عیماد عەلی: ئەو عەورەتانەی مێژویان تۆمارکرد.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە مێژوی مرۆڤایەتیدا، هەروەکو زۆرینەی شارستانیەکانی جیهان، سەرەرای زۆرجار زوڵم و زۆری پیاو لە ژن و کەم جاریش ژن لە پیاو، زۆرێک لە ژنانی ئەم ناوچەیە بە ژیری و زیرەکی و دانایی و زانایی و بەهێزیی کەسایەتیان خۆیان فەرزکردووە و لە پیاو زۆر جوانتر حوکمداریان بەرێوەبردووەو بوون بە پاشا و فەرماندە و پێشەواو و هەوڵی بێ پایانیان داوە و پێشکەوتنیان لە شوێنی قەڵەمرەویان هێناوەتەدی و بەشداری بنیاتنانی شارستانیەتە دێرینەکانیان کردووە و ناوچەکەیان گەشە پێداوە و هاوشانی و یەکسانیان لەگەڵ پیاودا بۆ دۆست و نەیاریان سەلماندووە، بۆیە زۆرینەیان جێگەی شانازین بۆ میلەتەکانیان.
* لەسەدەی چواردەیەمی پێش زاین شاژنە نەڤەرتیتی کە زۆر راوبۆچونی باوەرپێکراو بۆ ئەوە دەچن کورد بێت لە میسری کۆندا، بە بەهێزترین ژنی ئەوکاتە دەژمێردرێت، کەسایەتیەکی سەربەخۆی باشی هەبووە و باوەری بە خۆی هەبووە و پشتگیری مێردەکەی کە یەکێک بووە لە فیرعەونەکانی میسر بە تەواوی کردووە بۆ چاکسازی ئایینی و کۆمەڵایەتی و بە هاوبەشی سەرکەوتوانە حوکمی ئەو ئیمبراتۆریەتەیان کردووە و ئەم خانمە لە کارەکانی پێشەنگ بووە.
* لە ساڵی 1000 ی پێش زاین شاژنە بەلقیس پاشای یەمەن ( سەبەئ) بووە، پاش ئەوەی دوژمنەکانی شکاندووە و شکۆ و لوتی داون بەئەرزدا، توانیویەتی لە دژایەتی کردنی مەملەکەتەکەی بیلایەنیان بکات و وڵاتەکەی لە شەرێنگازیان دوور بخاتەوە و بە حیکمەت و دانایی خۆی وڵاتەکەی سەقامگیر بکات و ئارامی و ئاسایش بەرقەرار بکات. لە کاتی حوکمرانی ئەمدا بەرەبەستی مەئرەبی چاک کردۆتەوە و کۆڵەکەکانی دیموکراسی جێگیرکردووە و دەوڵەتێکی دامودەزگایی هێناوەتەکایەوە.
* ساڵی 800 پ . ز شاژنە ئاشووری سەمیر ئەمیس خاوەن بەهێزترین کەسایەتی بووە و حوانترین ئافرەت و زیرەکییەکی لەرادەبەدەر هەبووە، توانیویەتی بە ژیری و زیرەکی و توانای خۆی دەسەڵاتی میزوپۆتامیا یگرێتەدەست و بە وردی جوانی کاروباری دەوڵەت بەرٍێوەبەرێت.
* هەر لە ساڵی 800 پ.ز شاژنە عەلیسە دامەزرێنەری پاشایەتی قرتاج و یەکەم پاشای ئەو مەملەکەتە تاجی حوکمداری خستە سەر، بە زۆرزانی و جوان رێکخستن و کاربەرێکردنی ورد و دروست ناسرابوو، هەر بە بەهێزیی کەسایەتی و سەلیقەی خۆی توانی باڵ بەسەر بازرگانی ئەو کاتەی باکووری ئەفریقیا بگرێت و زاڵ بێت بەسەر دەریای سپی ناوەراستدا.
* لە ساڵی پەنجای پ. ز شاژنە بەتڵەمی میسر، کیلۆپاترا لە 22 ساڵیدا توانی تاجی پاشایەتی میسر بخاتەسەر، زۆر زیرەک و ژیر بوو و کەسایەتیەکی بەهێزی هەبوو، سیاسیەکی بلیمەت و پلاندانەری سەربازی بەتوانا بوو، زمانەکانی میسری کۆن و ئەمازیغی و یۆنانی وعەرەبی و ئەسیوپی زانیوە.
* ساڵی 270 زایینی شاژنە زەنوبیا پاشایەتی تەدموری گرتە دەست، ئەم ئافرەتە بەهێزترین شاژن بووە لە مێژوودا و توانیویەتی تەدمور بکاتە مەزنترین پاشایەتی لە رۆژهەڵاتی ناویندا و دراوی دروست کردووە و بە چوار زمان قسەی کردووە، گرنگیەکی زۆری بە بینا و هونەری تەلارسازی داوە.
* شاژنە لەمیس کچی نۆف شاژنی یەمەن (سەبەئ) کە حکوکرانی یەمەنی بەدەستەوە بوو توانی بگاتە شام و باکووری ئەفریقا و کاروباری حوکمداری لەگەلڕ مێردەکەیدا بە ئازایانە بەرێودەبرد.
* لە ساڵی 680ی زاینی شاژنە ئەمازیغی دیهیا بە هێزی دیاری خۆی و میلەتەکەیەوە توانی بەرگری لە وڵاتەکەی بکات لە دژی روما ن و عەرەبی داگیرکەر و بووە هێمای ژنان لە ئازایەتی و چاونەترسی و ژیری و زیرەکی ، دوژمنانی پێش دۆستەکانی رێزیان لێدەگرت.
* لا خۆشمان مێژوو شایەتی بۆ ئازایەتی و چاونەترسی و سەرکردایەتی شەری قورس و حوکمرانی قەدەم خێر و لێزانی حەبسە خانی نەقیب و رۆشنبیریی مەستورەی ئەردەلانی و سەلیقەی و لێزانی عادیلە خانم و زەریفە خانم و گولًَناز خانم دەدات.
ئەمە مشتێکە لە خەروارێک، ژن ئاوابوو لە مێژوودا، سەرکردە و حاکم و پاشا و ژیری و زیرەکی و عەقڵ و رۆشنبیری، بەتەنیا یان لەگەڵ مێردەکەیدا وڵاتی بەرێوەدەبرد و بە دامەزراوەیی دەکرد و پێشی دەخست و پلانی دادەرێژاو و مەملەکەتی پێشیدەخست، کەچی عەبا لەسەر و و خاوەن رەشماڵ و بەرەڵاکانی بیابان هاتن و ئەم زەویەیان داگیرکرد و کەلتوری خۆیان بە زەبری هێز سەپاند و ژنیش بووە عەورەت و ناقێەتو ئەلعەقل.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت