دانا مەنمی: ترسی پارتی لە مەکی و ڕۆڵی دڵشاد بەرزانی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

جارێکی تر( مەکی ئامێدی) چالاکوانی سیاسیی و ئەندامی بۆردی تەڤداپرێس لە هەوڵێکی تیرۆریستی پارتی و بنەماڵەی بەرزانی لە وڵاتی ئەڵمانیا ڕزگاری بوو، مەسرور بەرزانی هەموو ئیمکانی خۆی بەکار هێناوە بۆ تیرۆرکردنی (مەکی ئامێدی ) لەڕێگەی دلشاد بەرزانیەوە.
دڵشاد بەرزانی لە ساڵی 2018 وە بەردەوام زانیاری لەسەر چالاکوانی سیاسی مەکی ئامێدی کۆدەکاتەوەو ناوبەناو هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی بەمەبەستی تیرۆرکردن جارێک ساڵی 2020 و دووجاریش ساڵی 2022، هەموو هەوڵەکان بەرنامە بۆ داڕێژراون و کۆنن و جارێکیش گۆڤاری فۆکس بە زمانی ئەڵمانی کۆمەڵێک زانیاری و نهێنی لەسەر دڵشاد بەرزانی بڵاوکردەوە کە ناوبراو هەوڵی توندوتیژی و کاری نایاسایی ئەنجام داوە.
لەپاڵ ئەمانەشدا دڵشاد بەرزانی سەرقاڵی سپیکردنەوە پارەو سامانی بنەماڵەکەیەتی لە وڵاتی ئەڵمانیا، جارێکیش لەساڵی 1997 تێوەگلا لە بازرگانیکردن بە مادەی حەشیش هاڵهات و گەڕایەوە کوردستان دوای چەندین ساڵ و ڕێکەوتنی پارتی و یەکێتی مام جەلال دەیباتەوە بۆ ئەڵمانیاو دەیکاتە نوێنەری هەریمی کوردستان.
لێرەوە بە کاکە مەکی دەڵێم: ئەگەر ئاوڕ لە مێژوو خەباتی تۆ بدەینەوە دەیان و سەدان هەڵوێستی جوان و هەقبێژی مرۆڤدۆستانە لەبەر چاواندا بەرجەستە دەبێت و تۆ پیاوێکی ئازاو شۆڕشگێرێکی چاونەترس و خاوەنی هەڵوێستی جوانی کوردانەیت و كەس ناتوانێت نكۆڵی لەڕۆڵی جوامێرانەی تۆ بکات کە دژی نادادی و ستەمكاری جەنگاویت و دەجەنگیت و لە هەموو رۆژە سەخت و تاڵەکاندا لە بەرەی میللەتدا بویت، دەزانم تۆ پیاوێکی ترساو ترسنۆک نەبویت و باکت بە فشاری سیاسی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەتت نییە و لە جاران باشتر بە وزەو هیزو ئیرادەیەکی ئازایانەوە بەردەوامی بە ئەرکی ئینسانی وئەخلاقی و ویژدانی سەر شانت دەدەیت، لای خۆمەوە ئەم هیرش و پەلاماردانە شەرمەزار دەکەین و پشتگیری تەواوی بەریزتانین .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت