تیشکۆ زەند: ئەگەر هات و یەکێتی پۆستی سەرۆک کۆماری دۆڕان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەم کێشمە کێشی نێوان ڕێک نەکەوتنی پارتی و یەکێتیەدا بۆ بژاردەیەک یان هەڵبژاردنەوەی بەرهەم ساڵح دووبارە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارییەکەی، گریمان لایەنی کورد هەردەم فێرن کە کەلە ڕقبن و نابێ و ناکرێ سازش بکەن بۆ یەکتری، بە پێی پرۆتۆکۆلی پەرلەمانی لە بەغداد کە نوێنەرانی تەواوی پێکهاتەکانی عێراقی تیادایە و دەتوانن بۆ پۆستی سەرکۆماری بژاردەیەک دەست نیشان بکەن و ڕەنگبێت ئەو شانسەش بەر پارتی بکەوێت چونکە لەبەر دوو هۆکار.
یەکەم، پارتی لە پەرلەمانی عێراقدا ئەندامانی زیاترە لە گشت لایەنە کوردیەکان.
دووەم، لەم چەند ساڵانەی دوایدا، هەموو دەبینین کە پارتی گوژمی چالاکی سیاسی خستۆتە گەڕ لە بەغداد تا لایەنەکانیتر بە تایبەتی بەرامبەر یەکێتی.
گریمان گشت ئەو گریمانانەی سەرێ نەخرانە بواری جێبەجێکردنەوە و بازی سەرۆک کۆماریەکە دەبێت لە پەرلەمانی کوردستان هەڵدرێت، ئەوە بێشک و بێگومان، پارتی هەر براوەی ئەو بازەش دەبێت، چونکە؟ جارێکیتریش زۆربەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە هەولێر پارتین و براوەی ئەو پێداگریەش هەر بە سود و قازانجی پارتی دەشەکێتەوە، هەر بۆیە کاک مەسعود دەڵێت؛ با بۆ دەستنیشانکردن و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێڕاق کە پشکی کوردە بۆ ئەو پۆستە (با لە پەرلەمانی کوردستان بکرێت) گریمان واکرا.

دەرئەنجام چی دەگوزەرێت!!
زۆربەی پۆستە گرنگەکانی کوردستان بشکی شێری بەر پارتی دەکەوێت بە پۆستی سەرۆک کۆماریشەوە کە پۆستێکی سیادیە، بەڵام گرنگە, لێرەدا یەکێتی لوتی دەشکێت، بۆ ئەم لوت شکاندنە بێ خوێنیە، یەکێتی دەبێت هەڵوێست وەرگرێت، وە ئەگەر هات و هەڵوێستیان وەرنەگرت یان نەرمیان نواند، ئەوە دەبنە پۆڕی خوراو، بۆ ئەوەی نەبنە پۆڕی خورا و زۆر بە زوویی و بە جدیی دەبێت لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان بکشێنەوە و بێنە دەرێ، ببنە ئۆپۆزسیۆنێکی شەریفانە، باشترە لەوەی کە بەکەمتر سەیر بکرێیت، بیربکەنەوە کۆمەڵگای ئێمە لەچ کونجێکی ئەم ژینگەیەدا دەژی؟ وڵاتانی جیهانی سێیەم، بۆیە دۆڕاندن قورسە، بەڵام هەڵسانەوەش قورسترە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت