە، کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرە باڵاکان وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە کە بڕیار بوو ئەنجامی بدات، دوای کۆچی دوایی ( شاژنە ئەلیزابێس )کوڕە گەورەکەی (شازادە چارڵز) کە ئێستا تەمەنی گەیشتووەتە 73 ساڵ، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبێتە پاشای بەریتانیا و سەرۆکی ( 14 ) وڵاتی دیکە، لەوانە ئوسترالیا و کەنەدا و نیوزلەندا.
شاژنە ئەلیزابێس بەتەمەنترین شاژن بوو لەسەر ئاستی بەریتانیا و جیهان کە ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردو ماوەی 70 ساڵ و 4 مانگە لەسەر تەختی پاشایەتی مایەوە ، شاژنە ئەلیزابێس لەگەڵ ( 14 ) سەرۆک وەزیران ژیاوە، لە وینستن چەرچڵەوە (1952- 1955 ) تا بۆریس جۆنسۆن، هەروەها شاژنە ئەلیزابێس لەگەڵ( 14 )سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەتەوە، لە هاری ترومان (1945 – 1953 ) تا جۆ بایدن ، چاویشی بە 4 پاپا کەوتووە لەوانە: پاپا یۆحەننا بیست و سێیەم (1961)، پاپا یۆحەنا پاوڵی دووەم (1980- 2000)، پاپا بینیدیکت شازدەهەم (2010) و پاپا فرانسیسکۆ (2014).
ئەمڕۆ پێنج شەممە 8ـی 9ـی 2022 (شاژنە ئەلیزابێس ) لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت