رێباز مام شۆرش: مامۆستاو حکومەت و وەزارەتی پەروەردە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر ئێمەی مامۆستایان لە وڵاتێکی دیموکراسی و پێشکەوتوودا، کاری مامۆستایەتیمان کردبایە، دەبۆ باسێکی سیاسی بۆ دەسکەوتێک، بەڵام لەم هەرێمەی ئێمەدا باسکردنی کاری مامۆستایەتی نە بەپێێ ستراتیژە، نە جێبەجێکردنی ژێربێژییەکەی حکومەت دایرشتبێ.
خۆی حکومەت تەکنیکێکی رۆژانەی روونی نییە کە ببێتە بنەمایەک بۆ ئەوەی مامۆستا بتوانێ مەبەستی حکومەت بە خوێندکار و لەوێشەوە بە کۆمەڵگا بگەیەنێت.
لەم حکومەتەی هەرێمدا رۆژێک ڕاسترەوە، رۆژێک سۆسیاله، رۆژێک ئاینییە، رۆژێک نەتەوەییە، رۆژێک لیبراڵە، رۆژێک دیکتاتۆرە. لێرە حکومەت و وەزارەتی پەروەردە ستراتیژ و ژیربێژی و تەکتیک دەپێویت کە زۆرترین قازانی ماددی بە خۆی و تاقمەکەی بگات.
ماوەی سی ساڵە حکومەت پشتی لە وەزارەتی پەروەردە فێرکردن کردووە و بە لاچاوێکەوە تەماشای دەزگاکانی پەروەردەییەکان دەکات. بە دەزگایەکی خزمەتگوزاری مەسرەف قورسی دادەنێت، گوایە لە دەزگا بەرهەمهێەرەکان نییە، قوتابخانە و مامۆستای بەو نەهەنگە داناوە کە هەرگیز تێر ناخوات، ئەم تێروانینە سەقەتەی حکومەت کاریگەری خراپی جێ هێشتووە.
ئەم دەزگا گرینگەی ئیفلیج کردووە، گرینگیدانی بێسنووری دەوڵەت بە لایەنە سەربازییە سەر کوتکەرەکانی کۆمەڵگایەکی عەسکەریی بەرهەمهێناوە، خۆی دەزگاکانی عەسکەریش بەرهەمێنن، لە رووی ئارامی و سەروەریی، بەڵام دەزگای پەروەردە باشترین دەزگای بەرهەمهێنی مەدەنیە، چونکە ئەوکات تاکێکی تێ گەیشتوو کۆمەڵگایەکی ئارام و بێ کێشە بەرهەمدارمان دەبێت. چونکە دەبینین پەروەردەش باشترین سەرچاوەی بەرهەمهێنی ماددیە، کە لە قوتابخانەکان، ئەندازیار و تەکنیکار و پیشەوەر و شارەزاو نەخشەکێش دەخرێنە مەیدانەکەوە.
دەبێت حکومەت پشگیرو یارمەتیدەری وەزارەتی پەروەردە و مامۆستا بێت، بەهاو رێز بۆ پیشەکەی بگێرێتەوە، ئەمەش رێگایەکە بۆ رزگارکردنی کۆمەڵگە لەو نەهامەتیەی تێکەوتووە. دەبێ هەوڵی بنیادنانی کۆمەڵگایەکی مەدەنی بەدەستبێنین، کۆمەڵگایەک کە مامۆستا دەتوانێ بنیادی بنێت.
ئەمە و دەبێت هەڵسەنگاندنی کۆمەڵگە و فەرمانراوە بۆ مامۆستا لە رووی کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە زۆر جیاوازبێت، لەوەی کە ئێستا هەیە، مامۆستا تەنها فەرمانەری دەوڵەت نیە، وەک فەرمانبەرەکانیتر، چونکە مامۆستا وەک فێرکار و ڕۆشنبیر لە ناو کۆمەڵگادا کاردەکات، بەشێکە لە بنەمای سەرکەوتنی ئەو فێرکردن و ئەو روناکبیرییە.
(دیکارت) بۆ کرداری فێرکردن و بنیادنراو دەڵێت: دابەشکردنی هەموو کێشەیەک لە کێشەکان بۆ زۆرترین بەشی بچووک، بچووک و بەپێ توانا، چارەسەری کێشەکان ئاسانتر دەکات ئەمەش بۆ ئەوەی لە کاتی چارەسەرکردندا باشترین و گونجاوترین چارەسەری بۆ دابنێن.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت